دەقی ڕەسەنی دەستوور
دەروازە و بەندەکان
دەقی بڵاوکراو بە ڕیزبەندیی ڕەسەن، چوار زمان، بەستەری هەمیشەیی و ئامرازەکانی توێژینەوە.

وڵات و وارپارێزیی (تێریتۆریالیزم)
کوردستان دەوڵەتێکی کۆماریی سەربەخۆیە، کە تەنیا وڵات و وارگەی (تێریتۆری) نەتەوەی کوردە. سەروەریی نەتەوەیی کوردستان نەگۆڕ و سەوداهەڵنەگرە و نە بەش دەکرێت و نە بە هاوبەشی دادەنرێت. ڕیشەی ئەم سەروەرییە لە درێژەدارییەتی مێژوویی، کولتوری و وارگەی نەتەوەیی کوردستا…
ئاڵای نەتەوەیی کوردستان
ئاڵای کوردستان هێمای هەردەمیی یەکێتی، سەروەریی و شوناسی وارگێڕیی نەتەوەی کورد و ئاڵای هەردەمیی کورد و کوردستانە. ئاڵای کوردستان نەک ئاڵای نەتەوە، وڵات و دەوڵەتی کوردستانە و هەر دەسەڵات و پەرگاڵێک لە کوردستان دەسەڵاتدارییەتی بکات، ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەییەت…
بنچینەی بوونناسانەی دەستوور و سروشتی خۆسەرچاوەیی سەروەریی
سەروەریی نەتەوەی کورد، لە هاوئاگایی مێژوویی و ویستی گەوهەریی خۆیەوە هەڵدەقوڵێت. دەستوور دەرکەوتەی قانوونیی ئەم ڕاستەواییە خۆسەرچاوەییەیە، نەک ئافرێنراوی هیچ هێز و ڕەزامەندییەکی دەرەکی.
پیرۆزیی خاک و پلانی نیشتمانی بۆ نەخشەدانان
خاکی کوردستان وەک جەستەی نەتەوە و شانۆی بەرجەستەبوونی بوونایەتیی مێژوویی، خاوەنی پیرۆزییەکی دەستوورییە. پاراستن و بەکارهێنانی ستراتیژیی ئەم خاکە، پەیمانێکی بوونایەتییە کە لەسەر شانی دەوڵەت و نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتووە.
پاشماگی شارستانی، پاراستنی یادەوەریی نەتەوەیی
پاشماگی شارستانیی کوردستان، جیا لە یادەوەریی ڕابردوو، بەڵکو وزەی واتایی و بنچینەی سەوداهەڵنەگری ڕەوایەتیی بوونایەتیی نەتەوەی کوردە لەسەر ئەم خاکە.
سنوورەکان وەک قەڵغانی بەرگری و دەروازەی هێز
سنوورەکانی کۆماری کوردستان، جیا لە هێڵی جیاکەرەوەی جوگرافی، مەتاڵی پۆڵایین و پەردەی زیندووی دەوری جەستەی نەتەوەن؛ ئەو پانتاییەن کە تێیدا سەروەریی دەوڵەت بە شێوەیەکی خۆڕست بەرجەستە دەبێت و بوونی نەتەوە لەبەرامبەر جیهانی دەرەوەدا خۆی دەناسێنێت. پێشێلکردنی سنو…
ئامانجی باڵای دەوڵەت و هاوسەنگیی ستراتیژی
دەوڵەتی کۆماری کوردستان وەک ئامرازی مێژوویی ویستمەندیی بەکۆمەڵی کورد، لەسەر بنەمای ئامانجێکی باڵا و گەوهەریی دامەزراوە: مسۆگەرکردنی مانەوەی شکۆمەندانە، گەشەسەندنی بێپسانەوە و سەروەریی ڕەهای نەتەوەی کورد لەسەر وارگەی مێژوویی خۆی.
ڕێکخستنی خاوەندارێتی و وارگەی نەتەوەیی
کوردستان، پاتریای نەتەوەی کوردە. پەیوەندیی کورد بەم خاکەوە، پەیمانێکی خوێنی نەنووسراوە کە پێش هەموو قانوون و دەستوورێک بوونی هەبووە. مافی نەتەوە بەسەر خاکەوە، لە خودی ئەم پەیوەندییە بوونناسانەییەوە هەڵدەقوڵێت.
چەکداریی گشتی
لە کۆمارێکدا کە ڕەواییەکەی لە "هاوئاگایی نەتەوەیی" هەڵدەقوڵێت، چەکداریی گشتی نەک هەر مافێکی تاکەکەسی، بەڵکو ئەرکێکی پیرۆز، نیشانەی زیندووی سەروەریی و ئامرازی پۆڵایینی پەڕگاڵی دەستوورییە.
سەرکۆماری کوردستان - سەرۆکی دەوڵەت و ڕایەدار
سەرکۆماری کوردستان وەک هێمای باڵای سەروەریی، یەکێتیی نەتەوەیی، درێژەداریی مێژوویی نیشتمان، لە ڕێگەی مانداتی ڕاستەوخۆی گشت شارۆمەندانی کوردستانەوە، نوێنەرایەتیی باڵاترین ئاستی ویستی نیشتمانی و ویستی نەتەوەیی بۆ ڕایەداریی دەوڵەتێکی بەهێز و پێشکەوتوو دەکات. سە…
پەرگاڵی وارگێڕی و سەقامگیریی دەوڵەت
پەرگاڵی وارگێڕی لە کۆماری کوردستاندا، فۆڕمی دەسەڵاتداریێتی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە و دەبێت پابەند و پارێزەری بنەما نەگۆڕەکانی دەستوور بێت، بە تایبەتی سەروەریی نەتەوەیی، یەکپارچەیی وڵات و ئاسایشی نەتەوەیی. ئەم پەرگاڵە بنەمای سەقامگیریی دەوڵەت و مانەوەی نە…
دەسەڵاتی ڕایەدار - کابینەی دەسەڵات
دەسەڵاتی ڕایەدار وەک کۆڵەکەی سەرەکیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و دڵنیابوون لە ڕاییکردنی دەستوور و قانوونەکان، لە کۆماری کوردستاندا بە سەرکردایەتیی باڵای سەرکۆمار بەڕێوە دەچێت. ئەم دەسەڵاتە لە سەرکۆمار و کابینەی دەسەڵات پێکهاتووە. کابینەی دەسەڵات، بە سەرۆکایەتیی سە…
دابەشکاریی کارگێڕی و دەسەڵاتە خۆماڵییەکان
دەسەڵاتە خۆماڵییەکان، وەک یەکەی بنەڕەتیی دیموکراسی و ڕاژەداری لە کۆماری کوردستاندا، لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەریی کارگێڕیی کارا و سەربەخۆیی دامەزراوەیی دادەمەزرێن، بە ئامانجی گەیاندنی دەسەڵات و دێموکراسی بە نزیکترین ئاست لە شارۆمەندەوە و مسۆگەرکردنی گەشەیەکی ن…
سەرچاوە و پێکهاتەی دەسەڵاتی قانووندانان
دەسەڵاتی قانووندانان لە کۆماری کوردستاندا مافی ڕەها و نەدابەشکراوی نەتەوەی کوردە و تەنیا لە ڕێگەی نوێنەرانی ڕاستەوخۆی مەردمەوە کردەوەیی دەکرێت، کە نوێنەرایەتیی تەواوی ویستی نەتەوەیی دەکەن.
سەقامگیریی فۆڕمی دەستووریی و میکانیزمەکانی گۆڕان
١.١. فۆڕمی کۆماریی دەوڵەتی کوردستان، کە فۆڕمی بنەڕەتی، ئاسایی و سەرەکیی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە و بەپێی ئەم دەستوورە دامەزراوە، سەقامگیر، پارێزراو و پابەندە بە سەروەریی نەتەوەیی، ویستی گشتیی شارۆمەندان، دیموکراسی، هەڵبژاردنی گشتی، لێپرسینەوە، سەروەریی…
ڕەوایی دەسەڵات و چوارچێوەی دەستووریی
ڕەوایی دەسەڵات لە کۆماری کوردستاندا، بە تەواوی، لەم دەستوورە پیرۆزە و پڕۆسە قانوونیی و دەستوورییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی خول و پێکهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت و لە چوارچێوەی بنەما نەگۆڕەکانی دەستووردا پڕاکتیزە دەکرێت.
مەکۆی ژیران (سەنا) - ژووری ژیرمەندی و سەقامگیریی نیشتمانی
مەکۆی ژیران وەک ژووری دووەمی دەسەڵاتی قانووندانان، دامەزراوەیەکی نیشتمانیی بۆ دابینکردنی سەقامگیریی دەوڵەت، پێداچوونەوەی قووڵ و ستراتیژیی قانوونەکان، نوێنەرایەتیکردنی ئەزموون و پسپۆڕیی باڵای نیشتمانی و پاراستنی بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی نیشتمان و نەوەکانی…
دەسەڵاتی قانووندانان و مەکۆی نیشتمانی (پەرلەمان)
مەکۆی نیشتمانیی کوردستان وەک نوێنەری ڕاستەوخۆی کۆمەڵی کوردستان، نێوکی دەسەڵاتی قانووندانانە و کۆڵەکەیەکی ژینەکیی کۆماری کوردستان پێکدەهێنێت. ئەم کۆڕە بە دەنگی ئازادانەی گشت شارۆمەندانی شایستە هەڵدەبژێردرێت و ڕەنگدانەوەی ویستی نیشتمانی، فرەیی وارگێڕی، کولتوو…
هەڵبژاردن و مەرجەکانی ئەندامێتیی مەکۆی نیشتمانی (پارلەمان)
ئەندامانی مەکۆی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی هەڵبژاردنی گشتی، ئازاد، نهێنی و ڕاستەوخۆوە لەلایەن گشت شارۆمەندانی شایستە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن. قانوونی هەڵبژاردن وردەکاریی پڕۆسەکە، ژمارەی ئەندامان، بازنەکانی هەڵبژاردن و مەرجەکانی کاندیدبوون دیاری دەکات، بە…
کارکردن و ڕێسا ناوخۆییەکانی مەکۆی نیشتمانی
مەکۆی نیشتمانیی کوردستان بەپێی ڕێسا ناوخۆییەکانی خۆی کار دەکات، کە دەبێت بە تەواوی لەگەڵ بنەماکانی ئەم دەستوورە و ستانداردەکانی دەسەڵاتداریی دێموکراتیدا بگونجێت.
پڕۆسەی قانووندانان و ڕۆڵی مەکۆی ژیران
پڕۆسەی داڕشتن و پەسەندکردنی قانوون لە کۆماری کوردستاندا پڕۆسەیەکی بنەڕەتیی دەستوورییە و بە هاوکاری و بەشداریکردنی هەردوو ژووری دەسەڵاتی قانووندانان، مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیران، بەڕێوە دەچێت. ئەم پڕۆسەیە بۆ دڵنیابوون لە ژیرمەندی، تۆکمەیی و گونجانی قانوونەک…
چاودێریی مەکۆی نیشتمانی بەسەر دەسەڵاتی ڕایەدار
مەکۆی نیشتمانیی کوردستان (پارلمان) وەک نوێنەری مەردم چاودێریی کاری کابینەی دەسەڵات و کاروبارەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەکات بۆ دڵنیابوون لە ڕاییکردنی قانوونەکان، بەرنامەی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی بە شێوەیەکی ڕووەن و بەرپرسیار.
پەیوەندیی نێوان مەکۆی نیشتمانی و دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە سەربەخۆکان
مەکۆی نیشتمانی ڕۆڵی لە پتەوکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دامەزراوە سەربەخۆکانی دیکەدا هەیە و چاودێریی کاری قانوونییان دەکات.
پارێزبەندی و سەربەشەکانی ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی
ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیران مافی پارێزبەندییان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی و بێ ترس لە ئەرکەکانی خۆیاندا قسە بکەن و دەنگ بدەن.
هەڵوەشاندنەوەی قانوونەکان
قانوونەکانی دەرچوو لە مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیران تەنیا دەتوانرێن لەلایەن هەردوو کۆڕەکە خۆیانەوە یان بە بڕیاری دادگای باڵا (کاتێک پێچەوانەی دەستوور بن) هەڵبوەشێنرێنەوە.
سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی
دەسەڵاتی دادوەریی لە کۆماری کوردستاندا دەسەڵاتێکی بێکەموکۆڕی سەربەخۆیە و یەکێک لە کۆڵەکە بنەڕەتییە ژینەکییەکانی دەوڵەتە. هیچ دەسەڵاتێکی دیکە (قانووندانان یان ڕایەدار) یان هیچ تاک و لایەنێک مافی دەستێوەردانی لە کاروباری دادگاکان و بڕیارەکانی دادوەراندا نییە.…
پێکهاتەی دەسەڵاتی دادوەریی
دەسەڵاتی دادوەریی لە کۆماری کوردستاندا وەک کۆڵەکەیەکی سەربەخۆ و ژینەکیی دەوڵەت، لە پەرگاڵێکی پلەبەندی دادگاکان و کۆڕێکی باڵای دادوەریی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕیی دادوەران پێکدێت. ئەم پێکهاتەیە بۆ دابینکردنی دادپەروەریی، سەروەریی قانوون و پاراستنی ماف…
دادگای باڵا - پارێزەری ڕەهای دەستوور و سەروەریی قانوون
دادگای باڵا باڵاترین دەزگای دەسەڵاتی دادوەرییە لە کۆماری کوردستاندا و پارێزەری ڕەهای ئەم دەستوورەیە. ئەم دادگایە هێمای باڵادەستیی قانوون و بنەمای دادپەروەریی دەستوورییە و ڕۆڵێکی ژینەکی لە دابینکردنی سەقامگیریی پەرگاڵی دەسەڵاتداریی و پاراستنی ماف و ئازادییە…
دانان، مەرجەکان و ماوەی ڕاژەی دادوەران - بنەمای سەربەخۆیی تاکەکەسی
دادوەران لە کۆماری کوردستاندا وەک هەڵگرانی ئەرکباریەتی پیرۆزی دادپەروەریی و سەروەریی قانوون، بە شێوەیەکی پیشەیی و لەسەر بنەمای شایستەیی، لێهاتوویی باڵاو پاکی دادەنرێن. ماوەی ڕاژەی و پاراستنیان بە شێوازێک دەبێت کە سەربەخۆیی ڕەبەقی تاکەکەسییان لەهەمبەر هەر جۆ…
پڕۆسەی دادگاییکردن و بنەماکانی دادپەروەری
پڕۆسەی دادگاییکردن لە کۆماری کوردستاندا وەک ژینەکترین بەشی دابینکردنی دادپەروەریی و سەروەریی قانوون، دەبێت لەسەر بنەماکانی دادپەروەری، ڕوونایەتی، و پاراستنی گشت مافە بنەڕەتییەکان و شکۆی مرۆیی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بنیات بنرێت.
دەزگای داخوازکاریی گشتی
دەزگای داخوازکاریی گشتی دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و نوێنەرایەتیی کۆمەڵگا دەکات لە کاروباری قانوونیی و سزایی و بەرپرسیارە لە جووڵاندنی داخوازی گشتی و پاراستنی سەروەریی قانوون. ئەم دەزگایە بەشێکە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەریی و بەپێی ئەم دەستوورە و قانوون پەیو…
لێپرسینەوە و سزادانی دادوەران و داخوازکارانی گشتی
دادوەران و داخوازکارانی گشتی وەک هەموو شارۆمەندانی کوردستان، لەبەرامبەر قانووندا بەرپرسیارن. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی تایبەتیان و بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگای داخوازکاریی گشتی، پڕۆسەی لێپرسینەوە و سزادانیان بە شێوازێکی تایبەت و لە چو…
بوودجە و کارگێڕیی دەسەڵاتی دادوەریی - گەرەنتیی سەربەخۆیی بنەڕەتی
دەسەڵاتی دادوەریی خاوەنی بوودجە و کارگێڕیی سەربەخۆی خۆیەتی، بۆ دڵنیابوون لە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەبێ کاریگەریی دەسەڵاتەکانی دیکە. ئەم سەربەخۆییە بنەڕەتیە ژینەکییە بۆ سەربەخۆیی ڕەبەقی دادگاکان و دادوەران لە بەڕێوەبردنی کاروباری دادپەروەریی و سەروەری…
ئەرکی باڵای نیشتمانی
پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی کوردستان، و ڕێزگرتن و پابەندبوونی بێ مەرج بەم دەستوورە و قانوونەکانی وڵات، ئەرکێکی پیرۆز و بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و قانوونیی سەرشانی هەموو شارۆمەندێک، ڕێکخراوێک، و دامەزراوەیەکە کە لەسەر خاکی کوردستان دەژین ی…
ئەرک و چوارچێوەی قانوونیی پارتییە وارگێڕییەکان
پارتییە وارگێڕییەکان، وەک کەرەسەی بنەڕەتی دەسەڵاتی وارگێڕیی و ژیانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی، ئامرازی سەرەکیی پێکهێنانی ویستمەندیی وارگێڕیی نەتەوە و پردی پەیوەندیی نێوان شارۆمەندان و دەسەڵاتن. دامەزراندن و کارکردنیان تەنیا لە چوارچێوەی قان…
ئەرکی بەرگریی نیشتمانی و ڕاژەی گشتی
پاراستنی سەروەریی، یەکپارچەیی وڵات، و پەڕگاڵی دەستووریی کۆماری کوردستان، ئەرکێکی پیرۆز و مافێکی سەوداهەڵنەگری سەرشانی هەموو شارۆمەندێکە. دەوڵەت لەسەر بنەمای "بەرگریی گشتگیر" هێزی بەرگریی نیشتمانی دادەمەزرێنێت.
تاوانی باڵای ناپاکیی نیشتمانی
یەکەم: بنەما و شکۆمەندیی قانوونیی
بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم
یەکەم: بنەمای دەستووریی بەرەنگاربوونەوە
ڕێنەدراوکردنی سیخوڕی و دەستێوەردانی بیانی
پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری وارگێڕی و ئاسایشی نەتەوەیی لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکی، ئەرکێکی باڵای دەستووریی دەوڵەتە. هەر کردەوەیەک کە ئەم سەروەرییە بخاتە مەترسییەوە، بە تاوانێکی قورس دژی ئاسایشی کۆمار دادەنرێت.
پاراستنی نهێنییەکانی دەوڵەت، ژێرخانی ژینەکی، و زانیاریی تایبەتی شارۆمەندان
دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان و ژێرخانە ژینەکییەکانی وڵات وەک بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی، هاوکات پابەندە بە پاراستنی مافی تایبەتمەندی و نهێنیی زانیاریی شارۆمەندان.
بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی ڕێکخراوە ژیاری و ئابوورییەکان
ئازادیی دامەزراندنی ڕێکخراو و چالاکیی ئابووری لە چوارچێوەی قانووندا پارێزراوە، بە مەرجێک لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماردا هاوتەریب بێت. هەموو دامەزراوەیەکی ژیاری و ئابووری بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی لە ئەستۆدایە.
پەیمانی نەتەوەیی و ئەرکەکانی شارۆمەند
شارۆمەندی لە کۆماری کوردستاندا پەیمانێکی بوونناسانە و دوولایەنەی پیرۆزە لەنێوان تاک و دەوڵەتدا. لە بەرامبەر پاراستنی ژیان، شکۆ و مافەکانی لەلایەن دەوڵەتەوە، هەر شارۆمەندێک ئەرکی پیرۆزی بەرامبەر بە نەتەوە و دەوڵەت لە ئەستۆدایە، کە بنچینەی مانەوە و بەهێزبوونی…
پاراستنی شکۆی نەتەوەیی و نەهێشتنی نەیارشەیدایی
یەکەم: بناغەی دەستووری
جینۆساید وەک تاوانی لێنەبوراو و ئەرکی هەردەمیی نەتەوە
کۆماری کوردستان، کردەوە سیستماتیکەکانی جینۆساید، قەڵاچۆکردن و پاکتاوی نەژادی کە بە درێژایی مێژوو بەرامبەر بە نەتەوەی کورد ئەنجام دراون، وەک ڕاستییەکی مێژوویی نەسڕاوە و برینێکی دامەزرێنەری بوونی نەتەوەیی دەناسێنێت. دەوڵەت وەک وەڵامێکی مێژوویی بەم تاوانانە، ب…
پاراستنی مافی ژیان و سنووردارکردنی سزای لەسێدارەدان
یەکەم: بنەمای پیرۆزیی مافی ژیان
شارۆمەندی، شوناس و بنەمای یەکسانی
یەکەم: بنەمای گشتی شارۆمەندی
ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان
٢.١. هەموو شارۆمەندێک مافی ئازادیی بیرکردنەوە، ویژدان و دەربڕینی هەیە. ئەم مافە ئازادیی هەڵگرتنی بۆچوون و وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بیرۆکە بەبێ دەستێوەردانی دەسەڵاتی گشتی دەگرێتەوە. ٢.٢. ڕاییکردنی ئەم ئازادییانە ئەرک و بەرپرسیارێتیی لەگەڵدایە و دەکرێت بە…
دادپەروەریی نەتەوەیی و خۆشبژێوی وەک کۆڵەکەی هێزی دەوڵەت
دەوڵەت لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کە خۆشبژێوی گشتیی شارۆمەندان و دادی کۆمەڵایەتی، نەک تەنیا ئامانجێکی مرۆیی، بەڵکو کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی ئاسایشی نەتەوەیی و خۆڕاگریی کۆمەڵگان. بنیاتنانی نەتەوەیەکی تەندروست، پەروەردەکراو و بەرهەمهێنەر، وەبەرهێنانێکی ستراتیژییە…
پێگە و مافی کەمینەکان
یەکەم: پەیمانی شارۆمەندی و یەکسانیی بنەڕەتی
سنووردارکردنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان
ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی ناو ئەم دەستوورە پارێزراون. ئەم مافانە ڕەها نین و سنووردارکردنیان تەنیا لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەدا ڕێگەپێدراوە کە لەم بەندەدا هاتوون.
پاشماگ بۆ نەوەکانی داهاتوو
یەکەم: بنەمای بەرپرسیارێتیی نێوان نەوەکان
بەشداریی لاوان
یەکەم: پێگەی ستراتیژیی لاوان
کۆمەڵگەی ژیاری
١.١. دەوڵەت دان بە گرنگیی کۆمەڵگەی ژیاریدا دەنێت وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و کراوە. ئازادیی دامەزراندن و کارکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ژیاری بەپێی ئەم دەستوورە گەرەنتی کراوە.
پاراستنی زانیاریی کەسی و کەسینەیی دیجیتاڵی
یەکەم: بنەمای گشتی
مافی دەستگەیشتن بە زانیاری و ژینگەی دیجیتاڵی
کۆماری کوردستان لەسەر بنەمای کۆمەڵگایەکی زانیاری-تەوەر و شارۆمەندی ئاگادار دادەمەزرێت. دەوڵەت پابەندە بە دابینکردنی مافی دەستگەیشتن بە زانیاری و پەرەپێدانی ژێرخانی پێویست بۆ ئەم مەبەستە.
مافی نیشتەجێبوون و دابینکردنی سەرپەنا
١.١. مافی هەبوونی سەرپەنایەکی شایستە و ژینگەیەکی نیشتەجێبوونی تەندروست، مافێکی بنەڕەتیی هەموو شارۆمەندێکە.
پشتیوانی لە داهێنانی ئابووری و پڕۆژەی نوێباو
دەوڵەت داهێنانی ئابووری و پڕۆژە نوێباوەکان وەک بنەمایەکی ستراتیژیی گەشەی نیشتمانی و خۆشبژێویی گشتی دەناسێنێت و پابەندە بە پشتیوانیکردنیان بە شێوەیەکی سیستماتیک.
ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خۆشبژێویی گشتی
دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ گشت شارۆمەندان، ئەرکێکی بنەڕەتیی دەوڵەتە. دەوڵەت پابەندە بە پەیڕەوکردنی وارگێڕییەک کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشبژێویی گشتی و بەختەوەری بێت. لە کۆماری کوردستان پێویستە خۆشبژێوی و بەختەوەری نەک هەر…
مافەکانی کەمتوانایان
یەکەم: بنەمای یەکسانی و شکۆمەندی
مافەکانی منداڵ و پاراستنی ژینەکییان
منداڵان داهاتووی وڵاتن و سەرمایەی ژینەکیی کۆماری کوردستان پێکدێنن. دەوڵەت و کۆمەڵگا ئەرکیانە ژینگەیەکی تەندروست و لەبار بۆ گەشەکردن و پێگەیشتنیان دابین بکەن و لە هەموو جۆرە زیان و پێشێلکارییەک بیانپارێزن. لە هەموو بڕیار و ڕێکارێکی قانوونیی و کارگێڕیدا، بەرژ…
مافەکانی کار و پاراستنی کارکەران
کۆماری کوردستان دان بە کاری مرۆڤدا وەک بنچینەی شکۆی تاکەکەسی و هێزی بزوێنەری گەشەی ئابووریی نیشتمانی دەنێت. لەسەر ئەم بنەمایە، دەوڵەت ئەرکدارە بە داڕشتنی چوارچێوەیەکی قانوونیی تۆکمە کە مافەکانی کارکەران بپارێزێت و ژینگەیەکی کاری دادپەروەرانە و بەرهەمدار بۆ…
مافەکانی کڕیاران
کۆماری کوردستان دان بە مافی کڕیاراندا دەنێت وەک بنەمایەکی بنەڕەتیی بازاڕێکی ئازاد و دادپەروەرانە. دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی تەندروستی، سەلامەتی و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی شارۆمەندان لە ڕێگەی چوارچێوەیەکی قانوونیی تۆکمەوە.
دۆکترینی بەرگریی چالاک و پاراستنی پێشوەختە
فەلسەفەی بەرگری لە کۆماری کوردستاندا لەسەر بنەمای خۆپاراستنی پاسیڤ و چاوەڕوانیکردنی هەڕەشە دانەمەزراوە، بەڵکو ئەرکێکی ژینەکی، دینامیکی و بێوچانی دەستووریی دەوڵەتە بۆ مسۆگەرکردنی مانەوە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە لە جیهانێکی پڕ گۆڕانکاریدا. لەسە…
کۆڕی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی
کۆڕی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، باڵاترین دامەزراوەی دەستووریی ڕاوێژکاری و هاوئاهەنگیی ستراتیژییە لە کۆماری کوردستاندا، کە ئەرکی یەکخستنی ئامرازەکانی هێزی نەتەوەیی و داڕشتنی وارگێڕیی یەکگرتووی دەوڵەتی لە ئەستۆدایە بۆ پاراستنی بوون، سەروەریی و بەرژەوەندییە باڵاک…
هێزی بەرگریی نیشتمانی (ئارتەش)
هێزی بەرگریی نیشتمانی ئامرازی چەکداریی و مسۆگەرکەری سەروەریی نەتەوەییە. ئەرکی بنەڕەتیی بریتییە لە پاراستنی بێ دوودڵی دەوڵەت و نیشتمان، و تەنیا دڵسۆزیی بۆ ئەم دەستوورە و ویستمەندیی سەروەریی کۆماری کوردستانە.
ڕاژەی نیشتمانی و هێزی یەدەگ
پاراستنی دەوڵەت و مسۆگەرکردنی درێژەدارییەتیی سەروەریی نەتەوەیی، ئەرکێکی هاوبەشە کە لەسەر شانی دەوڵەت و هەر شارۆمەندێکە. لەم ڕوانگەیەوە، ڕاژەی نیشتمانی وەک ئەرکێکی پیرۆز و قۆناغێکی بنەڕەتیی بنیاتنانی شارۆمەندیی بەرپرسیار دادەنرێت، کە ئامانج لێی سەرەڕای ئاماد…
پەڕگاڵی نێوخۆیی و پۆلیسی نیشتمانی
پۆلیسی نیشتمانی، هێزی ژیاریی دەوڵەتە بۆ ڕاییکردنی قانوون، پاراستنی ماف و ئازادییەکانی شارۆمەندان و چەسپاندنی پەڕگاڵی گشتی. ڕەوایەتیی دەسەڵاتی پۆلیس لە قانوونەوە هەڵدەقوڵێت و ئامانجی سەرەکیی ڕاژەی کۆمەڵگایە. ئەم دامەزراوەیە لەسەر بنەماکانی پیشەییبوون، بێلایە…
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی
لەسەر بنەمای ئەزموونی مێژوویی نەتەوەی کورد وەک قوربانییەکی داگیرکاری، و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئەوەی کە سەروەریی دەوڵەت هەرگیز ناکەوێتە مەترسییەوە، "دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی" وەک کەرەسەی پێشبینی و پارێزەری ستراتیژیی کۆمار دادەمەزرێت. ئەرکی بنەڕەتیی ئەم دەزگا…
تەکنەلۆژی و پیشەسازیی بەرگریی نیشتمانی
کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای داننان بەوەی کە سەروەریی ڕاستەقینە و ئاسایشی درێژخایەن لە سەردەمی مۆدێرندا بە شێوەیەکی ژینەکی بەستراوەتەوە بە باڵادەستی و سەربەخۆیی تەکنەلۆژییەوە، گواستنەوەی ستراتیژی لە دۆخی کڕیاری تەکنەلۆژیاوە بۆ پێگەی داهێنەر و بەرهەمهێنەری…
فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی ئارتەش
کۆماری کوردستان، وارگەی دیجیتاڵی وەک درێژکراوەی دانەبڕاوی سەروەریی نەتەوەیی و گۆڕەپانی پێنجەمی جەنگی هاوچەرخ دەناسێنێت. لەم سۆنگەیەوە، و بۆ بەرجەستەکردنی ویستمەندیی نەتەوەیی لەم ڕەهەندە ژینەکییەدا، "فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی ئارتەش" وەک لقێکی ستراتیژی و هێزێکی…
باری جەنگ و دۆخی ئاوارتە
بەندی ٧١: باری جەنگ و دۆخی ئاوارتە
بنەما ستراتیژی و دەستوورییەکانی وارگێڕیی دەرەوە
کۆماری کوردستان وارگێڕیی دەرەوەی خۆی لەسەر بنەمای ئەزموونی مێژوویی نەتەوەی کورد وەک قوربانییەکی سیستماتیکی نادادپەروەریی نێودەوڵەتی، و لەسەر ئەرکێکی دەستووری بۆ بەشداریی چالاکانە لە بنیاتنانی پەرگاڵێکی جیهانیی دادپەروەرانەتر دادەمەزرێنێت. ئەم بەندە ئەو چوار…
پرەنسیپە ڕێنوێنکەرەکانی وارگێڕیی دەرەوە
وارگێڕیی دەرەوەی کۆماری کوردستان لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پرەنسیپی بنەڕەتی دادەمەزرێت، کە ئامانج لێی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان، بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەیی، و بەشداریکردنی بنیاتنەرانەیە لە داڕشتنی پەرگاڵێکی جیهانیی ئارام و دادپەروەردا.
پەیوەندیی نێوان قانوونی نیشتمانی و قانوونی نێودەوڵەتی
ئەم بەندە چوارچێوەی دەستووریی پەیوەندیی نێوان پەرگاڵی قانوونیی ناوخۆیی کۆماری کوردستان و قانوونی نێودەوڵەتی دادەڕێژێت، هاوکات بنەماکانی پابەندبوون بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەروەریی ڕەهای ئەم دەستوورە وەک سەرچاوەی کۆتایی هەموو قانوونمەندییەک لە وڵاتدا دەچەسپ…
دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیی نێودەوڵەتی
ئەم بەندە چوارچێوەی دەستووریی بەڕێوەبردنی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیی نێودەوڵەتی دادەڕێژێت و دەزگای دیپلۆماسی وەک ئامرازێکی ستراتیژی بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت لەسەر گۆڕەپانی جیهان پێناسە دەکات.
دیدگای ستراتیژی بۆ پەرگاڵێکی جیهانیی دادپەروەرانە و بەرپرسیارێتیی گەردوونی
کۆماری کوردستان وەک نەتەوەی کورد لە دۆخی دەوڵەتداریدا، لەسەر بنەمای چارەنووسی هاوبەشی مرۆڤایەتی و وەک ئەرکێکی مێژوویی، دیدگایەکی ستراتیژیی دوورمەودا بۆ داڕشتنەوەی پەرگاڵێکی جیهانیی دادپەروەرانە پەیڕەو دەکات. ئامانجی ئەم دیدگایە گواستنەوەی مرۆڤایەتییە لە دۆخ…
پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و بەرەنگاربوونەوەی دژەجووبوون
کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای درێژەدارییەتی مێژوویی و هاوچارەنووسیی نێوان هەردوو نەتەوەی کورد و جوو، چوارچێوەی قانوونیی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و پابەندبوونی خۆی بە بەرەنگاربوونەوەی جیهانیی دژەجووبوون دەچەسپێنێت.
پەیوەندیی مێژوویی و پەیمانی ستراتیژی لەگەڵ نەوەکانی ماد
کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای دانپێدانانی مێژوویی و ڕیشە هاوبەشەکان، چوارچێوەی دەستووریی پەیوەندییە تایبەت و ستراتیژییەکانی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی نەوەی ماددا دادەڕێژێت.
دیپلۆماسیی ئابووری و سامانە نەتەوەییەکان
کۆماری کوردستان، سوورە لەسەر ئەوەی کە سامانە سروشتییەکان مڵکی ڕەهای نەتەوەن و پێسپاردەیەکن لە دەستی نەوەی ئێستادا بۆ نەوەکانی داهاتوو. لەم سۆنگەیەوە، وارگێڕیی ئابووری و وزەی دەرەکیی وڵات لەسەر بنەمای سەروەریی تەواو، خۆڕاگریی ستراتیژی و دادپەروەریی نێوان نەو…
دیاسپۆرای کورد وەک قووڵایی ستراتیژیی
کۆماری کوردستان لە ڕۆڵی دیاسپۆرای کورد وەک بەشێکی زیندوو و دانەبڕاوی جەستەی نەتەوەی کورد دڵنیایە؛ ئەوان درێژکراوەی ستراتیژیی نیشتمانن لە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکان و وەک قووڵاییەکی ستراتیژیی کۆمار لە هەردوو قۆناغی خەباتی ڕزگاریی و دەوڵەتداریی سەقامگیردا هە…
وارگێڕیی مرۆیی و مافی پەنابەری
کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای ئەزموونی مێژوویی خۆی وەک نەتەوەیەکی قوربانیی جینۆساید، دان بە بەرپرسیارێتیی مرۆیی خۆیدا دەنێت بەرامبەر بە مرۆڤایەتی. بەڵام ئەم بەرپرسیارێتییە هەمیشە لە چوارچێوەی پاراستنی بێ سازانی ئاسایشی نەتەوەیی، سەروەریی و دیمۆگرافیای وڵاتد…
بنەماکانی ئابووریی نیشتمانی
ئەم بەندە چوارچێوە و بنەما بنەڕەتییەکانی پەرگاڵی ئابووریی کۆماری کوردستان دیاری دەکات، کە لەسەر بنەمای هاوسەنگیی نێوان ئازادیی بازاڕ و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی دامەزراوە. ئەم هاوسەنگییە نێوان ئەو دوو بەشە دەبێ لە هەر چەشنە هەڕەشەیەک بۆ سەر مڵکایەتی تایبەت…
سەرمایەداریی نیشتمانی و ئەرکی ئاوەدانکردنەوەی ستراتیژی
کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای داننان بەوەی کە سەرمایەداریی نیشتمانیی بەرهەمهێنەر، لەسەر بنەمای بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی پیشەسازیی ئازاد، بازاڕی ئازاد، مڵکایەتی تایبەت، بزوێنەری بنەڕەتیی گۆڕینی توانستە شاراوەکانی کوردستانە بۆ هێزی ئابووری و ژیاریی، ئەم بەندە…
ئابووریی فرەبناغە و ستراتیژیی کەرتە پێشەنگەکان
گواستنەوەی ئابووریی نیشتمانی لە پەرگاڵێکی تاکبناغەیی و ڕانتی، کە سەرچاوەی لاوازیی ستراتیژییە، بۆ ئابوورییەکی فرەچەشن، بەرهەمهێنەر، خۆڕاگر و پشت بەستوو بە داهێنان، ئەرکێکی بنەڕەتیی دەستووریی دەوڵەتە. ئەم بەندە ئەو کەرتە پێشەنگانە دیاری دەکات کە دەوڵەت بە شێو…
گەڕیاریی نیشتمانی و نواندنی شارستانیەت
کۆماری کوردستان، وارگەی نەتەوەیی وەک گەنجینەیەکی مێژوویی و سروشتی دەناسێنێت. گەڕیاریی نیشتمانی ئامرازێکی ستراتیژیی دەوڵەتە بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی، پاراستنی پاشماگی شارستانی و دابینکردنی خۆشبژێویی گشتی لە چوارچێوەی بەها نەتەوەیی و بنەماکانی ئاسایشدا.
دەسەڵات بەسەر سامانە سروشتییەکاندا
سامانە سروشتییەکانی کوردستان مڵکی ڕەهای نەتەوەی کورد و ئەمانەتێکی پیرۆزن لە دەستی نەوەی ئێستادا بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئەم بەندە چوارچێوەی دەستووریی سەروەریی نەتەوەیی بەسەر ئەم سامانانەدا دادەڕێژێت و میکانیزمی بەڕێوەبردنیان لە ڕاژەی ئاسایشی نەتەوەیی و گەشەی ڕ…
ئاسایشی خۆراک و سەربەخۆیی کشتوکاڵی
ئاسایشی خۆراک و سەربەخۆیی کشتوکاڵی، کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی ئاسایشی نەتەوەیی و کۆڵەکەیەکی ژینەکیی سەروەریی دەوڵەتن. دەوڵەت، وەک ئەرکێکی دەستووریی نەگۆڕ، پابەندە بە مسۆگەرکردنی مافی گەیشتنی گشت شارۆمەندان بە خۆراکی تەندروست و بەپێی پێویست، وەک بەشێکی دانەبڕاو لە…
داهێنان، توێژینەوە و پاراستنی مافی هزری
دەوڵەت دان بەوەدا دەنێت کە داهێنان و توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی، بنەمای هێزی ئابووری، پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و سەروەریی نەتەوەیین. لەم سۆنگەیەوە، پشتیوانیکردن لە هزری داهێنەرانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی لەبار بۆ توێژینەوە، وارگێڕییەکی نەگۆڕی دەوڵەتە.
ئابووریی دیجیتاڵی و سەربەخۆیی تەکنەلۆژی
دەوڵەت دان بەوەدا دەنێت کە وارگەی دیجیتاڵی و توانای تەکنەلۆژی، گۆڕەپانی سەرەکیی کێبڕکێ و هێزی جیهانین. گەشەپێدانی ئەم کەرتە جیا لە ئامانجێکی ئابووری هەروەها کۆڵەکەیەکی ژینەکیی ئاسایشی نەتەوەیی و بنەمای "سەربەخۆیی تەکنەلۆژیی" کوردستانە، کە بریتییە لە توانای…
پەرگاڵی بانکی و سەقامگیریی دارایی
دەوڵەت پەرگاڵێکی بانکیی مۆدێرن و تۆکمە دادەمەزرێنێت کە وەک بزوێنەری سەرەکیی گەشەی ئابووری و ئامرازی دابینکردنی سەقامگیریی دارایی کار بکات. ئەم بەندە کۆڵەکە دەستوورییەکانی ئەم پەرگاڵە، بە ئامانجی پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی و مسۆگەرکردنی متمانەی گشتی، دادە…
پاراستنی ژینگە و گەشەی ڕاوەستاو
ژینگەی کوردستان، بە سروشتە دڵڕفێنەکەی، چیا سەربەرزەکانی، ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەکانی و فرەچەشنییە بایۆلۆژییەکەیەوە، مڵکی هەردەمیی نەتەوەی کورد و پاشماگێکی ژینەکییە کە ڕاسپاردەیە لەلای نەوەکانی ئێستا بۆ نەوەکانی داهاتوو. پاراستنی بە شێوەیەکی تەندروست و دەوڵە…
بازرگانیی نێودەوڵەتی و کێبڕکێی جیهانی
بازرگانیی نێودەوڵەتی لەم دەستوورەدا تەنیا وەک ئاڵوگۆڕی کاڵا سەیر ناکرێت، بەڵکو ئامرازێکی ستراتیژییە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی دەوڵەت. فەلسەفەی بنەڕەتیی بازرگانیی دەرەکیی کۆماری کوردستان لەسەر پرەنسیپی "بەهێزکردنی توانای ناوخۆیی بۆ مسۆگەرکردنی سەروەری"…
دادی کۆمەڵایەتی و خۆشبژێویی نیشتمانی
دەوڵەت لەسەر بنەمای ئەوە دامەزراوە کە گەشەی ئابووری و سامانی نیشتمانی دەبێت ڕاژە بە خۆشبژێویی گشت شارۆمەندان بکات. دادی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و یەکێتیی نەتەوەیین.
پاراستنی ئابووریی نەتەوەیی
سنوورە دەستوورییەکانی چالاکیی ئابووری دیاری دەکرێن و ئەو کردەوانە پێناسە دەکرێن کە بە تاوانی قورس دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندیی گشتی دادەنرێن. بنەمای سەرەکی ئەوەیە کە ئازادیی ئابووری لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیدا ڕایی دەکرێت.
بنەما و ئامانجە ستراتیژییەکان بۆ پەروەردە، کولتور و زانست
ئەم بەندە بنەما بنەڕەتی و ئامانجە ستراتیژییە باڵاکانی دەوڵەت لە بوارەکانی پەروەردە، زانست و کولتووردا دادەڕێژێت، کە وەک کۆڵەکەی سەرەکیی بنیاتنانی داهاتووی کوردستان هەژمار دەکرێن.
پەرگاڵی پەروەردەی نیشتمانی
پەروەردە وەک ئامرازی سەرەکیی بنیاتنانی سەرمایەی مرۆیی و داڕشتنی ئاوەزیی نەتەوە، یەکێکە لە کۆڵەکە ژینەکییەکانی کوردستان. ئەم بەندە بنەما دەستوورییەکانی پەرگاڵێکی پەروەردەیی مۆدێرن و یەکگرتوو دادەڕێژێت.
خوێندنی باڵا، توێژینەوەی زانستی و باڵادەستیی تەکنەلۆژی
خوێندنی باڵا، توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی، وەک کۆڵەکەی بنەڕەتیی ئاسایشی نەتەوەیی و بنچینەی سەروەریی درێژخایەن، لەلایەن دەوڵەتەوە پشتیوانیی بێسنووریان لێدەکرێت. دەوڵەت ئەرکدارە بە گۆڕینی کۆماری کوردستان لە بەکاربەرێکی زانستەوە بۆ بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری…
کولتوور، زمانی کوردی و پاشماگی نەتەوەیی
کولتوور، زمان و پاشماگی نەتەوەیی، کۆڵەکەی شوناس و کەرەستەی خاوی بنیاتنانی ئاوەزیی نەتەوەن. دەوڵەت، وەک ئەرکێکی باڵای دەستووری، پابەندە بە پاراستن، بووژاندنەوە و بەکارهێنانی ستراتیژیی ئەم سێ کۆڵەکە ژینەکییە، بە ئامانجی مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی هزری و درێژەداریی…
ئازادیی داهێنان و ڕۆشنگەریی نەتەوەیی
دەوڵەت بەرهەمی کولتووری و داهێنانی هونەری وەک هێزێکی ژینەکی و دینامیکی بۆ بنیاتنانی ئاوەزێکی نەتەوەیی پێشکەوتوو و کۆمەڵگایەکی خاوەن شکۆ دەبینێت. ئازادیی داهێنان نەک هەر مافێکی تاکەکەسی، بەڵکو پێویستییەکی ستراتیژییە بۆ گەشەسەندنی هزری، پتەوکردنی شوناس و توان…
مێدیا، ڕاستی و ئاوەزی گشتی
لە کۆماری کوردستاندا، ڕاگەیاندنێکی ئازاد کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی پەڕگاڵی دەستووری و پاسەوانێکی ژینەکیی نرخ و بەها دیموکراتیکەکانی کۆمارە. مێدیا وەک پانتایی سەرهەڵدانی گوتاری گشتی، کە دەسەڵات دەخاتە ژێر چاودێریی کۆمەڵەوە و گەیشتن بە ڕاستی مسۆگەر دەکرێت. هەر هەوڵ…
مێدیای گشتیی نیشتمانی
لەبەر ئەوەی کۆمارێکی پێشکەوتوو پێویستی بە پانتاییەکی گشتیی ئاگامەند و ئاوەزێکی نەتەوەیی تۆکمە هەیە، دەزگای مێدیای گشتیی نیشتمانی وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و ژینەکی دادەمەزرێت. ئەم دەزگایە پانتایی بیستراو و بینراوی کۆمارە و ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە پاراستنی…
دامەزراوەکانی هزری ستراتیژی و دۆکترینی نەتەوەیی
کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای داننان بەوەی کە سەروەریی ڕاستەقینە و درێژەدارییەتیی دەوڵەت، بە شێوەیەکی ژینەکی بەندە بە قووڵایی هزری ستراتیژی و توانای گۆڕینی بۆ دۆکترینی نەتەوەیی، ئەرکی بنیاتنانی ژێرخانێکی هزریی تۆکمە و سەربەخۆ وەک فەرمانێکی دەستووری دەگرێتە…
ئەرشیڤی نەتەوەیی و کتێبخانەی نیشتمانی
دەوڵەت لەسەر ئەو ڕاستەواییە نەگۆڕە دادەمەزرێت کە نەتەوەکان لەسەر یادەوەری و زانین بونیاد دەنرێن. دامەزراندنی ئەرشیڤی نەتەوەیی وەک "ئاوەزی دەوڵەت" و کتێبخانەی نیشتمانی وەک "یادەوەریی نەتەوە"، ئەرکێکی دەستووریی ژینەکی و پرەنسیپێکی بنەڕەتیی دەوڵەتداریی کۆماری…
چاودێریی کۆمەڵایەتی و ڕەوایەتیی سەقامگیر
لە کۆماری کوردستاندا، ڕەوایەتیی دەسەڵات پرۆسەیەکی بێوچانە و تەنیا لە سندووقی دەنگداندا قەتیس نابێت. ئەم بەندە چوارچێوەی دەستووری دادەڕێژێت بۆ بەدامەزراوەییکردنی چاودێریی کۆمەڵایەتی بەسەر کارایی دەسەڵاتەوە، بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە دەسەڵات هەمیشە لە ڕاژەی ویس…
پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و بەرەنگاری ئایدیۆلۆژیای هەڵوەشێنەر
کۆماری کوردستان لەسەر بنەمای یەکپارچەیی کوردستان وەک جەستەی نەتەوەی کورد و شوناسی نیشتمانیی یەکگرتوو دامەزراوە. دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و یەکێتیی واتایی نیشتمان لە هەر جۆرە ئایدیۆلۆژیا و بزووتنەوەیەک کە لەژێر پەردەی "دادپەروەریی کۆمەڵ…
شایستەسالاری وەک بنەمای هێزی دەوڵەت
کۆماری کوردستان لەسەر بنەمای ڕەهای شایستەسالاری دادەمەزرێت. ئەم پرەنسیپەکۆڵەکەی پشتی پۆڵایینی دەوڵەت و پەیمانێکی پیرۆزە لەنێوان دەوڵەت و شارۆمەندانیدا. بەپێی ئەم بنەمایە، دەسەڵات، پێگە و بەرپرسیارێتی تەنیا و تەنیا بەپێی لێهاتوویی، توانای زانستی و کرداری، پا…
تاوانی جەردەسالاری و داڕزاندنی دەوڵەت
جەردەسالاری هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر خودی بوونی کۆمار؛ متمانەی نێوان شارۆمەند و دەوڵەت لەناودەبات، بنەماکانی دادی کۆمەڵایەتی پووچەڵ دەکاتەوە، ئابووریی نیشتمانی گۆج دەکات و دواجار ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەریی دەوڵەت دەخاتە بەردەم هەڕەشەی ڕووخانی مسۆگەرەوە. ل…
خۆشبژێویی گشتی وەک ئامانجی دەستووریی دەوڵەت
دەوڵەت، لەسەر بنەمای ئەوەی کە هێزی نەتەوەیی و سەقامگیریی پەڕگاڵی کۆماری لە ڕەزامەندی و بەختەوەریی شارۆمەندانەوە سەرچاوە دەگرێت، دابینکردنی خۆشبژێویی گشتی وەک یەکێک لە ئەرکە ژینەکییەکانی خۆی دەناسێنێت. ئامانج لەم بەندە، دامەزراندنی چوارچێوەیەکی دەستوورییە بۆ…
ژمێریاریی گشتی و چاودێریی کارایی
کارایی، دەستپاکی و بەکارهێنانی قانوونیی سامانی گشتی، مەرجی پێشوەختەی هێزی دەوڵەت و متمانەی نەتەوەیین. بۆ چەسپاندنی ئەم بنەمایانە، "نووسینگەی ژمێریاریی گشتی" وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی سەربەخۆی کارگێڕی و دارایی دادەمەزرێت کە تەنیا لەبەرامبەر دەسەڵاتی قانوون…
نووسینگەی پارێزەری گشتی
بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و شکۆی شارۆمەند لەبەرامبەر دەسەڵاتی کارگێڕیی دەوڵەتدا و بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دەسەڵاتداریی وەڵامدەرەوە و دادپەروەرانە، نووسینگەی پارێزەری گشتی دادەمەزرێت.
بنەما دەستوورییەکانی دەوڵەتی ژیر
١.١. کۆماری کوردستان یەک دەوڵەتێکی یەکگرتوو خاوەن سەروەریی و دابەشنەکراوە. سەروەریی دەوڵەت بە هەمان هێز و چوارچێوەی قانوونیی، وارگەی دیجیتاڵیش دەگرێتەوە.
دەستەی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی
بۆ پاراستنی درێژەدارییەتی ژیانی نەتەوەیی، سەقامگیریی کۆمەڵگا و کارکردنی بێپسانەوەی دەوڵەت، "دەستەی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی" وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی ژیاریی سەربەخۆ دادەمەزرێت. ئەم دەستەیە قەڵغانی نیشتمانیی کۆمارە لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنی…
پەڕگاڵی دەوڵەتی ژیر
١.١. پەڕگاڵی ژیریی دەستکردی دەوڵەتی (دەوڵەتی ژیر) وەک لە بەندی (١١١)ـدا ئاماژەی پێکراوە، پەڕگاڵێکی دەستووریی بنەڕەتییە و وەک ناوکی کارپێکەر و ویژدانی قانوونیی-ڕێکاریی ڕەهەندی دیجیتاڵیی کۆمار کار دەکات.
ڕاژە گشتییەکان لە ڕێگەی دەوڵەتی ژیرەوە
یەکەم: فەرمانی دەستووری بۆ پێشکەشکردنی ڕاژە
شوناسی نیشتمانیی دیجیتاڵی
١.١. پەڕگاڵی "شوناسی نیشتمانیی کوردستان" (KN0ID) وەک تاکە شوناسی دیجیتاڵیی فەرمیی دانپێدانراو، دادەمەزرێت و بە بەشێکی دانەبڕاو لە ژێرخانی سەروەریی دەوڵەت هەژمار دەکرێت.
پەڕگاڵی دیموکراسیی دیجیتاڵی
١.١. ئەرکی دەستووریی ئەم بەندە، دامەزراندنی پەڕگاڵێکە کە تێیدا مافە دیموکراتییە بنەڕەتییەکانی شارۆمەندان وەک لەم دەستوورەدا چەسپێنراون، بە تەواوی دیجیتاڵ دەکرێن و بە تواناکانی دەوڵەتی ژیر تەیار دەکرێن.
دیجیتاڵکردنی دەسەڵاتی دادوەری
یەکەم: بنچینەی دەستووری و ئامانجی دەوڵەت
ناوەندی نیشتمانی بۆ هەواڵگری و شیکاریی ستراتیژی
١.١. کۆماری کوردستان، لە پێناو پاراستنی بوونی خۆی و مسۆگەرکردنی ئاسایشی نەوەکانی، دان بەوەدا دەنێت کە لە سەدەی بیست و یەکدا، سەروەریی ڕاستەقینە لە توانای کۆنترۆڵکردن، شیکردنەوە و بەکارهێنانی ستراتیژیی زانیارییەوە سەرچاوە دەگرێت. لەم سۆنگەیەوە، "ناوەندی نیشت…
پەڕگاڵی نیشتمانی بۆ بنیاتنانی پەروەردە و تەندروستی
١.١. دەوڵەت ئەرکدارە بە بنیاتنانی "پەڕگاڵی یەکگرتووی ژیانی دیجیتاڵیی شارۆمەند" وەک ژێرخانێکی ستراتیژی بۆ ئاوێتەکردنی کایەکانی پەروەردە و تەندروستی، تاوەکو لە ڕێگەی تواناکانی دەوڵەتی ژیرەوە گەشەی هزری و سەلامەتیی جەستەیی نەتەوە وەک یەکەیەکی هاوسەنگ و دانەبڕا…
چوارچێوەی قانوونیی و ڕەوشتیی تەکنەلۆژیا
١.١. دەستوور، تەکنەلۆژیا وەک وزەیەکی ئامرازگەر دەناسێنێت کە دەبێت هەمیشە لەژێر ڕکێفی ویستمەندیی نەتەوەیی و ئامانجە باڵاکانی کۆماردا بێت؛ هەر بۆیە، هەر جۆرە داهێنان و بەکارهێنانێکی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کوردستاندا، تەنیا لە ڕێگەی هاوسەنگییەکی ورد لە نێوان…
دیپلۆماسیی دیجیتاڵی و سەربەخۆیی تەکنەلۆژی
١.١. هەر جۆرە پەیوەندی و هاوکارییەکی تەکنەلۆژیی نێودەوڵەتی دەبێت بە شێوەیەکی ڕەها پابەندی ئەم بنەما نەگۆڕانە بێت:
دەوڵەتی ڕزگاریی و پەڕگاڵی دەوڵەتی ژیر لە قۆناغی ڕزگاریدا
١.١. تا ئەو ساتەوەختەی کە کۆماری کوردستان سەروەریی ڕەبەقی خۆی بەسەر گشت وارگەی نەتەوەییدا دەچەسپێنێت، "دەوڵەتی ڕزگاریی کوردستان" (لێرەوە بە "دەوڵەتی ڕزگاریی" ناودەبرێت) وەک ئامرازی فەرمیی ڕاییکردنی ویستی پۆڵایینی نەتەوەیی دادەمەزرێت.
ڕاگەیاندنی دەستوور وەک کردەی دامەزرێنەری سەروەریی
ڕاگەیاندنی ئەم دەستوورە، کردەیەکی بنیاتنەری سەروەرییە و ساتەوەختی گۆڕینی ویستی شاراوەی نەتەوەیە بۆ هێزی قانوونیی ئاشکرا بەسەر هەموو ڕەهەندەکانی بوونایەتی خۆیدا. ئەم بەندە چوارچێوەی قانوونیی و دەرەنجامە دەستبەجێکانی ئەم کردە مێژووییە دادەڕێژێت.
دەوڵەتی ڕزگاریی وەک جێگرەوەی قانوونیی و دامەزرێنەر
بۆ ڕاستکردنەوەی چەوتیی مێژوویی و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئاگری دەوڵەتخوازیی کورد هەرگیز ناکوژێتەوە، ئەم دەستوورە دامەزراندنی "دەوڵەتی ڕزگاریی کوردستان" وەک تاکە جێگرەوەی قانوونیی و فەرمیی کۆماری کوردستان لە قۆناغی داگیرکاریدا ڕادەگەیەنێت. ئەمە کردارێکی دامەزر…
دەوڵەتی ژیر وەک ئامێری کارپێکەری خەبات و نەتەوەسازیی
دەوڵەت لە سەدەی بیست و یەکەمدا، هاوکات کە یەکەیەکی جوگرافییە، یەکەیەکی زانیاری و پەیوەندیی زیندووشە. دەوڵەتی ژیر وەک لە دەروازەی یازدەهەمدا پێناسە کراوە، دەبێتە ئامێری کارپێکەری تەکنەلۆژی و کارگێڕیی "دەوڵەتی ڕزگاریی"، کە تەنانەت پێش ڕزگارکردنی تەواوی خاکەکە…
میکانیزمی ڕاگوێز بۆ کۆماری کوردستان وەک دەوڵەتی سەربەخۆ
١.١. ئەرکی مێژوویی "دەوڵەتی ڕزگاریی"، گەیاندنی کوردستانە بە یەکەم کردەی دامەزرێنەری دەوڵەتی سەربەخۆ. ئەم هەڵبژاردنە، ساتەوەختی بەرجەستەکردنی ویستمەندیی نەتەوەیە لە دامەزراوە دەستوورییە هەردەمییەکاندا و گێڕانەوەی سپێردەی خەباتە بۆ نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی کو…
هەموارکردنەوەی دەستوور
١.١. هەموارکردنەوەی دەستوور، نەک تەنیا ڕێکارێکی قانوونیی، بەڵکو کردەیەکی مێژوویی و ئەرکێکی قورسی نەتەوەییە بۆ هاوسەنگکردنی پێویستییەکانی نوێبوونەوە لەگەڵ پاراستنی بێ سازانی بنەما بوونایەتییەکانی کۆمار. ئەم پڕۆسەیە دڵنیایی دەدات کە هەر گۆڕانکارییەک لەم پەیما…
بەندە نەگۆڕەکان: گەوهەری بوونایەتی و پەیمانی هەردەمیی
١.١. ئەم بەندانەی خوارەوە، نەک هەر بەندەگەلی قانوونیی، بەڵکوو کۆدی بۆماوەیی، ویژدانی مێژوویی و گەوهەری بوونایەتیی کۆماری کوردستان پێک دەهێنن. ئەوان دەرئەنجامی ویستی مێژوویی، پەیمانی خوێنی شەهیدان و ئاواتی نەوەکانی داهاتوون. هەر هەوڵێک بۆ دەستکاریکردنیان، هە…
لێکدانەوەی دەستوور و سەروەریی دوا-بڕیار
١.١. ئەم بەندە بنەما نەگۆڕەکانی لێکدانەوەی دەستوور دادەڕێژێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕۆح و گەوهەری پەیمانی نەتەوەیی هەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە و ناکرێتە قوربانیی لێکدانەوەی کاتی یان بەرژەوەندیی وارگێڕیی.
پاراستنی ئاوەزی نەتەوەیی و قەڵغانی هزری
١.١. سەروەریی ڕاستەقینەی کۆمار لە پاراستنی سەربەخۆیی ئاوەزی نەتەوەییدا بەرجەستە دەبێت؛ لەم سۆنگەیەوە، دەوڵەت ئەرکدارە بە بنیاتنانی قەڵغانێکی هزریی تۆکمە بۆ پاراستنی خۆئاگایی کۆمەڵایەتی لە هەر جۆرە دەستکارییەک یان داگیرکارییەکی واتایی کە ئامانجی لاوازکردنی و…
پاراستن و ساغکردنەوەی دیمۆگرافیای نەتەوەیی
کۆماری کوردستان، دیمۆگرافیا وەک ناوکی گەوهەریی سەروەریی نەتەوەیی و بنەمای یەکپارچەیی وارگەی نیشتمانی دەناسێنێت. دەوڵەت بە قانوون ئەرکدار دەکرێت بە گرتنەبەری وارگێڕییەکی ستراتیژیی چالاک بۆ ساغکردنەوە و گێڕانەوەی شوناسی ڕەسەنی دانیشتووان بۆ تەواوی ئەو ناوچانە…
کۆڕی باڵای ئابووریی نیشتمانی
بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە گەشەی ئابووریی وڵات بە شێوەیەکی ستراتیژی، هاوسەنگ و لە ڕاژەی ئاسایشی نەتەوەییدا بێت، "کۆڕی باڵای ئابووریی نیشتمانی" وەک دامەزراوەیەکی دەستووری دادەمەزرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
یەکەم: پێگە و فەرمانی دەستووری
دەستەی نیشتمانیی پاکڕەوشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
یەکەم: پێگە و فەرمانی دەستووری
دەستەی نیشتمانیی مافەکانی مرۆڤ و نووسینگەی کاریاری نیشتمانی
یەکەم: پێگە و فەرمانی دەستووری
بێلایەنیی دەوڵەت بەرامبەر ئایین و باوەڕەکان
یەکەم: پێگەی دەستووریی دەوڵەت
بانکی ناوەندیی کوردستان و سەربەخۆیی نەختینەیی
یەکەم: پێگە و ئامانجی باڵا
دەستەی نیشتمانیی وردبینیی ستراتیژی و کارایی
یەکەم: پێگە و سەربەخۆیی
پێناسە دەستوورییە بنەڕەتییەکان
بۆ جێگیرکردنی "یەکڕایی واتایی" لە پڕۆسەی داڕشتن و لێکدانەوەی قانوونەکاندا و بۆ پاراستنی گەوهەری دەستوور لە هەر جۆرە شێواندنێکی واتایی، ئەم پێناسانە وەک ڕووگەیەکی دەستووریی نەگۆڕ و چاڤکانییەکی باڵا بۆ گشت دامەزراوەکانی دەوڵەت دادەمەزرێن تا بنەمای یەکلاکەرەوە…