پەیوەندیی نێوان مەکۆی نیشتمانی و دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە سەربەخۆکان
مەکۆی نیشتمانی ڕۆڵی لە پتەوکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دامەزراوە سەربەخۆکانی دیکەدا هەیە و چاودێریی کاری قانوونییان دەکات.
مەکۆی نیشتمانی ڕۆڵی لە پتەوکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دامەزراوە سەربەخۆکانی دیکەدا هەیە و چاودێریی کاری قانوونییان دەکات.
یهكهم: دانانی دادوەرانی باڵا
١.١. مەکۆی نیشتمانی ڕۆڵی لە پەسەندکردنی دانانی سەرۆکی دادگای باڵا و دادوەرە باڵاکاندا هەیە، بەپێی بەندی ١٠.٢.ڕ و قانوونی تایبەت.
١.٢. مەکۆی نیشتمانی دەتوانێت بەپێی قانوونی تایبەت پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی دادوەری باڵا بانگهێشت بکات بۆ دانیشتنی بیستن.
دوویهم: لێپرسینەوە لە دادوەران
٢.١. مەکۆی نیشتمانی دەتوانێت بەپێی قانوون لێپرسینەوە لە سەرۆکی دادگای باڵا یان دادوەرە باڵاکان بکات لە باریی پێشێلکاریی جددیی قانوونیی یان دەستوورییدا.
٢.٢. پرۆسەی لێپرسینەوە لە دادوەران پێویستی بە دەنگی زۆرینەی تایبەت هەیە و بەپێی ڕێکارەکانی دیاریکراو لە قانوونی تایبەتدا ئەنجام دەدرێت.
سێیهم: چاودێریی دامەزراوە سەربەخۆکان
٣.١. مەکۆی نیشتمانی چاودێریی کاری دامەزراوە سەربەخۆکان دەکات، لەوانە:
ئا. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
ب. دەزگای چاودێریی دارایی
پ. دەزگای مافەکانی مرۆڤ
٣.٢. ئەم دامەزراوە سەربەخۆیانە ڕاپۆرتی ساڵانە پێشکەشی مەکۆی نیشتمانی دەکەن.
٣.٣. ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی سەرۆکی ئەم دامەزراوانە بکەن.
