بەڵگەنامەی پۆرتاڵ
چەمکە دەستوورییەکان
ئـ
ئابووریی نیشتمانی (National Economy)
ئابووریی نیشتمانی، بنەمای دارایی وڵاتە و کاریگەرترین هێزی دابینکردنی سەروەریی دەوڵەتە. ئەمە بریتییە لە کۆی ئەو چالاکییە دارایی و پیشەسازییانەی کە لەسەر بنەمای ئابووری دەوڵەتی، ئابووری کەرتی تایبەت، سەرمایەداریی نیشتمانی و پەرەپێدانی ئابووریی فرەبناغە داڕێژراون. لە چوارچێوەی دەستووردا، ئابووری جیا لە دابینکردنی بژێوی، هەروەها ئامرازێکە بۆ دابینکردنی سەربەخۆیی ئابووریی کوردستان. ئەرکی بنەڕەتیی ئابووریی نیشتمانی ئەوەیە کە سامانە کاتییەکان بگۆڕێت بۆ سەرمایەی هەردەمیی و زانستی و ڕێگری بکات لە خوێنبەربوونی دارایی کوردستان بەرەو دەرەوە، ئەمەش بۆ مسۆگەرکردنی خۆشبژێویی گشتی.
ئابووریی فرەبناغە (Multi-based Economy)
ئابووریی فرەبناغە بڕیارێکی ستراتیژیی پێگەیشتوویە بۆ دەرچوون لە پشتبەستن بە یەک سەرچاوەی خاو و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی تاقانە. ئەمە لە ڕێگەی گەشەپێدانی هاوتەریبی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، تەکنەلۆژیا و گەڕیارییەوە دەکرێت. ئەم چەمکە وەک ستراتیژییەکی خۆڕاگریی و مانەوەی نیشتمانی پێویستە؛ ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە کە دەوڵەت خاوەنی چەندین ڕەگی ئابووری بێت تا لە بەرامبەر زەبرە دەرەکییەکان و گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانیدا بە جێگیری بمێنێتەوە و مانەوەی دەوڵەت لەژێر هەموو بارودۆخێکدا گەرەنتی بکات.
ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Electronic Security)
ئاسایشی ئەلیکترۆنی بریتییە لە پاراستنی بێوچانی وارگەی دیجیتاڵی، ژێرخانە هەستیارەکان و سەربەخۆیی داتای کوردستان لە هەر جۆرە هێرش، دزەکردن یان تێکدانێکی دەرەکی و ناوخۆیی. لە سەردەمی دەوڵەتی ژیردا، ئەم ئاسایشە بەشێکی تەواوکەری پاراستنی سنوورە فیزیکییەکانە. ئەمە وەک قەڵغانی دەوڵەت کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لەوەی کە سامانە زانیارییەکانی نەتەوە و شوناسی دیجیتاڵیی شارۆمەندان بکەوێتە ژێر هەژموونی ناقانوونیی یان داگیرکاریی گیانەکی و واتایی هێزە بێگانەکان.
ئاسایشی خۆراک (Food Security)
ئاسایشی خۆراک توانای دەوڵەتە بۆ دابینکردنی خۆراکی تەندروست و پێویست بە بێ پچڕان بۆ گشت شارۆمەندان، ئەمەش بە ڕێگەی بەڕێوەبردنێکی دروست، پەرەپێدانی سەربەخۆیی کشتوکاڵی و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو. ئەم چەمکە نیشانەی سەربەخۆیی ژیانناسیی کوردستانە؛ چونکە نەتەوەیەکی برسی ناتوانێت بڕیارێکی سەربەخۆی هەبێت. بۆیە، دەوڵەت ئەرکی لەسەر شانە کە خاکی کوردستان بکاتە سەرچاوەیەکی تێرکەر، تاوەکوو خۆراک وەک ئامرازی گوشار دژی سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستان بەکار نەهێنرێت.
ئاسایشی نەتەوەیی (National Security)
ئاسایشی نەتەوەیی دۆخێکی گشتگیری پارێزراویی بوونی فیزیکی، واتایی و دەستووریی کۆماری کوردستانە لەبەرامبەر هەڕەشە بنەڕەتییەکان بۆ سەر کوردستان وەک وڵات و هەوڵ بۆ هەرەسهێنان بەسەر هەموو یان بەشێک لە وارگەی نەتەوەیی. ئەمە پەرگاڵی بەرگریی دەوڵەتە کە تەنیا لە پاراستنی سەربازی کورت نابێتەوە، بەڵکوو پاراستنی شوناسی نەتەوەیی، زمانی کوردی، یادەوەریی مێژوویی و سەقامگیریی ئابووریش دەگرێتەوە. ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ڕاییکردنی دۆکترینی بەرگریی چالاک و پاراستنی پێشوەختەوه بەڕێوە دەچێت بۆ مسۆگەرکردنی مانەوەی شکۆمەندانەی کوردستان.
ئاڵای نەتەوەیی کوردستان (National Flag of Kurdistan)
ئاڵای کوردستان نیشانەیەکی بینراوەیی پەیمانی بوونایەتیی کوردستانە و لە سێ ڕەنگ و خۆرێکی بیست و یەک تیشکی پێکهاتووە. لە ڕوانگەی دەستوورییەوە، ئاڵا بەدیهێنانی پەیمانی نیشتمانییە؛ هەر ڕەنگێکی ئاماژەیە بۆ بنەمایەکی دەستووریی (سوور بۆ پەیمانی خوێن و نەتەوە، سپی بۆ ژیانی گەشی بەکۆمەڵ و قانوونمەندیی لە کوردستان، سەوز بۆ پەیمانی وار). ئاڵا نێوەندی یەکخستنی ویستی شارۆمەندانە و هەر سووکایەتیکردنێک بە هێرش بۆ سەر شکۆی دەوڵەت و سەروەریی نەتەوە هەژمار دەکرێت. ئەم ئالای کوردستانە لە دەستووردا دانیپێدانراوە، ڕیشەی مێژوویی هەیە و هەڵگریی یادەوەریی مێژوویی و هێمای نەتەوەیی کە نەگۆڕن.
ئایدیۆلۆژیای هەڵوەشێنەر (Deconstructing Ideology)
ئایدیۆلۆژیای هەڵوەشێنەر، هەر جۆرە گوتار یان بزووتنەوەیەکە کە مەبەستی ترازاندنی تەلاریبەندی نەتەوەی کورد، شێواندنی ڕاستەواییە زانستییەکان، یان لاوازکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و وڵات بە بیانوویەکی کاتی یان دەستکرد بێت. ئەم ئایدیۆلۆژیایانە وەک هەوڵێک بۆ لەناوبردنی دەوڵەت دەبینرێن؛ دەوڵەت ئەرکدارە بە بەرەنگاربوونەوەیان لە ڕێگەی پاراستنی زانەوانی و هزرییەوە، چونکە ئەم گوتارانە بە مەبەستی کوشتنی هاوئاگایی نەتەوەیی و گۆڕینی نەتەوە بۆ گرووپی پارچەپارچەی دژبەیەک کار دەکەن.
ئەرکی باڵای نیشتمانی (Supreme National Duty)
ئەرکی باڵای نیشتمانی، ئەو بەرپرسیارێتییە قانوونیی و ڕەوشتییە پیرۆزەیە کە هەموو شارۆمەندێک بەرامبەر بە پاراستنی دەوڵەت و سەروەریی وڵات لە ئەستۆیەتی. ئەم ئەرکە لەسەر ئەو ڕاستەواییە وەستاوە کە تەنیا لە سایەی دەوڵەتێکی سەروەردا، مافی تاک بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە گەرەنتی دەکرێت. بۆیە، شارۆمەند نەک وەک وەرگرێکی بێدەنگ، بەڵکوو وەک شارۆمەندێکی پێشمەرگە دەبێت هەمیشە ئامادەی بەرگری، وەفاداری بۆ دەستوور و بەشداری لە هێزی نەتەوەییدا بێت. پشتگوێخستنی ئەم ئەرکە، پێشێلکردنی پەیمانی شارۆمەندییە.
ئەرکی ئاوەدانکردنەوەی ستراتیژی (Strategic Reconstruction Duty)
ئەرکی ئاوەدانکردنەوەی ستراتیژی، پرۆسەیەکی مێژوویی و کردارییە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە وێرانکراوەکان و گۆڕینی جوگرافیای نیشتمان بۆ هێزێکی ئاوەدانی کێبڕکێکار. ئەم ئەرکە نواندنی ویستی پۆڵایینی نەتەوەیە؛ مەبەست لێی جیا لە تەلارسازیی لە ئاستی باڵا بۆ بنیاتنانی مێترۆپۆل و شارستانییەتی مۆدێرن و سیستماتیک، هەروەها ساغکردنەوەی دیمۆگرافی و گێڕانەوەی ژیان و شکۆیە بۆ گشت بستێکی خاکی کوردستان کە لە سەردەمی داگیرکاریدا شێوێندراوە، بە جۆرێک کە وارگەی نەتەوەیی ببێتە قەڵایەکی پتەوی ئابووری و شارستانی.
ئیسکبەندیی بنەمایی دەوڵەتدارێتی (Fundamental Framework of Statehood)
ئیسکبەندیی بنەمایی، ئەو پەیکەرە دەستوورییەیە کە دابەشکاریی دەسەڵاتەکان (قانووندانان، ڕایەدار، دادوەری) و پەیوەندیی نێوان دامەزراوە باڵاکانی کۆمار ڕێکدەخات. ئەم پەیکەرە وەک چوارچێوەیەکی ڕێکخراو بۆ دەوڵەت کار دەکات؛ گەرەنتیی ئەوە دەدات کە دەوڵەت لە یەکەیەکی پەرتەوازەوە بگۆڕێت بۆ پەرگاڵێکی ڕێکخراو و سەقامگیر کە توانای نواندنی کرداریی کۆیی هەبێت. بەبێ ئەم ئیسکبەندییە، نەتەوە ناتوانێت سەروەرییەکەی جێگیر بکات و وەک گیانێکی بێ جەستە دەمێنێتەوە.
ئازادیی داهێنان (Freedom of Invention)
ئازادیی داهێنان، مافێکی ڕەهای شارۆمەندانە بۆ پەرەپێدانی زانست، هونەر، فەلسەفە و تەکنەلۆژیا بەبێ هیچ گوشارێکی وارگێڕیی یان ئایدیۆلۆژی. ئەم ئازادییە وەک هۆکاری گەشەی شارستانی پێناسە دەکرێت؛ دەوڵەت پشتیوانیی لێدەکات چونکە داهێنان تەنیا ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە پێگەیەکی پێشەنگی تەکنەلۆژی و بەهێزکردنی هێزی نەرمی دەوڵەت لە ئاستی جیهانیدا. ئازادیی داهێنان ئامرازێکە بۆ تێپەڕاندنی پاشکەوتوویی و بنیاتنانی نەتەوەیەکی خاوەن داهێنان.
ئامانجی باڵای دەوڵەت (State's Supreme Goal)
ئامانجی باڵای دەوڵەت، مسۆگەرکردنی مانەوەی شکۆمەندانە، گەشەسەندنی بێپسانەوە و پاراستنی سەروەریی ڕەهای نەتەوەی کوردە لەسەر وارگەی مێژوویی خۆی. ئەمە کۆتاییترین هۆکاری بوونی دەوڵەتە؛ هەر قانوون، وارگێڕیی یان بڕیارێک کە لە ڕاژەی ئەم ئامانجەدا نەبێت، ڕەوایەتیی دەستووریی خۆی لەدەست دەدات. ئامانجی باڵا وەک ڕێنیشاندەرێک کار دەکات بۆ ئەوەی دەوڵەت هەمیشە لە ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی وەک پارێزوانی نەتەوە بمێنێتەوە.
ب
بانکی ناوەندیی کوردستان (Central Bank of Kurdistan)
ئەم دامەزراوەیە، مێشکی دارایی و پارێزەری بەهای ڕەنجی نەتەوەی کوردە لە واری ئابووریدا. ئەرکی ئەم بانکە جیا لە ڕێکخستنی دراو، هەروەها مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی نەختینەیی و پاراستنی یەکەی ئابووریی وڵاتە لە هەژموونی دارایی دەرەکی. بانکی ناوەندی کوردستان وەک ئامرازێکی باڵای نیشتمانی کار دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە هەر جۆرە داڕمانێکی دارایی یان دەستێوەردانێکی ئابووریی بیانی کە ئامانجی لاوازکردنی بڕیاری وارگێڕیی کۆمار بێت. لێرەدا، بانک دەبێتە گەرەنتیکەری گەشەی ژێرخانی دارایی وڵات و سەقامگیریی ژیانی شارۆمەندان و هێزی کڕینی تاکی کورد.
بنەما نەگۆڕەکان (Immutable Principles)
ئەم بنەمایانە، "کۆدی بۆماوەیی" و گەوهەری بوونایەتیی کۆماری کوردستان لە وڵات وەک پاتریا و هەروەها لە جیهانن کە لە سەرووی گشت ویستێکی وارگێڕیی کاتییەوە وەستاون. ئەم بنەمایانە ئەو پەیمانە هەردەمییانەی نەتەوەی کوردن کە ڕێگری دەکەن لەوەی دەوڵەت لە ئامانجە مێژووییەکانی خۆی لابدات یان شوناسەکەی بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی گرووپگەلێک لە بەرژەوەندی خۆیان لە سەرووی بەرژەوەندیی کوردستانەوە دەبینن. هەر هەوڵێک بۆ دەستکاریکردنی ئەم بەندانە، بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خودی "کوردستان وەک وڵات" دادەنرێت؛ چونکە ئەم بنەمایانە ئامرازی پاراستنی نەتەوەی کوردن لە هەر جۆرە لادانێکی دەستووریی و مێژوویی.
بنەما ستراتیژی و دەستوورییەکانی وارگێڕیی دەرەوە (Strategic and Constitutional Principles of Foreign Administration)
ئەم بنەمایانە، نەخشەڕێگای نواندنی هێزی سەروەرانەی دەوڵەتی کوردستان لە گۆڕەپانی جیهانیدان. لێرەدا، وارگێڕیی دەرەوە لە پاشکۆیەتیی هێزە گەورەکان ڕزگار دەکرێت و لەسەر کۆڵەکەکانی سەربەخۆیی ڕەها و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی دادەمەزرێت. ئەم چوارچێوەیە دەوڵەت ناچار دەکات کە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تەنیا لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە و پاراستنی شکۆی نەتەوەیی کوردستان دابڕێژێت، بە جۆرێک کە کوردستان وەک سوبێکتێکی مێژووساز و خاوەن ویست دەربکەوێت، نەک وەک ڕووبەر و مەیدانێکی بێدەنگ بۆ ململانێی بیانییەکان.
بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی (Supreme National Interest)
ئەمە کۆمپاس و ڕاستە پێشاندەری باڵای گشت بڕیار، قانوون و کردەوەیەکی دەوڵەتە. بەرژەوەندیی باڵا، ئەو هێڵە سوورە دەستوورییەیە کە تێیدا مانەوەی شکۆمەندانەی نەتەوە، یەکپارچەیی وارگەی نەتەوەیی و ئاسایشی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی یەک دەگرنەوە. ئەم بەرژەوەندییانە نەک تەنیا بۆ نەوەی ئێستا، بەڵکوو وەک سپێردەیەکی پیرۆز بۆ نەوەکانی داهاتووش دەپارێزرێن. هەر هەڵوێستێکی وارگێڕیی کە ئەم بەرژەوەندییانە بخاتە مەترسییەوە، ڕەوایەتیی قانوونیی خۆی لەدەست دەدات، چونکە ئەمە تاقانە پێوەر بۆ ڕەسەنایەتیی دەسەڵاتداریی لە کوردستاندایە و گۆڕانی بەسەردا نایات.
بەرگریی چالاک و پاراستنی پێشوەختە (Active Defense and Preemptive Protection)
ئەم دۆکترینە، گۆڕینی فەلسەفەی سەربازیی و هەواڵگریی وڵاتە لە "کاردانەوەی پاشکۆیانە" بۆ "دەستپێشخەریی هێزمەندانە". ئامانج لێی ئەوەیە کە دەوڵەت چاوەڕێی گەیشتنی هەڕەشە بۆ سەر خاکی خۆی نەکات، بەڵکوو بە ئاوەزی ستراتیژی و توانای هەداریی و بەردەستە تەکنۆلۆژییەکانی، مەترسییەکان لە سەرچاوەکانیانەوە بناسێتەوە و پووچەڵیان بکاتەوە. ئەم چەمکە نواندنی بنەرەتی ویستی نەتەوەی کوردە بۆ ئەوەی چیتر نەبێتە قوربانیی پیلانەکان، بەڵکوو خۆی ببێتە پارێزەری وڵات، نەتەوە، مەردم، ژینگە و ژێرخانی بوونایەتیی خۆی.
بێلایەنیی دەوڵەت بەرامبەر ئایین و باوەڕەکان (State Neutrality towards Religions and Beliefs)
ئەم بێلایەنییە، بنەمای دادپەروەریی گشتگیر و مسۆگەرکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە. لێرەدا، دەوڵەت نەک دژی ئایین، بەڵکوو وەک چەترێکی دادپەروەر دەوەستێت کە تێیدا هەموو شارۆمەندان بە جیاوازیی جهانبینییەکانیانەوە لەبەردەم قانووندا یەکسانن. دەوڵەت ڕێگری دەکات لەوەی ئایین یان هەر باوەڕێکی گیانی بکرێتە ئامرازی ململانێی وارگێڕیی یان سەپاندنی دەسەڵات؛ ئامانج پاراستنی پانتایی گشتییە لە قۆرخکاریی ئایدیۆلۆژی، تاوەکوو ئاوەز و زانست تاقانە سەرچاوەی ڕاییکردنی کاروباری دەوڵەت بن.
بێگانە / بیانی (Alien / Foreign)
لە فەرهەنگی ئەم دەستوورەدا، بێگانە تەنیا کەسێک نییە کە ناسنامەی وڵاتەکەمانی نەبێت، بەڵکوو گێڕانەوەیە لە هەر هێز، دەزگا یان ئایدۆلۆژیایەک کە سەرچاوەی ڕەواییەکەی لە دەرەوەی ویستی نەتەوەی کورد و ئەم پەیمانە دەستوورییەوە بێت. بیانییەکان بە مەرجێک بەشێک نەبن لە داگیرکاری یان پرۆژەگەلی دژی دەوڵەتی کوردستان، وەک میوانی ڕێزدار و هاوبەشی گەشەپێدان سەیر دەکرێن، بەڵام هەر کاتێک هەوڵی دەستێوەردان لە سەروەریی یان شێواندنی شوناسی نەتەوەیی بدەن، دەبنە هەڕەشەیەکی دەرەکی. ئەم چەمکە بۆ جیاکردنەوەی وردی سنوورەکانی "خۆیی" و "ئەویتر" بەکاردێت.
بودجە و کارگێڕیی دەسەڵاتی دادوەریی (Judiciary Budget and Administration)
بودجە و کارگێڕیی دەسەڵاتی دادوەریی ئامرازی پاراستنی ویژدانی دادپەروەرییە لە کوردستان. بە دابینکردنی سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕیی ڕەها بۆ دادگاکان، ڕێگری دەکرێت لەوەی کە دەسەڵاتی ڕایەدار یان هێزە داراییەکان بتوانن لە ڕێگەی گوشاری دارایی کار لەسەر بڕیاری دادوەران بکەن. بودجەی سەربەخۆ گەرەنتیی ئەوە دەدات کە دادوەری تەنیا ملکەچی قانوون و دەستوور بێت، نەک ملکەچی ئەو لایەنەی کە خەرجییەکانی دابین دەکات. ئەمە بنەمای سەربەخۆیی بنچینەیی دادوەرییە لە دەوڵەتی کوردستاندا.
بوونایەتیی بوونسەپێن (Ontological Assertion of Existence)
بوونایەتی بوونسەپێن ئەو وزە نێوەکی و هێزە مێژووییەی نەتەوەی کوردە کە ڕێگەی پێنادات لە تاریکخانەی مێژوودا ون بێت. بوونایەتیی بوونسەپێن واتە نەتەوەیەک کە لە دۆخی "تەوژمێکی لێڵی نەناسراویی" دەرچووە و بە ئاگاییەکی ڕەبەقەوە بڕیاری داوە بوونی خۆی وەک دەوڵەتێکی سەروەر بسەپێنێت. ئەم چەمکە ڕەوایەتی بە هەموو ئەو خەبات و دامەزراوەسازییانە دەبەخشێت کە ئامانجیان گۆڕینی "تاسەی مێژوویی" کوردە بۆ کەتوارێکی وارگێڕیی تێکنەشکێنراو لە فۆرمی دەوڵەتێکی بەهێزدا کە بوونایەتی خۆی لە جیهاندا بنوێنێت.
بەشداریی لاوان (Youth Participation)
لاوان وەک "یەدەگی ستراتیژیی" و بزوێنەری داهاتووی کوردستان دەبینرێن. بەشداریی ئەوان نەک هەر سەربەشییەکی وارگێڕیی، بەڵکوو ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ ئەوەی وزەی داهێنان و نوێبوونەوە بخرێتە ناو دەمارەکانی دەوڵەتدارییەوە. دەوڵەت پابەندە بە کردنەوەی دەروازەکان بۆ لاوان لە ناوەندەکانی بڕیارسازیدا، بۆ ئەوەی نەتەوەسازی پڕۆسەیەکی درێژەدار بێت و نەوەی نوێ بە هەمان هاوئاگایی نەتەوەیی و وەفادارییەوە ئەرکی پاراستنی دەوڵەتی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
پ
پابەندبوون (Commitment / Adherence)
ئەم چەمکە لە دەستووردا تەنیا بە واتای ملکەچبوونی سادە بۆ دەقە قانوونییەکان نایەت، بەڵکوو هاوتەریببوونی ویژدانی و کرداریی شارۆمەند و دەسەڵاتە لەگەڵ ئامانجە باڵاکانی کوردستاندا. پابەندبوون، ڕەهەندێکی ڕۆشنگەرانەی هەیە کە بریتییە لە هەوڵی بێپسانەوە بۆ نەهێشتنی نەزانی و دواکەوتوویی. ئەمە پەیمانێکی زیندووە کە تێیدا هەموو لایەک بەڵێن دەدەن شکۆی مرۆیی و سەروەریی قانوون بپارێزن تاوەکوو دەوڵەت لە ئامانجە ڕەسەنەکانی خۆی دانەبڕێت.
پاشکۆ (Appendix / Annex)
پاشکۆکان لەم دەستوورەدا تەنیا لاپەڕەی تەواکەر نین، بەڵکوو دەروازەی کردەیی گواستنەوەی دەستوورن لە «هزر»ـەوە بۆ «کردار». لێرەدا، لە ڕێگەی سوێندنامەی هاووڵاتیبوون و فۆرمی تۆمارکردنەوە، پەیوەندیی نێوان تاک و کۆمار لە دۆخێکی تیۆرییەوە دەگۆڕێت بۆ پەیمانێکی فەرمیی جێگیر. پاشکۆی دەستوو، ئەو شوێنەیە کە تێیدا شارۆمەند بە شێوەیەکی ویستمەندانە دەچێتە ناو ناخی قانوونمەنیی کوردستانی و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت.
پاراستنی ئابووریی نەتەوەیی (Protection of National Economy)
ئەم پاراستنە، ئەرکێکی ستراتیژییە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاردانی کوردستان لە بەرامبەر هەر جۆرە زەبر و هەژموونێکی دارایی دەرەکی. ئەم چەمکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بازرگانیی نێودەوڵەتی دەبێت لەسەر بنەمای بەهێزکردنی توانای ناوخۆیی بێت. لێرەدا، ئابووری جیا لە ئاڵوگۆڕی کاڵا هەروەها قەڵغانێکە بۆ ڕێگریکردن لە «خوێنبەربوونی سەرمایە" و مسۆگەرکردنی ئەوەی کە سامانی وڵات تەنیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بەکار بهێنرێت.
پاراستنی زانیاریی کەسی و کەسینەیی دیجیتاڵی (Protection of Personal Data and Digital Privacy)
لە سەردەمی «دەوڵەتی ژیر»ـدا، پاراستنی داتا وەک پاراستنی جەستەی مرۆڤ سەیر دەکرێت. ئەم چەمکە گێڕانەوەیە لە ئەرکی ڕەهای دەوڵەت بۆ دابینکردنی "سەربەخۆیی دیجیتاڵیی تاک". لێرەدا، زانیارییە کەسییەکان سامانێکی سەوداهەڵنەگرن؛ دەوڵەت ئەرکدارە بە بنیاتنانی ژێرخانێکی پارێزراو کە ڕێگری بکات لەوەی شوناسی دیجیتاڵیی شارۆمەندان ببێتە کاڵایەکی بازرگانی یان ئامرازێکی سیخوڕی بۆ بۆ کەسانی نەخوازراو و بەتایبەتی بۆ هێزە بێگانەکان.
پاراستنی شکۆی نەتەوەیی و نەهێشتنی نەیارشەیدایی (National Dignity and Elimination of Enemy Adoration)
ئەمە بنەمایەکی دەروونی-وارگێڕییە بۆ پاراستنی خۆئاگایی نەتەوەیی. نەیارشەیدایی وەک دۆخێکی ناهاوسەنگی واتایی پێناسە دەکرێت کە تێیدا تاک یان گرووپ تووشی ئەوینداری بۆ داگیرکەر دەبن. پاراستنی شکۆی نەتەوەیی، ئەرکی دەوڵەتە بۆ بنیاتنانی قەڵغانی هزری کە ڕێگری بکات لە دزەکردنی گوتاری بێگانەپەرستی و لاوازکردنی ورەی نەتەوەیی. لێرەدا، وەفاداری بۆ دوژمن بە تاوانی باڵای ناپاکی و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ گەوهەری نەتەوە دادەنرێت.
پاراستنی وارگەی نەتەوەیی (Protection of National Territory)
ئەمە باڵاترین ئەرکی بوونایەتیی دەوڵەت و شارۆمەندە. وارگەی نەتەوەیی، جیا لە سنوورێکی جوگرافی هەروەها ڕووبەری ژیانی هەزاران نەوەی کورد و باوان و دایانەکانی و بۆ واتایەکی دیکە «جەستەی نەتەوە»ـیە کە نەوەکانی داهاتووی کوردیش تێیدا پێویستە ئۆقرە بگرن. پاراستنی یەکپارچەیی وارگەی نەتەوەیی، بەدەر لە هەر جۆرە سازان و سەودایەکی وارگێڕییە. هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی خاک یان گۆڕینی دیمۆگرافیاکەی، بە هێرش بۆ سەر بوونایەتیی نەتەوە دادەنرێت و پرسێکی ئاسایشی نەتەوەییە لە باڵاترین ڕێژە و ئاستی خۆیدا. ئەم چەمکە گەرەنتیی ئەوە دەدات کە نەتەوەی کورد خاوەنی تاقانە و هەردەمیی ڕەبەقی خاکی مێژوویی و ئێستایی و داهاتوویی کوردستانە.
پارتییە وارگێڕییەکان (Political Parties)
پارتەکان لێرەدا نەک وەک گرووپی بەرژەوەندیخواز، بەڵکوو وەک "ئامرازی دەسەڵاتی وارگێڕیی" پێناسە دەکرێن. ئەرکی ئەوان بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بە مەبەستی گرتنی دەسەڵاتی وارگێڕیی و هەروەها پەرەپێدانی هۆشیاریی وارگێڕیی و پێگەیاندنی کادری لێهاتوو بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتە. دەستوور چوارچێوەیەکی قانوونیی توندیان بۆ دادەنێت تاوەکوو نەبنە پاشکۆی هێزە دەرەکییەکان و هەمیشە بەرژەوەندیی نیشتمانی لە سەرووی بەرژەوەندیی پارتایەتییەوە دابنێن. پارتی ڕەوا، ئەو یەکەیەیە کە ڕاژەی بەهێزکردنی کۆمار دەکات.
پێکهاتەی دەسەڵاتی دادوەریی (Structure of Judicial Authority)
ئەم پێکهاتەیە، ویژدانی بێلایەنی دەوڵەتە. جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دادوەری دەبێت لە ڕووی بودجە و کارگێڕییەوە سەربەخۆیی بنەڕەتیی هەبێت تاوەکوو لەژێر زەبری دەسەڵاتی ڕایەداردا نەمێنێتەوە. ئەم پەیکەربەندییە بۆ ئەوەیە کە دادگا ببێتە پەناگەی کۆتایی بۆ پاراستنی مافەکانی شارۆمەند و سەروەریی ڕەهای قانوون، بە جۆرێک کە هیچ کەسێک کە بەهۆی پێشێلکاری قانوون یان دەستدرێژی بۆ مافی شارۆمەندان، نەتوانێت لە سزای دادپەروەرانە ڕزگاری بێت.
پێشەکی (Preamble)
پێشەکیی ئەم دەستوورە، مانیفێستێکی فەلسەفی و مێژووییە کە شوناسی کورد بە ڕەگ و ڕیشەی شارستانییەتەکانی سەرانسەری خاکی مێژوویی میدیاوە دەبەستێتەوە. ئەمە جیا لە دەقێکی دەسپێکی، هەروەها ڕووگەی تێگەیشتنی ڕەهای دەستوورەکەیە. تێیدا ڕەوایەتیی دەوڵەت لە قووڵایی مێژوو و ویستی پۆڵایینی کوردەوە هەڵدەهێنجرێت، نەک لە ڕەزامەندیی دەرەکی. پێشەکی، پەیمانی نێوان نەوەکانی ڕابردوو و داهاتوویە لەسەر ئەم خاکی کوردستان کە نەوەی ئێستایی خاوەندارییەتی لێ دەکات.
پڕۆسەی قانووندانان (Legislative Process)
ئەم پڕۆسەیە، ئامرازی گواستنەوەی ژیریی کۆیی و ویستی مەردم و پێداویستییەکانی کوردستانـە بۆ فەرمانی دەستووریی و قانوونی. لێرەدا، نوێنەرانی کوردستان لە مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیراندا، ئەرکی داڕشتنی ئەو قانوون و ڕێسایانەیان لە ئەستۆیە کە ژیانی بەکۆمەڵ لە پەرگاڵی دەوڵەتدا ڕێکدەخەن. ئەم پڕۆسەیە بە جۆرێک داڕژاوە کە هەمیشە ملکەچی بنەما نەگۆڕەکانی دەستوور بێت، تاوەکوو قانووندانان نەبێتە هۆی لاوازکردنی کۆڵەکەکانی دەوڵەت یان پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکان.
پڕۆسەی دادگاییکردن (Trial Process)
ئەمە لوتکەی نواندنی دادپەروەریی و پاراستنی شکۆی مرۆڤە لە کۆماری کوردستان. بنەماکانی ئەم پڕۆسەیە (وەک بێتاوانبوون تا سەلماندنی تاوان و مافی بەرگری) تەنیا ڕێکاری تەکنیکی نین، بەڵکوو مەرجی ڕەوایەتیی دەسەڵاتی دادوەریین. دەستوور گەرەنتی دەکات کە دادگاییکردن دەبێت بە زمانێکی ڕوون و بە شێوەیەکی ڕووەن بێت، تاوەکوو متمانەی گشتی بە دەوڵەت وەک پارێزەری مافەکان بپارێزرێت.
پەرگاڵی دەوڵەتی ژیر (Intelligent State System)
ئەمە ڕەهەندی نوێ و دیجیتاڵیی کۆماری کوردستانە. پەرگاڵێکە کە تێیدا تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد لە ڕاژەی کارایی و دادپەروەریدان. ئامانجی ئەم پەرگاڵە، نەهێشتنی بیرۆکراسیی کۆن و گەیاندنی خێرای ڕاژە گشتییەکانە بۆ شارۆمەندان. دەوڵەتی ژیر وەک ئاوەزی تەکنیکیی نەتەوە کار دەکات بۆ پاراستنی داتا نیشتمانییەکان و دابینکردنی شوناسێکی دیجیتاڵیی پارێزراو بۆ هەموو کوردستانییەک.
پەیوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل (Strategic Relationship with Israel)
ئەم پەیوەندییە، بڕیارێکی ستراتیژیی ئازایانەیە کە لەسەر بنەمای هاوچارەنووسیی مێژوویی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی دامەزراوە. لێرەدا، کوردستان دان بە مافی نەتەوەکانی تردا دەنێت بۆ سەروەریی لەسەر خاکی خۆیان. لەو ناوچەییە کوردستان و ئیسرائیلی تێدا هەڵکەوتووە، بە درێژایی مێژوو هەم ئایدیۆلۆژیا بەڕبەرییەکان و هەم نەتەوە ئیمپریاڵەکان وەک دوژمنی هاوبەشی کورد و جوو هەڵسوکەوتیان کردووە و لەم ڕووەوە ئەم هاوپەیمانییە ئامرازی بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیا توندڕەوانەیە کە دژایەتیی بوونی هەردوو نەتەوەی کورد و جوو دەکەن.
پەیمانی نەتەوەیی (National Pact)
پەیمانی نەتەوەیی، پابەندی بە دەوڵەتخوازی و یەکپارچەیی کوردستان و خواستی سەروەریی دەوڵەتی کوردستان بەسەر وارگەی نەتەوەیی و هەروەها کۆی گشتیی ئەو ئەرک و مافانەیە کە شارۆمەند و دەوڵەت بەیەکەوە گرێ دەدەن. ئەمە پەیمانێکی بوونناسانەیە؛ شارۆمەند بە وەفاداری و بەرگری لە وڵات پابەند دەبێت، و دەوڵەتیش بە دابینکردنی ئاسایش، ئازادی و خۆشبژێویی گشتی. پەیمانی نەتەوەیی، بناغەی یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی و تاکە سەرچاوەی هێزی نەتەوەیە لە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکاندا.
پێگەی کەمینەکان (Status of Minorities)
کۆماری کوردستان دەوڵەتێکی دیموکراتە کە تێیدا گشت کەمینە کولتووری و ئایینییەکان وەک بەشێکی گرینگ لە کوردستانیبوون دەناسرێن. پێگەی ئەوان لەسەر بنەمای یەکسانیی ڕەهای مافە شارۆمەندییەکانە. دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی شوناسی کولتووری ئەوان، بە مەرجێک ئەم جیاوازییانە نەبنە هۆی لاوازکردنی یەکێتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کوردستان یان پابەندبوون بە دەستووری کوردستانەوە.
پیرۆزیی خاک (Sanctity of the Land)
خاکی کوردستان زیاتر لە زەوییەکی جوگرافی، نواندنی پیرۆزی بوونایەتی و یادەوەریی هەزاران ساڵەی کوردە. ئەم پیرۆزییە دەبێتە بنەمای گشت جۆرە نەخشەدانانێکی ستراتیژی بۆ ئاوەدانکردنەوە. خاک کوردستان مڵکی ڕەهای نەتەوەی کوردە و دەوڵەت تەنیا پاسەوانییەتی؛ لێرەوە، هەر جۆرە تێکدانێکی ژینگەیی یان فرۆشتنی خاک بە بێگانە، بیانی یان داگیرکەر، وەک دەستدرێژی بۆ سەر پیرۆزییە نەتەوەییەکان هەژمار دەکرێت و باڵاترین سزای هەيە.
ت
تەوژمێکی لێڵی نەناسراویی (Fuzzy Stream of Anonymity)
ئەم چەمکە گێڕانەوە لەو دۆخە مێژووییە تاڵەی کە نەتەوەی کورد لە سەردەمەکانی داگیرکاریدا تێیدا بووە؛ کە هەوڵ دەردێ یان دەدرا خودی کۆیی کورد لەناو شوناس و قەوارە داگیرکەرەکاندا ون بکرێت و مافی کرداریی کۆیی لێ زەوت بکرێت. لە ڕوانگەی دەستوورییەوە، ئەم تەوژمە وەک سڕینەوەی بنەڕەتی و زانەوانی سەیر دەکرێت؛ ئەرکی ئەم دەستوورە ڕزگارکردنی کوردە لەم لێڵییە، بە خۆسەپاندنەوەی کوردستان وەک کەتوارێکی ڕەها لە بازنەی سەروەرییدا کە چیدی پەسەند ناکات لە تاریکخانەی مێژوودا ون و بێدەنگ بکرێت.
تاوانی باڵای ناپاکی نیشتمانی (High Crime of National Treason)
ئەم تاوانە جیا لە پێشێلکارییەکی قانوونیی، هەروەها بریتییە لە هەر کردەیەک کە هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندیی ئۆرگانیکی نێوان کورد و ویستی گەوهەریی خۆی بۆ سەروەریی نەتەوەیی بدات. هەر جۆرە دڵسۆزییەک بۆ داگیرکەر یان هاوکارییەکی دەرەکی کە ئامانجی لاوازکردنی دەوڵەت یان دابەشکردنی خاک بێت، بەم تاوانە هەژمار دەکرێت. ئەمە وەک کودەتایەکی واتایی و گیانەکی دژ بە کوردستان و ڕۆحی دەستوور دەبینرێت و سزاکەی توندترینە، چونکە هێرشە بۆ سەر تاقانە ژینگەی مانەوەی کورد کە دەوڵەتە.
تاوانی جەردەسالاری و داڕزاندنی دەوڵەت (Crime of Kleptocracy and State Degeneration)
ئەم چەمکە ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ تاڵانکردنی سامانی گشتی، کە وەک ژەهری ناو جەستەی دەوڵەت پێناسە دەکرێت. جەردەسالاری دەبێتە هۆی تێکدانی پەیمانی کۆمەڵایەتی و لەناوبردنی متمانەی شارۆمەندان؛ بۆیە دەستوور وەک تاوانێکی باڵا دەیناسێنێت. ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانە، ئەرکێکی بوونناسانەیە بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی دامەزراوەکان، چونکە دەوڵەتێک کە لە ناوەوە تووشی داڕزان بێت، توانای پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی لەدەست دەدات.
تاوانی لێنەبوراو (Unforgivable Crime)
لەم دەستوورەدا، جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە بەرامبەر بە کورد ئەنجام دراون، وەک تاوانی لێنەبوراو دەناسرێن. ئەمە بەو واتایەیە کە تێپەڕبوونی کات و گۆڕانە وارگێڕییەکان، سۆز و ڕەوایی بە تاوانباران نابەخشێت. ئەمە هەمووان نەیاران و دوژمنانی کورد فێر دەکات کە نرخی گیانی کورد بێ بەها نییە، بەڵکو تێچوویەکەی لە دەسکەوتەکەی زیاترە. ئەم چەمکە وەک پاسەوانی دادپەروەریی مێژوویی کار دەکات؛ دەوڵەت پابەند دەکات بە ڕاوەدوونانی هەردەمیی بکوژانی کورد، چونکە لێبوردن لە جینۆساید، بە واتای شەرعییەت دان بە لەناوبردنی بوونی نەتەوەیی دێت.
تەکنەلۆژیا (Technology)
لە فەلسەفەی دەوڵەتی ژیردا، تەکنەلۆژیا جیا لە ئامرازێکی تەکنیکی، درێژە پێدەری سەروەریی نەتەوەییە هەم لە وارگەی نەتەوەیی فیزیکی و هەم لە وارگەی دیجیتاڵیدا. دەستوور داخوازی چوارچێوەیەکی قانوونیی و ڕەوشتیی توند دەکات بۆ بەکارهێنانی، تاوەکوو ببێتە گەرەنتیی سەربەخۆیی و ڕێگری لە داگیرکاریی بکات. هەروەها تەکنەلۆژیا دەبێت لە ڕاژەی بەرزکردنەوەی چلۆنایەتیی ژیانی شارۆمەندان و پاراستنی نهێنییەکانی دەوڵەتدا بێت، نەک ببێتە ئامرازی سەرکوت یان پاشکۆیەتیی هێزە بیانی و دەرەکییەکان.
تیریتۆریالیزم / وارپارێزیی (Territorialism)
ئەم چەمکە گێڕانەوەیە لە خاوەندارێتیی ڕەها و بێ ئەملاو ئەولای نەتەوەی کورد بەسەر گشت بستێکی خاکی مێژوویی کوردستاندا وەک پاوان و وارگەی نەتەوەیی. وارپارێزیی، بنەمای وارگێڕیی ڕەوای دەوڵەتە و وەک قەڵغانی بەرگری پێناسە دەکرێت. ئەمە نەک ململانێیەکی جوگرافی، بەڵکوو پاراستنی ئەو پانتاییە بوونناسانەیە کە تێیدا شوناسی کوردی فۆڕمی گرتووە. هەر جۆرە دەستبەرداربوونێک لەم وار و پاوانە نەیەوەییە، بە هەوڵێک بۆ لەناوبردنی کورد دادەنرێت و بە ناپاکی نیشتمانی پێناسە دەکرێت.
تێکۆشان (Struggle / Endeavor)
تێکۆشان لێرەدا بە واتای ئەو بزوێنەرە مێژووییە دێت کە نەتەوەی کوردی لە قۆناغی خوازیاریی پاسیڤـەوە گواستووەتەوە بۆ قۆناغی بکەریی چالاک. ئەمە ئەو وزە بێپسانەوەیەیە کە لە پێناو وەدیهێنانی سەربەخۆیی و شکۆمەندیدا دراوە. تێکۆشان وەک ڕەگ و ڕیشەی ڕەوایەتیی دەستوور دەبینرێت؛ هەر بەندێکی ئەم دەقە، بەرهەمی خوێن و ڕەنجی تێکۆشەرانە، بۆیە دەوڵەت ئەرکدارە کە هیچ کات ئەم ڕێبازە فەرامۆش نەکات.
تیرۆریزم (Terrorism)
تیرۆریزم وەک هەڕەشەیەکی بوونایەتی دژ بە پەیمانی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی دەناسرێت. هەر کردەوەیەک کە ئامانجی تێکدانی ئارامی و تۆقاندنی شارۆمەندان بێت بۆ سەپاندنی ئەجێندایەکی ناقانوونیی، دەکەوێتە ئەم خانەیەوە. دەوڵەت لە ڕێگەی بەرگریی چالاکـەوە پابەندە بە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، چونکە تیرۆریزم دژبەری سەرەکیی سەروەریی قانوون و ژیانی شکۆمەندانەی مرۆڤی کوردە.
تەوەرە ستراتیژییەکانی ئابووری (Strategic Economic Axes)
ئەمە نەخشەی جووڵەی دەوڵەتە بۆ گەیشتن بە باڵادەستیی دارایی و پیشەسازی. ئەم تەوەرانە (وەک ئاسایشی خۆراک و پیشەسازیی بەرگری) وەک دەمارە ژینەکییەکانی دەوڵەت دەبینرێن. ئەرکی ئەم تەوەرانە ئەوەیە کە کوردستان لە یەکەیەکی بەکارهێنەرەوە بگۆڕن بۆ وڵاتێکی ئاوەدان و بەرهەمهێنەر، تاوەکوو بازرگانیی نێودەوڵەتی نەک وەک پاشکۆ، بەڵکوو وەک ڕکابەرییەکی خاوەن ویست ئەنجام بدرێت.
ج
جەردەسالاری (Kleptocracy)
جەردەسالاری، داڕزانی واتایی و کردارەیی دەسەڵاتە؛ کاتێک وارگێڕیی لە ئامرازێکی نەتەوەسازییەوە دەگۆڕێت بۆ ماشێنێکی تاڵانکردنی ڕەنج و سامانی نیشتمانی. ئەم دیاردەیە وەک «تاوانێکی باڵا» دژ بە شکۆی دەوڵەت دەناسرێت، چونکە متمانەی نێوان شارۆمەند و کۆمار لەناو دەبات و کۆڵەکەکانی سەروەریی نەتەوەیی لە ناوەوە دەپووکێنێتەوە. دەوڵەت ئەرکدارە بە ڕیشەکێشکردنی جەردەسالاری، چونکە مانەوەی کوردستان لەژێر سێبەری مشەخۆرەکاندا لەگەڵ لۆژیکی سەربەخۆیی نایەتەوە.
گەوهەری بوونایەتی (Ontological Essence)
گەوهەری بوونایەتی، لە کەتواری بوونایەتی هاوبەشی کورد لەسەر بنەمای خودی کۆیی وەک ناوکی ڕەسەن سەرچاوە دەگرێ کە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە کوردن، جا چ بزانن کوردن چ نەزانن کوردن، ئەمەش ژێرخانی بنچینەیی و دانەبڕاو و سەوداهەڵنەگری سەروەریی نەتەوەییە کە لە قووڵایی مێژووی کورد و باوانی مێژووی و خاک و وڵاتەکەیانەوە هەڵدەقوڵێت. ئەم گەوهەرە تاقانە سەرچاوەی ڕەوایەتیی دەستوور و دەوڵەتە و لە سەرووی گشت ویست و بەرژەوەندییەکی وارگێڕیی کاتییەوە دەوەستێت. لە ڕێگەی ئەم گەوهەرەوە، نەتەوەی کورد وەک خودی بەکۆمەڵ پەیمانی هەردەمیی لەگەڵ مانەوە و شکۆمەندی نەتەوەیی دەبەستێت، بە جۆرێک کە هیچ هێزێکی دەرەکی یان ناوخۆیی بۆی نییە دەستکاری بکات یان سازانی لەسەر بکات.
جیاکردنەوەی گەوهەری (Essential Seperation)
ئەم بنەمایە ئەرک دەخاتە سەر شانی گشت دەسەڵاتەکان کە دەستوور نەک وەک دەقێکی قانوونیی سادە، بەڵکوو وەک بەڵگەنامەی دامەزرێنەری بوونی نەتەوە لێک بدەنەوە. جیاکردنەوەی گەوهەری واتا دانانی سنوورێکی بڕبڕەیی لە نێوان ویستی نەتەوە بۆ «هەبوون" و ئەو ڕێسا و قانوونە کاتییانەی کە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانە دەردەچن. ئەمە دڵنیایی دەدات کە دەستوور هەمیشە وەک ڕۆحی زیندووی ناو جەستەی دەوڵەت دەمێنێتەوە و ناکرێتە قوربانیی لێکدانەوەی وشک و ئامێری.
جینۆساید (Genocide)
جینۆساید وەک ئامرازێکی ڕەق و نەرمی داگیرکەران بۆ سازکردنی زەبری دەروونی لە ناو هەناوی نەتەوەیی کورد، برینێکی قووڵ و نەسڕاوەی سەر جەستەی نەتەوەی کورد و هەوڵێکی توندوتیژانەیە بۆ پچڕاندنی زنجیرەی بوونایەتیی کورد لە ڕێگای ناچارکردنی بە خۆونکردن. لەم دەستوورەدا وەک «تاوانێکی لێنەبوراو" پێناسە کراوە کە تێپەڕبوونی کات هیچ ڕەوایەتییەک بە ئاسەوارەکانی نابەخشێت و کورد هێزمەند بکاتەوە بە خۆنواندنی نەتەوەیی لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی جینوساید و بکەرەکانی بە ئافراندنی ئەیجنسی لە ئاستێکی وەها باڵادا کە بتوانێت بکەرەکانی جینۆساید لێپرسراو بکات و سزایان بدات. بەرەنگاربوونەوەی جینۆساید نەک تەنیا کردارێکی دادوەری، بەڵکوو ئەرکێکی هەردەمیی نەتەوەییە بۆ پاراستنی یادەوەریی بەکۆمەڵ و مسۆگەرکردنی ئەوەی کە جارێکی تر وارگەی نەتەوەیی نەبێتە گۆڕەپانی قەڵاچۆکردنی مرۆڤی کورد.
جیاوازیی بنەڕەتی لە نێوان کوردبوون و کوردستانیبوون (Distinction between Being Kurd and Kurdistanism)
ئەم جیاوازییە، ناوەندی فەلسەفیی کوردستانیزم پێک دەهێنێت. کوردبوون، ڕەهەندە بوونناسانە و ڕەچەڵەکییەکەیە کە پەیوەستە بە زمان، کولتوور و مێژووی هەزاران ساڵەی نەتەوەی کورد؛ لە کاتێکدا کوردستانیبوون، پەیمانی شارۆمەندیی و وەفادارییە بۆ دەوڵەت و خاک و قانوونەکانی کۆماری کوردستان. دەستوور ئەم دوو ڕەهەندە یەکدەخات تاوەکوو یەکێتییەکی نەتەوەیی پتەو بونیاد بنێت کە تێیدا مافی ڕەسەنایەتیی کورد و مافی یەکسانیی گشت شارۆمەندان بەیەکەوە بپارێزرێن.
جیاکارییەکی ورد و بنەڕەتی (Precise and Fundamental Distinction)
لەم دەستوورەدا، پێویستە لێکدانەوەی دادوەریی بێوچان ئەم جیاکارییە لە نێوان مافە تاکەکەسییەکان و ئەرکە باڵا نیشتمانییەکاندا بکات. ئەم چەمکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئازادیی ڕاستەقینەی تاک لە دەرەوەی ژینگەی وارگێڕیی (دەوڵەت) بوونی نییە؛ بۆیە لە کاتی هەر پێکدادانێکدا، بەرژەوەندیی گشتی و مانەوەی نیشتمان لە پێشترە. ئەم جیاکارییە بۆ ڕێگریکردنە لەوەی کە مافی تاک وەک پاساوێک بۆ لاوازکردنی کۆڵەکەکانی دەوڵەت بەکار بهێنرێت.
جێگرەوەی قانوونیی و دامەزرێنەر (Legal and Constituent Alternative)
ئەم چەمکە گێڕانەوە لە دەوڵەتی ڕزگاریی وەک یەکەیەکی قانوونیی کە لە قۆناغی گواستنەوەدا ئەرکی بنیاتنان و ڕاییکردنی سەروەریی نەتەوەیی لەسەر وارگەی نەتەوەیی لە ڕێگای کۆتایی هێنان بە داگیرکاری دەگرێتە ئەستۆ. ئەم دەوڵەتە وەک پردێکی دامەزرێنەر کار دەکات بۆ گۆڕینی وزەی خەبات بۆ دامەزراوەی مۆدێرن و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات. وەک جێگرەوەیەکی ڕەوا، هەموو ئەو قانوون و ڕێکارە ناقانوونییانەی داگیرکەران هەڵدەوەشێنێتەوە و بناغە و ژێرخان بۆ کۆماری سەربەخۆ دادەڕێژێت.
جیهانیی دادپەروەرانە (Just Global System)
جیهانیی دادپەروەرانە، دیدگایەکی ستراتیژیی کۆمارە بۆ داڕشتنەوەی پەرگاڵێکی جیهانی کە تێیدا یەکسانیی سەروەریی نەتەوەکان بکرێتە مەرجی سەرەکی. لە سەردەمی داگیرکاریدا کوردستان لە پەرگاڵی جیهانیدا جێگای نەکراوەتەوە و رێگا نەدراوە هەڵبژاردنی سیاسی بۆ خۆی بکات و بەشێک بێت لە کۆمەڵگەی دەوڵەتانی جیهان و بەم هۆکارە تووشی خەسار و زیانی گەورە بووە و زۆر نەوە لە کوردستان لە بندەستیدا لە دایکبوون و ژیان و ماڵئاواییان کرد. دەوڵەتی کوردستان وەک قوربانییەکی ئەو نادادپەروەرییە، ناتوانی بەرامبەر بە جیهان بێدەنگ و وەک سوبێکتێکی مێژووساز، کار بۆ پەرگاڵێک بکات کە تێیدا لۆژیکی زەبر و گوشار جێگەی خۆی بۆ لۆژیکی دادپەروەریی و ڕێزگرتن لە مافی خۆبڕیاردەری نەتەوەکان چۆڵ بکات. ئەمە بەشێکە لە بەرپرسیارێتیی گەردوونیی کۆمار بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە داگیرکاری و نادادپەروەرییەکی ستراکچەری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
چ
چاودێریی کارایی (Efficiency Oversight)
ئەم چاودێرییە، دەمارە-پەرگاڵی تەندروستیی دەوڵەتە؛ بریتییە لە هەڵسەنگاندنی بێپسانەوەی ئەوەی کە ئایا دامەزراوەکان سامان و کاتی نەتەوەیان بە شێوەیەکی دروست و بەرهەمهێنەر بەکار هێناوە یان نا. لە ڕوانگەی دەستوورییەوە، ئەمە جیا لە وردبینییەکی ژمێریاری، بەڵکوو میکانیزمێکی ڕێگرییە لە داڕزانی دەوڵەت و جەردەسالاری. چاودێریی کارایی گەرەنتیی ئەوە دەدات کە ڕاژە گشتییەکان بە کەمترین تێچوو و بەرزترین چلۆنایەتی بگەنە دەست شارۆمەندان، تاوەکوو هێزی دارایی و ئابوریی کۆماری کوردستان لە چاڵە بیرۆکراتییەکاندا بەفیڕۆ نەچێت.
چاودێریی کۆمەڵایەتی (Social Oversight)
ئەم چەمکە گێڕانەوە لە ڕەوایەتیی بەردەوامـی دەسەڵات؛ واتا گواستنەوەی دیموکراسی لە ساتەوەختێکی خولیی دەنگدانەوە بۆ پرۆسەیەکی زیندووی هەموو ڕۆژە. لە ڕێگەی پێوانەکردنی ڕای گشتی و ئاستی ڕەزامەندیی کۆمەڵ، دەوڵەت خۆی لە دابڕان لە ویستی نەتەوە دەپارێزێت. چاودێریی کۆمەڵایەتی ئامرازی وەڵامدەرەوەیی دەستوورییە؛ دڵنیایی دەدات کە دەسەڵات هەمیشە وەک ڕایەدارێکی پابەند بە پێسپێردەی نەتەوەیی دەمێنێتەوە و هەرگیز نابێتە هێزێکی دابڕاو و سەروو-کۆمەڵ.
چاودێریی مەکۆی نیشتمانی بەسەر دەسەڵاتی ڕایەداردا (Parliamentary Oversight)
ئەمە بەرجەستەبوونی بنەمای پشکنین و هاوسەنگیـیە لە نێوان دەسەڵاتەکاندا. ئەرکی مەکۆی نیشتمانییە کە دڵنیا بێت کابینەی دەسەڵات و فەرمانگەکان بە ڕەهایی پابەندی دەستوور و قانوونەکانن. ئەم چاودێرییە وەک مێشک و ویژدانـی دەوڵەت کار دەکات؛ ڕێگری دەگرێت لەوەی کە دەسەڵاتی ڕایەدار تووشی لاساری یان قۆرخکاری ببێت. لێرەدا، چاودێری جیا لە لێپرسینەوە، بەڵکوو پاراستنی گرێبەستی نەتەوەیی لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکە.
چارتەری نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Charter)
کۆماری کوردستان، ئەم بەڵگەنامەیە وەک چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ یەکسانیی نەتەوەکان و مافی خۆبڕیاردەری دەناسێنێت. بەڵام پابەندبوون پێوەی مەرجدارە بە ڕێزگرتنی بێ مەرجی جیهان لە سەروەریی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی کوردستان. دەوڵەت ئەم چارتەرە وەک ئامرازێکی قانوونی بەکار دەهێنێت بۆ ساغکردنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کورد لە ناوەندە جیهانییەکاندا و بەرپەرچدانەوەی ئەو سنوورە دەستکردانەی کە دژ بە لۆژیکی مێژوویی و جوگرافیی وار کێشراون.
چەکداریی گشتی (General Armament)
چەکداریی گشتی، بەرجەستەبوونی فیزیکیی پەیمانی نێوان شارۆمەند و نیشتمانە. لێرەدا، مافی هەڵگرتنی چەک سەربەشییەکی کەسی نییە، بەڵکوو ئەرکێکی پیرۆزە بۆ پاراستنی بوونی کورد و کوردستان. ئەم چەمکە بناغەی شوناسی شارۆمەندی پێشمەرگە پێک دەهێنێت؛ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە کاتی هەڕەشەی بوونایەتیدا، گشتی نەتەوەی کورد دەبێتە قەڵغانی بەرگری. چەکداریی گشتی، مۆنۆپۆلی هێزی دادپەروەر دەخاتە خزمەت پاراستنی ئازادی و سەروەریی دەوڵەتەوە.
چوارچێوەی قانوونیی و ڕەوشتیی تەکنەلۆژیا (Legal and Ethical Framework of Technology)
ئەم چوارچێوەیە، ئامرازی پاراستنی مرۆڤایەتیی نەتەوەی کوردە لە جیهانی مۆدێرندا. دەستوور تەکنەلۆژیا (بەتایبەت ژیریی دەستکرد) وەک وزەیەکی ئامرازگەر دەناسێنێت کە دەبێت هەمیشە لەژێر کۆنترۆڵی واتاداری مرۆییـدا بێت. ئەم چوارچێوەیە گەرەنتی دەکات کە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی نابێتە هۆی سڕینەوەی شوناس یان لاوازکردنی ویستی شارۆمەندان. لێرەدا، ڕەوشتی تەکنەلۆژیا وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ئاسایشی نەتەوەیی سەیر دەکرێت بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە «داگیرکارییەک لە ڕێگەی ئەلگۆریتمەکانەوە».
چوارچێوەی وارگێڕیی و نەتەوەیی (Administrative and National Framework)
ئەمە ئەو ڕووگەی تێگەیشتنـەیە کە دەوڵەت تێیدا کێشەکانی پاراستنی شکۆی نەتەوەیی و بەرەنگاربوونەوەی نەیارشەیدایی چارەسەر دەکات. ئەم چوارچێوەیە دڵنیایی دەدات کە هەموو کردارێکی کارگێڕی و وارگێڕی، دەبێت لە ناو جەرگەی هاوئاگایی نەتەوەیـیەوە هەڵقوڵێت. ئەرکی ئەم چوارچێوەیە پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاردانی کوردستانە لە هەر جۆرە تەمومژێکی گیانەکی و واتایی یان دزەکردنی هزری کە ئامانجی لاوازکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و دەوڵەت بێت.
خ
خاک (Land / Soil)
خاک جیا لە ڕووبەرێکی جوگرافی، جەستەی فیزیکیی نەتەوە و وەدیارکەوتنی نواندنی بوونایەتییە مێژووییەکەیەتی. ئەم چەمکە گێڕانەوە لە پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی و بوونناسانە لەنێوان کورد و وڵاتەکەی؛ ئەو شوێنەیە کە تێیدا خاک و جوگرافیا دەبێتە ژینگەی ژینی کۆیی و هاوبەشی گشتایەتی کورد و دواتر دەبێتە مێژوو و مێژووش دەبێتە شوناس. لە ڕوانگەی دەستوورییەوە، خاک سپێردەیەکی پیرۆزی نێوان نەوەکانە؛ هەر هەوڵێکی ناوخۆیی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا یان لێدابڕینی هەر بستێکی، بە ناپاکی لە پەیمانی نەتەوەیی و هەر هەوڵێکی دەرەکیش بە داگیرکاری و دەستدرێژی بۆ سەر ڕەسەنایەتیی نەتەوە هەژمار دەکرێت. خاک مڵکی ڕەهای نەتەوەیە و دەوڵەت ئەرکی پاسەوانی و ئاوەدانکردنەوەی لە ئەستۆیە.
خۆسازبوونی دەستوور (Self-Generation of the Constitution)
خۆسازبوون، تایبەتمەندییەکی بنەڕەتیی دەستووری کوردستانە کە تێیدا دەقە بنەڕەتییەکە بەبێ پێویستی بە هیچ سەرچاوەیەکی قانوونیی دەرەکی، خۆی لە هەناوی ژیریی کۆیی کوردەوە دروست دەکات و دادەمەزرێنێت. ئەمە وەڵامێکی دەستووریی بۆ دۆخی داگیرکارییە؛ کاتێک داگیرکەران ڕێگری لە دامەزراوەسازیی نەتەوەیی دەکەن بۆ ئەوەی دەستووری کوردستان لەدایک نەبێت، ئەم دەقە وەک کردەیەکی سەروەریی نێوەکی سەر هەڵدەدات. خۆسازبوون واتا ڕەوایەتیی دەستوور تەنیا لە ناخی ویستی نەتەوەوەیە و بە هیچ شێوەیەک بەند نییە بە ڕەزامەندیی هێزە بێگانەکان یان ئەو قانوونە ناقانوونییانەی کە بەسەر کورددا سەپێنراون.
خۆسەرچاوەیی دەستوور (Self-Sourcing / Self-Sovereignty)
خۆسەرچاوەیی هاوشێوەی خۆسازبوونی دەستوور، ئەو چاوگە بوونناسییە بنچینەییەیە کە پڕۆسەی دەوڵەتبوون و دەستوور بەیەکەوە گرێ دەدات؛ بریتییە لەوەی کە سەرچاوەی دەسەڵات و ڕەوایەتیی دەستووری کۆماری کوردستان تەنیا لە قووڵایی ناخی خودی کۆیی و ویستی هەربوویی نەتەوەی کورددایە. ئەم چەمکە دەستوور دەخاتە پێگەی سەروو-دەوڵەت؛ بەو واتایەی کە دەوڵەت ئافرێنراوی دەستوورە، نەک بە پێچەوانەوە. خۆسەرچاوەیی وەک کێڵگەیەکی نەتەوەسازی کار دەکات کە ڕەوایەتی لە گشت دامەزراوە کارگێڕیی و وارگێڕییەکانی داگیرکەران دەسەنێتەوە، چونکە سەرچاوەی بوونی ئەوان لە دەرەوەی ویستی نەتەوەی کوردەوە هاتووە و بەمەش هەر لە بنەڕەتەوە پووچەڵن.
خۆشبژێویی گشتی (Public Welfare)
خۆشبژێویی گشتی، ئامانجە دەستوورییە باڵاکەی دەوڵەتە بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانە بۆ گشت شارۆمەندان. لە کۆماری کوردستاندا، ئەم چەمکە تەنیا وەک دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشبژێویی نابینرێت، بەڵکوو وەک خۆشبژێویی گەشەتەوەر پێناسە دەکرێت؛ بەو واتایەی کە دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی کۆمەڵگا لە پەتای تەوەزەلی و تەمەڵ و خوڵقاندنی کەش و ژینگەی نیشتمانی بەرهەمهێنەر تاکو کوردستان کۆمەڵگایەکی پەرەستێن بێت و بمێنێتەوە. خۆشبژێوی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی ئاسایشی نەتەوەییە؛ نەتەوەیەکی تەندروست و دڵنیا لە پاشەڕۆژی خۆی، تاقانە سەرچاوەی هێز و خۆڕاگریی دەوڵەتە. ئەمە بەرپرسیارێتییەکی دوولایەنەیە کە تێیدا دەوڵەت ژینگەی گەشە دابین دەکات و شارۆمەندیش بە بەرهەمهێنان وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەشداری دەکات.
خوێندنی باڵا (Higher Education)
خوێندنی باڵا، کۆڵەکەی سەرەکیی سەربەخۆیی گیانەکی و واتایی و کارگەی پێگەیاندنی سەرمایەی مرۆیی و ئاوەزی نەتەوەییە. ئەم بوارە لە ڕاژەدارییەکی گشتیی ڕووت تێدەپەڕێت و دەبێتە ئامرازی مسۆگەرکردنی باڵادەستیی زانستی و تەکنەلۆژی و بەرزبوونەوەی کوردستان لە جیهانی مۆدێرندا. دەوڵەت خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک پەیمانێکی نەتەوەیی دەبینێت؛ تێیدا باشترین مێشکەکان لە باشترین شوێنەکاندا بۆ ڕاژەی نەتەوە ئاڕاستە دەکرێن تاوەکوو کوردستان لە وەرگری زانستەوە بگۆڕێت بۆ داهێنەر و پێشەنگ، کە ئەمەش مەرجی مانەوەی دەوڵەتێکی خاوەن ویستمەندییە.
خاوەندارێتی (Ownership)
خاوەندارێتی، ڕێکخستنی دەستووریی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و وارگەکەیەتی کە لە سێ ئاستی لێکدانەبڕاودا (نەتەوە وەک خاوەنی ڕەسەن، دەوڵەت وەک پاسەوان، شارۆمەند وەک بەکارهێنەر) پێناسە دەکرێت. لەم سۆنگەیەوە، خاوەندارێتیی خاک مافێکی بوونویستانەی مێژووییە و هەرگیز ناکرێت وەک کاڵایەکی بازرگانیی ڕووت سەودای لەسەر بکرێت کە ببێتە هۆی لێدابڕینی بەشێک لە نیشتمان.
خۆئاگایی نەتەوەیی (National Self-Awareness)
خۆئاگایی نەتەوەیی، ئەو کانییە بوونناسییە قووڵ و ژێرخانی ناوەڕۆکسازیی دەستوورە کە تێیدا کورد وەک خودی بەکۆمەڵ پێناسەی خۆی دەکاتەوە. ئەم ئاگاییە، تێگەیشتنی نەتەوەیە لە تایبەتمەندیی بوونی خۆی و مافی ڕەهای بۆ سەروەریی. خۆئاگایی نەتەوەیی وەک ئامێری کارپێکەری خەبات کار دەکات؛ کورد لە دۆخی پاسیڤ و ونبوون لەناو ناسنامە بێگانەکان دەردەهێنێت و دەیکاتە بکەرێکی چالاکی مێژووساز. ئەم ئاگاییە بەردی بناغەی گشت دامەزراوەکانی کۆمارە و بەبێ ئەو، دەوڵەت تەنیا پەیکەرێکی کارگێڕیی بێ ڕۆح دەبێت.
د
دەزگای داخوازکاریی گشتی (Public Prosecutor's Office)
ئەم دەزگایە، ویژدانی بێلایەنی کۆمەڵگایە لەناو پەرگالی دادوەریدا؛ ئەرکی بنەڕەتیی بریتییە لە چاودێریکردنی ڕاییکردنی دروستی قانوون و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان لە هەر جۆرە دەستدرێژییەک. لە ڕوانگەی دەستوورییەوە، داخوازکاریی گشتی وەک پاسەوانی مافی نەتەوە دەبینرێت؛ دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە کە ڕێگری دەگرێت لەوەی هیچ لایەنێکی ڕایەدار یان دارایی بتوانێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دادپەروەریی و بە زەبری دەسەڵات کار بکات. ئەم دەزگایە مەرجی سەرەکیی سەروەریی قانوون و دڵنیابوونەوەی شارۆمەندانە لەوەی کە دەوڵەت پارێزەری مافە ڕەواکانیانە.
دەسەڵات (Authority)
دەسەڵات لەم دەستوورەدا نەک وەک هێزێکی سەپێندراو، بەڵکوو وەک دەرکەوتەی قانوونیی ویستی هەربوویی نەتەوەی کورد لە دەرەنجامی بنیاتنانی دەسەڵاتدارییەتی لە کوردستان پێناسە دەکرێت. سەرچاوەی ڕەسەنی دەسەڵات تەنیا لە ناخی خودی کۆیی کوردەوە هەڵدەقوڵێت، دەبێتە پەرگاڵی وارگێڕیی و لە ڕێگەی دەستوورەوە ڕەوایەتی وەردەگرێت. لێرەدا، دەسەڵات تەنیا ئامرازێکە بۆ ڕێکخستنی دەزگا و پەرگاڵی وارگێڕیی و ژیانی بەکۆمەڵ و پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی؛ هەر فۆڕمێکی دەسەڵاتداریی کە لە دەرەوەی ئەم پەیمانە نیشتمانییە بێت، بە کردەی زەبری ناقانوونیی هەژمار دەکرێت و هیچ ڕەوایەتییەکی مێژوویی و بوونناسانەی نییە و بوونی وەها دەسەڵاتێک پەسەند ناکرێت.
دەسەڵاتی قانووندانان (Legislative Authority)
ئەم دەسەڵاتە، مەکۆی باڵای گۆڕینی ژیریی کۆیی نەتەوەیە بۆ فەرمانی دەستووریی و قانوونیی؛ شوێنێکە کە تێیدا ویستی بەکۆمەڵی کوردان دەبێتە پەرگالێکی ڕێکخراو بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. لە ڕێگەی مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیرانـەوە، ئەم دەسەڵاتە ئەرکی داڕشتنی ئەو ڕێسایانەی لە ئەستۆیە کە ئاسایشی نەتەوەیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەچەسپێنن. دەسەڵاتی قانووندانان وەک ئاوەزی دەوڵەت کار دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت گشت بڕیارە وارگێڕییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستاندایە.
دەسەڵاتی دادوەریی (Judicial Authority)
دەسەڵاتی دادوەریی، کۆڵەکەی سەربەخۆ و ویژدانی بێلایەنی دەوڵەتی کوردستانە. ئەم دەسەڵاتە ئەرکی پاراستنی دەستوور وەک سەرچاوەی باڵا و جێبەجێکردنی دادپەروەریی بەسەر هەموواندا بەبێ جیاکاری لە ئەستۆیە. بۆ مسۆگەرکردنی ئەم بێلایەنییە، دەسەڵاتی دادوەریی خاوەنی سەربەخۆیی بنەڕەتییە لە ڕووی بودجە و کارگێڕییەوە، تاوەکوو لەژێر هیچ جۆرە زەبر و گوشارێکی دەسەڵاتی ڕایەدار یان لایەنە وارگێڕییەکاندا نەمێنێتەوە. دادوەریی، دوا قەڵای پاراستنی ماف و شکۆی شارۆمەندانە.
دەسەڵاتی ڕایەدار/کابینەی دەسەڵات (Executive Authority)
ئەم دەسەڵاتە، بزوێنەری کردەیی دەوڵەت و بەرپرسی یەکەمە لە ڕاییکردنی فەرمانەکانی دەستوور و قانوونەکان. بە سەرۆکایەتیی سەرکۆمار، دەسەڵاتی ڕایەدار ئەرکی بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی وڵات و دابینکردنی ڕاژە گشتییەکانی لە ئەستۆیە. ڕەوایەتیی ئەم دەسەڵاتە تەنیا لە ڕێگەی پابەندبوونی بێ مەرج بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و کارکردن بۆ بەدیهێنانی خۆشبژێویی گشتی بەدەست دێت. ڕایەدار دەبێت پەرگاڵێکی کارگێڕیی پێشکەوتوو و ڕووەن (شەفاف) پەیڕەو بکات کە تێیدا شایستەسالاری تاکە پێوەری وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بێت.
دەوڵەت (State)
دەوڵەت، ئافرێنراوی دەستوور و باڵاترین فۆڕمی ڕێکخستنی نەتەوەیە بۆ نواندنی سەروەریی بەسەر وارگەی نەتەوەیی خۆیدا. لەم دەستوورەدا، دەوڵەت وەک ژینگەی وارگێڕیی پێناسە دەکرێت کە مانەوەی تاکی کورد بە مانەوەی ئەو ژینگەیەوە بەستراوەتەوە. دەوڵەت ئامرازێکی پیرۆزە بۆ گۆڕینی نەتەوە لە خوازیارێکی پاسیڤـەوە بۆ بکەرێکی چالاک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا. ئەرکی دەوڵەت تەنیا و تەنیا ڕاییکردن و پاراستنی فەرمانەکانی دەستوور و مسۆگەرکردنی مانەوەی شکۆمەندانەی نەتەوەی کوردە لە مێژوودا.
دەوڵەتی ڕزگاریی (State of Liberation)
ئەمە یەکەیەکی قانوونیی و مێژووییە کە وەک جێگرەوەی دامەزرێنەر لە قۆناغی خەبات بۆ سەربەخۆیی کار دەکات. دەوڵەتی ڕزگاریی، بەرجەستەبوونی ویستی نەتەوەیە بۆ تێپەڕین لە دۆخی بێدەوڵەتی، ژێردەستی و داگیرکاری بەرەو دۆخی دەوڵەتی و سەروەریی ڕەها. ئەرکی ئەم دەوڵەتە کاتییە، بریتییە لە نەتەوەسازیی، دامەزراوەسازیی و ئامادەکردنی ژێرخانی پێویست (تەکنەلۆژی و کارگێڕی) تا ئەو ساتەی کە کۆماری کوردستان بە بێکەمایەسیی لەسەر خاکی نیشتمان جێگیر دەبێت. ئەم دەوڵەتە ڕەوایەتیی خۆی ڕاستەوخۆ لەم دەستوورە وەردەگرێت.
دەوڵەتی ژیر (Intelligent State)
دەوڵەتی ژیر، ڕەهەندی پێشکەوتوو و دیجیتاڵیی کۆماری کوردستانە. ئەم چەمکە گێڕانەوەیە لە تێپەڕاندنی مۆدێلی کۆنی کارگێڕی بەرەو پەرگالێک کە تێیدا داتا، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ژیریی دەستکرد لە ڕاژەی نەتەوەسازیدان. ئەرکی دەوڵەتی ژیر، مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی تەکنەلۆژیی نەتەوە، خێراکردنی ڕاژە گشتییەکان و پاراستنی سەربەخۆیی داتای نیشتمانییە. ئەمە ئامێری کارپێکەری مۆدێرنی دەوڵەتە کە توانای پێشبینیکردنی هەڕەشەکان و وەڵامدانەوەی زیرەکانەی ئاڵەنگارییەکانی سەدەی بیست و یەکی هەیە.
دیاسپۆرای کورد (Kurdish Diaspora)
دیاسپۆرا، بەشێکی زیندوو و دانەبڕاوی جەستەی نەتەوەی کورد و قووڵایی ستراتیژیی کۆماری کوردستانە لە دەرەوەی سنوورە فیزیکییەکان. ئەوان نوێنەری گیانەکی و مێژوویی کوردستانن لە جیهاندا و وەک یەدەگێکی گەورەی هزریی، زانستی و ئابووری سەیر دەکرێن. دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی شوناسی نەتەوەیی ئەوان و بەستنەوەیان بە نیشتمانەوە، تاوەکوو دیاسپۆرا ببێتە بەشێکی کاریگەر لە پڕۆسەی بڕیارسازی و بنیاتنانی هێزی نەتەوەیی کوردستاندا.
دۆکترینی بەرگریی چالاک و پاراستنی پێشوەختە (Active Defense Doctrine)
ئەم دۆکترینە، ستراتیژیی باڵای کۆمارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی؛ بریتییە لەوەی کە دەوڵەت تەنیا لە چاوەڕوانیی هێرشدا نامێنێتەوە، بەڵکوو بە شێوەیەکی چالاکانە و ژیرانە هەڕەشەکان پێش گەیشتنیان بە ناو خاکی کوردستان دەناسێتەوە و پووچەڵیان دەکاتەوە. ئەم فەلسەفەیە لەسەر بنەمای هێز و دادپەروەری دامەزراوە؛ ئامانجی تاقانەی پاراستنی سەربەخۆیی و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە داگیرکاری و تێکدانێکی وارگەی نەتەوەیی، بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین ئامرازی هەواڵگری و سەربازی.
ڕ
ڕابەری مێژوویی (Historical Guide)
دەستوور لە دەق و ناوەرۆکی خۆیدا زیاترە لەکۆمەڵێک بەندی وشک، بەڵکوو چرایەکی مێژوویی و ڕابەرێکی ڕاستەقینەیە بۆ تێپەڕین لە تاریکستانی ژێردەستی بەرەو ڕووناکایی دەوڵەتداری و سەروەریی نەتەوەیی. ئەم ڕابەرە، ڕێچکەی گۆڕینی ویستی کورد لە تاسەیەکی دەروونیـیەوە بۆ دەوڵەتێکی ڕاستەقینە دیاری دەکات. ئەرکی ئەم ڕابەرە ئەوەیە کە دڵنیایی بدات نەتەوەی کورد چیدی وەک تەنێکی بێدەسەڵات لەناو تەوژمە لێڵەکانی مێژوودا ون نابێت، بەڵکوو وەک بکەرێکی چالاک و خاوەن بڕیار، جێگەی خۆی لە پەرگالی دەوڵەتاندا دەسەپێنێتەوە.
ڕاژەی نیشتمانی (National Service)
ئەمە پەیمانێکی کرداری و بوونناسانەی نێوان شارۆمەند و وڵاتە بۆ پاراستنی جەستەی نەتەوە و سەروەریی دەوڵەت. ڕاژەی نیشتمانی بەرجەستەبوونی وەفادارییە بۆ نیشتمان؛ تێیدا شارۆمەند ئەرکدار دەکرێت کە گشتی وزە و پسپۆڕییەکانی خۆی لە پێناو بەرگریی گشتگیر و سەقامگیریی کۆماردا بەکار بهێنێت. ئەم ڕاژەیە ستوونی بڕبڕەپشتی مانەوەیە و بەبێ ئەو، دەوڵەت ناتوانێت لە بەرامبەر زەبر و گوشارەکاندا ببێتە قەڵغانێکی تێکنەشکێنراو.
ڕاژە گشتییەکان (Public Services)
ڕاژە گشتییەکان کۆی ئەو کارئاسانی و پێداویستییە ژینەکییانەیە (وەک فێرکردن، تەندروستی و ژێرخان) کە دەوڵەت پابەندە بە گەیاندنیان بۆ گشت شارۆمەندان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە. لە سایەی دەوڵەتی ژیردا، ئەم ڕاژانە لە قاڵبی سستی و بیرۆکراسیی کۆن دەردەچن و بە خێراییەکی بێهاوتا پێشکەش هاووڵاتییان و شارۆمەندان و کۆمەڵگای کوردستان دەکرێن دەکرێن. ڕاژەی گشتی وەک مافێکی دەستووریی شارۆمەند و ئەرکێکی بێپسانەوەی دەسەڵاتی ڕایەدار دەبینرێت بۆ مسۆگەرکردنی خۆشبژێویی نیشتمانی.
ڕەچەڵەک (Origin / Ancestry)
ڕەچەڵەک، ڕیشە و بنەچەی مێژوویی و بایۆلۆژیی هەر تاکێکە کە بە خاکی کوردستان و جەستەی نەتەوەی کوردەوە دەبەسترێتەوە. ئەمە بنەمایەکی بوونناسانەیە بۆ پێناسەکردنی کوردبوون؛ ڕەچەڵەک وەک تاقانە کلیلی گواستنەوەی شوناسی نەتەوەیی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەناسرێت. دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی مافی ئەو کوردانەی کە لە ژێر زەبری داگیرکاریدا تووشی تواندنەوەی زمانی بوون، تاوەکوو لە ڕێگەی وارگێڕیی دروستەوە بگەڕێنرێنەوە سەر ڕەسەنایەتیی مێژوویی خۆیان.
ڕەنگی سوور (Red Color)
سوور لە ئاڵای نەتەوەیی کوردستاندا، هێمای «پەیمانی خوێن و ڕەچەڵەک»ـە؛ ئەو پەیوەندییە ئۆرگانیک و دانەبڕاوەیە کە هەر تاکێکی کورد بە ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی نەتەوەوە گرێ دەدات. سوور گێڕانەوەیە لە ئەرکی پاراستنی پاکی و درێژەدارییەتیی نەتەوە وەک باڵاترین ئەرکی بوونایەتی. ئەم ڕەنگە نیشانەی ئەوەیە کە شکۆی کوردستان بە قوربانیی و ڕەنجێکی بێوچان بەدەست هاتووە و هەرگیز سازشی لەسەر ناکرێت.
ڕەنگی سپی (White Color)
سپی هێمای پەیمانی ژیانی بەکۆمەڵی گەش و ڕووناکی نەتەوەی کوردە کە لەسەر بنەماکانی ئاوەز، قانوون و دادپەروەری بونیاد نراوە. نوێنەرایەتیی لوتکەی ویستی پۆڵایینی کورد دەکات بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی هێزمەند و قانوونسەروەر کە تێیدا هیچ کەسێک لە سەرووی قانوونەوە نییە. سپی واتا پابەندبوون بە پەرەپێدانی زانست و ڕۆشنگەری و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە تەمومژ و دواکەوتووییەک کە ڕێگر بێت لە پێشکەوتنی کۆمار.
ڕەنگی سەوز (Green Color)
سەوز هێمای پەیمانی دانەبڕاو و هەردەمیی کوردە لەگەڵ وارگەی پیرۆزی کوردستاندا. ئەمە تەنیا ئاماژەیەک نییە بۆ جوگرافیا، بەڵکوو نیشانەی پەیوەندییەکی بوونناسانەیە لە نێوان نەتەوە و ئەو خاکەی کە جەستەی فیزیکیی وڵات پێک دەهێنێت. سەوز واتا ئەرکی پاراستنی یەکپارچەیی وار و دانەدواوەی ڕەهای هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی کە ئامانجی لێدابڕینی هەر بستێکی نیشتمان بێت.
ڕەوایەتی (Legitimacy)
ڕەوایەتی لەم دەستوورەدا تاقانە سەرچاوەکەی لە ژیریی کۆیی و هاوئاگایی مێژوویی و تاسەی دەروونی نەتەوەی کوردەوە بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەت و سەروەریی هەڵدەقوڵێت. ڕەوایەتیی دەوڵەت و دەسەڵات بەندە بە ڕادەی دابینکردنی سەروەریی نەتەوەیی و خۆشبژێویی گشتی. هەر هێز یان دامەزراوەیەک کە سەرچاوەی دەسەڵاتەکەی لە دەرەوەی دەوڵەتی کوردستان و ویستی نەتەوەوە بێت، ناقانوونییە و هیچ ڕەوایەتییەکی نییە. ڕەوایەتی واتا ملکەچبوونی دەسەڵات بۆ فەرمانەکانی دەستوور وەک باڵاترین ویستی نەتەوەی کورد.
دانەدواوەی ڕەها (Absolute Rejection)
ئەمە فەرمانێکی دەستووریی توندە بۆ دانەدواوەی هەر ئایدیۆلۆژیا یان گوتارێک کە هەوڵی سڕینەوەی پەیوەندیی بنەڕەتیی نێوان نەتەوەی کورد و وار و خاکی کوردستان بدات. دانەدواوەی ڕەها واتا نەهێشتنی هەر جۆرە مەیلی پاشکۆیەتی و نەیارشەیدایی؛ دەوڵەت پابەند دەکات بەوەی کە هیچ کات ڕێگە بە دەستێوەردانی بێگانە یان لاوازکردنی شوناسی نەتەوەیی نەدات، چونکە ئەمە پاراستنی گەوهەری بوونایەتی کوردە.
ڕێنوێن (Guiding Principle / Reference)
دەستوور هەمیشە وەک باڵاترین ڕێنوێن و سەکۆی سەرووی هەموو قانوون و بڕیارێکی دیکە دەمێنێتەوە. هەر لێکدانەوەیەکی قانوونی یان کردەوەیەکی وارگێڕیی دەبێت دەستووری کوردستان وەک ڕووگەی تێگەیشتن بەکار بهێنێت. ڕێنوێن واتا ئەو جەمسەرە جێگیرەی کە ڕێگری لە هەر جۆرە لاسارییەکی دەسەڵات یان لادان لە ڕۆحی نەتەوەیی دەگرێت.
ڕاییکردن (Execution / Implementation)
ڕاییکردن، پرۆسەی گۆڕینی فەرمانەکانی دەستوور و قانوونەکانە بۆ کردەی ڕاستەقینە لە ژیانی ڕۆژانەی وڵاتدا. ئەرکی دەوڵەت تەنیا و تەنیا ڕاییکردن و پاراستنی فەرمانەکانی دەستوورە. هەر کورتھێنانێک لە ڕاییکردنی ئەرکەکاندا، بە کەمبوونەوەی ڕەوایەتیی ئەو دامەزراوەیە هەژمار دەکرێت، چونکە دەوڵەت تەنیا بۆ بەجێگەیاندنی ئەم فەرمانانە دامەزراوە.
ڕوونایی / ڕووەنی (Transparent / Transparency)
ئەمە بنەمایەکی دەستووریی گشتگیرە بۆ نەهێشتنی هەر جۆرە شاردنەوە و لێڵی و گەندەڵییەک لە کاروباری دەوڵەتدا. ڕووەنی گەرەنتیی ئەوە دەدات کە گشت بڕیار، گرێبەست و خەرجییەکانی دەوڵەت لە ژێر چاوی وردی شارۆمەندان و دەزگا چاودێرەکاندا بن. ئەمە تاقانە ئامرازە بۆ جێگیرکردنی متمانەی نەتەوەیی بە دامەزراوەکانی کۆمار و بونیادنانی دەسەڵاتێکی پاکڕەوشت.
ڕێزگرتن (Respect)
ڕێزگرتن لێرەدا بنەمایەکی وارگێڕییە بۆ یەکپارچەیی و یەکڕیزیی نەتەوەیی. بریتییە لە داننان بە جیاوازییەکان و فرەڕەنگیی پێکهێنەرەکانی نێوخۆی کورد و کوردستان لە سەر بنەمای یەکسانیی لەبەرامبەر بە قانوون. ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان، مەرجی سەرەکیی ژیانی ئاشتییانە و ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتییە لە ژێر سێبەری دەوڵەتێکی دیموکراتدا.
س
سامانە سروشتییەکان (Natural Resources)
سامانە سروشتییەکان، مڵکی ڕەها و دانەبڕاوی نەتەوە و سپێردەیەکی (ئەمانەتێکی) پیرۆزن لە دەستی نەوەی ئێستادا بۆ نەوەکانی داهاتوو. باڵادەستیی دەوڵەت بەسەر ئەم سامانانەدا ڕەهایە و دەبێت بە شێوازێک ڕێکبخرێت کە تەنیا لە ڕاژەی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەییدا بێت. لەم دەستوورەدا، سامانەکان نەک وەک کاڵایەکی بازرگانی، بەڵکوو وەک کۆڵەکەی سەربەخۆیی ئابووری دەبینرێن؛ هەر بۆیە هەر جۆرە بەفیڕۆدان یان قۆرخکارییەکی ناقانوونیی تێیاندا، بە تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و مافی نەوەکانی داهاتوو هەژمار دەکرێت.
سانایەتیی دەستووری (Constitutional Monarchy)
سانایەتیی دەستووری پەرگاڵێکی وارگێڕیی مۆدێرن، دیموکراتیک، ئازاد، پارلەمانی و ڕەمزییە، کە تێیدا سان تەنیا پێگەیەکی یەکگرتوویی، کولتووری، مێژوویی و نوێنەرایەتیی بێدەسەڵات هەیە. سان، لەم فۆڕمە دەستوورییەدا، سەرچاوەی سەروەری، دەسەڵات، بڕیار، قانوون، بەرگری، هەداری، دارایی یان ڕایەداری نییە؛ بەڵکو هێمایەکی ڕەمزییە کە تەنیا لە چوارچێوەی دەستوور، سەروەریی قانوون و ویستی گشتیی شارۆمەنداندا مانا و ڕەوایی هەیە. لە سانایەتیی دەستووریدا، هەموو دەسەڵاتی ڕاستەقینەی دەوڵەت دەبێت لە دامەزراوە دەستووری، هەڵبژێردراو، پارلەمانی، وەڵامدەرەوە و پابەند بە سەروەریی قانووندا بمێنێتەوە. سان نابێت هیچ دەسەڵاتی ڕایەدار، قانووندانان، دادوەری، بەرگری، هەداری، دارایی، دامەزراندن، هەڵوەشاندنەوەی مەکۆ، دانانی شالیار، یان کاریگەریی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەسەر بڕیاری دامەزراوە هەڵبژێردراو و وەڵامدەرەوەکانی دەوڵەت هەبێت.
سەرکۆماری کوردستان (President of Kurdistan)
سەرکۆمار، باڵاترین هێمای سەروەریی نەتەوە، دەوڵەتداری، یەکێتیی نەتەوەیی و درێژەداریی مێژوویی کوردستانە. ئەو لە ڕێگەی مانداتێکی (پێسپێردەیەکی) ڕاستەوخۆی جەماوەرییەوە، نوێنەرایەتیی ویستی نەتەوە بۆ ڕایەداریی دەوڵەتێکی بەهێز دەکات. سەرکۆمار سەرەڕای بەرپرسیارەتی وەک باڵاترین بەرپرسێکی کارگێڕی، هەروەها پارێزوانی ڕەهای دەستوور و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە. ڕەوایەتیی ئەو لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە تا چەند دەبێتە پاسەوانی بێ مەرجی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان، ئاسایشی نەتەوەیی و خاک و وڵات و دەوڵەتی کوردستان و ڕاییکردنی دادپەروەریی دەستووریی.
سەروەریی نەتەوەیی (National Sovereignty)
سەروەریی نەتەوەیی، دەرکەوتەی ڕەها و ڕەبەقی تاسەی دەروونی و ویستی نەتەوەی کوردە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت بە مەبەستی بڕیاردانی بێ مەرج بەسەر تەواوی وارگەی نەتەوەیی خۆیدا. ئەمە بریتییە لە دەوڵەتێکی خاوەن وارگێڕیی ڕەسەن کە ژیریی کۆیی کورد و گەوهەری بوونایەتی دەخاتە بواری کردەییەوە. هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی یان ناوخۆیی بۆی نییە بچووکترین دەست تێبردن لەسەر ئەم سەروەرییە بکات، چونکە مەرجی بنەڕەتیی هەبوون و مانەوەی کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک وڵاتە.
سەروەریی قانوون (Rule of Law)
سەروەریی قانوون، بنەمایەکی دەستووریی پیرۆزە کە تێیدا هەموو تاک و دامەزراوەکان، بە سەرکۆمار و دەسەڵاتە باڵاکانیشەوە، بێ جیاوازی ملکەچی فەرمانەکانی قانوونن. ئەم بنەمایە گەرەنتی دەکات کە دەسەڵاتداریی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە ڕایی ناکرێت و شکۆی شارۆمەند لە بەرامبەر هەر جۆرە زەبرێکی ناقانوونیی پارێزراو دەمێنێتەوە. دادگای باڵا پاسەوانی ڕەهای ئەم سەروەرییەیە تاوەکوو دڵنیا بێت کە هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دادپەروەریی و دەستووردا دەرناچێت.
سەرمایەداریی نیشتمانی (National Capitalism)
سەرمایەداریی نیشتمانی، داینەمۆی گەشەی هێزی مادیی و مۆدێرنیزەکردنی وڵاتە؛ بریتییە لەو وزە ئابوورییەی کە لە ناوخۆی کوردستاندا وەبەرهێنان دەکات بۆ بەهێزکردنی کۆڵەکەکانی دەوڵەت و دابینکردنی خۆشبژێویی گشتی لە کوردستان. ئەم پەرگاڵە نەک وەک چاوچنۆکییەکی ڕووت، بەڵکوو وەک هاوبەشی ستراتیژیی نەتەوە دەبینرێت؛ ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە پەرەسەندن بارستایی سەرمایەی وڵات و دابینکردنی سەربەخۆیی ئابووریی و گۆڕینی توانا مرۆییەکان بۆ بەرهەمی کێبڕکێکار، تاوەکوو کوردستان لە بازاڕێکی بەکاربەرەوە ببێتە جەمسەرێکی بەرهەمهێنەری خاوەن شکۆ. مەبەست لە سەرمایەداری نیشتمانی، هیچ چەشنێک لە سەرمایەداریی دەوڵەتی نییە کە دەستمایە و بەرهەم و بازاڕی ئەو سەرمایەدارییە لەلایەن دەوڵەتەوە قورغ، یان ئەندازیاری و کۆنترۆڵ کرابێت، بەڵکو سەرمایەدارییەکی ئازادە کە خاوەندارییەتی لە کوردستان بکات.
سەربەخۆیی (Independence)
سەربەخۆیی، ئاواتی لەمێژینە و ئامانجی کۆتایی خەباتی ڕزگاریدەرانەی نەتەوەی کوردە؛ دۆخێکی دەستوورییە کە تێیدا کوردستان خاوەنی بڕیاری ڕەهای خۆیەتی لە گشت بوارەکانی وارگێڕیی، ئابووری و بەرگریدا، بێ ئەوەی ملکەچی هیچ ویستێکی دەرەکی بێت. ئەم سەربەخۆییە نەک دروشمێکی وارگێڕیی، بەڵکوو پرەنسیپێکی ڕێنوێنی بێپسانەوەیە کە دەبێت لە گشت پەیوەندییە خۆماڵی و نێودەوڵەتییەکاندا ڕەنگ بداتەوە. سەربەخۆیی واتا گەڕانەوەی کورد بۆ پێگەی دڵخوازی خۆی وەک نەتەوەیەکی سەروەر لەسەر خاکی باوان و دایانی مێژوویی خۆیەتی.
سەربەخۆیی تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی (Technological and Digital Independence)
ئەمە ڕەهەندی مۆدێرنی سەربەخۆییە لە سەدەی بیست و یەکەمدا. دەوڵەت پابەندە بەوەی کە تەواوی ژێرخانە دیجیتاڵییەکان، نەرمەواڵە و ڕەقەواڵەکانی دەوڵەتی ژیر لەژێر کۆنترۆڵ و خاوەندارێتیی نەتەوەیی کوردستاندا بن. ئامانج لێی ڕێگریکردنە لەوەی کە بڕیاری وارگێڕیی یان ئاسایشی نەتەوەیی بکەوێتە ژێر پشتبەستنی ستراتیژی بە تەکنەلۆژیای بیانی. ئەم سەربەخۆییە گەرەنتی دەکات کە داتاکانی نەتەوە وەک سامانێکی سەروەر پارێزراو بن.
سەقامگیریی دارایی (Financial Stability)
سەقامگیریی دارایی، مەرجی مانەوەی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی و جێگیریی ژیانی شارۆمەندان و ئاسایشی کۆمەڵایەتییە. ئەم چەمکە گێڕانەوەیە لە توانای دەوڵەت بۆ پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاوسان و قەیرانە ئابوورییەکان. بەبێ سەقامگیریی دارایی، سەربەخۆیی بڕیاری وارگێڕیی دەکەوێتە مەترسییەوە؛ هەر بۆیە دەوڵەت پابەندە بە بەڕێوەبردنێکی ژیرانەی داهات و خەرجییەکان تاوەکوو نیشتمان هەمیشە خاوەنی خۆڕاگرییەکی ئابووریی بەهێز بێت.
سنوورەکان (Borders)
سنوورەکان لەم دەستوورەدا جیا له هێڵی جوگرافی، بەڵکوو قەڵغانی بەرگری و دەروازەی نواندنی هێزی نەتەوەیین. سنوور ئەو پانتاییەیە کە تێیدا سەروەریی دەوڵەت بە شێوەیەکی فیزیکی جێگیر دەبێت. پاراستنی سنوورەکان باڵاترین ئەرکی هێزی بەرگریی نیشتمانییە؛ هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر سنوور، بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی بوونایەتیی نەتەوە دادەنرێت. سنوور وەک پەردەی پارێزەری وڵاتن کە دڵنیایی دەدەن به ئارامیی ناوخۆیی.
سوێندنامەی هاووڵاتیبوون (Citizenship Oath)
ئەم سوێندنامەیە، پەیمانێکی بوونناسانەی پیرۆز و کردەی بەستنەوەی ویژدانی هەر تاکێکی کوردە بە هاوئاگایی نەتەوەییەوە. سوێندنامە جیا لە ژێرخانێکی گیانەکی بۆ بەڵێنداری بۆ کوردستان، ساتەوەختی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییە بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەریی دەوڵەت و خاکی وڵات. لە ڕێگەی ئەم سوێندەوە، شارۆمەند بەڵێن دەدات کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی لە سەرووی بەرژەوەندیی تایبەت دابنێت و وەک بەشێکی زیندوو لە جەستەی نەتەوەی کورد و پارێزوانی کوردستان کار بکات.
سەردەمی مۆدێرن (Modern Era)
سەردەمی مۆدێرن جیا لە مێژووی چەند سەد ساڵە لە ئاستی جیهان، هەروەها بۆ نەتەوەی کورد، لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان وەک دەوڵەتی سەربەخۆ لە لایەن سمکۆی مەزن لە ١٩٢٢ دەست پێ دەکات و دواتر لە کۆماری کوردستان لە ئارارات لە ١٩٢٧ کۆماری کوردستان دادەمەزرێتەوە و پاشان لە مەهاباد وەک سێهەم دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەیی بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژەی دەبێت. ئەم چەمکە لە دەستووردا ئاماژەیە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی خۆجێیخوازی بەرەو قۆناغی دەوڵەتداریی ڕێکخراو و دامەزراوەیی. کۆماری ئێستای کوردستان خۆی وەک درێژەپێدەری ئەو ئیرادە مۆدێرنە دەبینێت کە دەیەوێت بە ئاوەزی وارگێڕیی و دەوڵەتی سەردەم و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، کورد بباتە ناو کاروانی شارستانیەتی ئازاد و مۆدێرنی جیهانی.
پەرگاڵی وارگێڕی (Administrative/Political System)
پەرگاڵی وارگێڕی، فۆڕمی ڕێکخستنی دەسەڵاتداریی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە؛ ئەم پەرگاڵە دەبێت هەمیشە پارێزوانی بنەما نەگۆڕەکانی دەستوور بێت، بە تایبەتی سەروەریی نەتەوەیی و یەکپارچەیی وڵات. ئەم پەرگاڵە بنەمای سەقامگیریی دەوڵەت و مانەوەی نەتەوەیە. هەرچەندە میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن دەتوانن بەپێی ویستی بەکۆمەڵ گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، بەڵام جەوهەری پەرگاڵەکە کە پاراستنی وار، دەوڵەت، سەربەخۆیی، سەروەریی و ئازادیی کوردە، بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە.
ش
شارۆمەندێتی (Citizenry)
شارۆمەندێتی، پێگەیەکی قانوونیی و بکەرییەکی (ئەیجنسی) چالاک پێناسە دەکرێت کە تێیدا تاک وەک ئەندامێکی دانەبڕاو لە جەستەی نەتەوە و دەوڵەت کە ئەرکە نەتەوەییەکان و مافە تاکەکەسییەکانی خۆی بەباشی دەناسێت. ئەم چەمکە باڵاترە لە ناسنامەیەکی سەرکاغەز، بەڵکوو نواندنی ئەو ئەرک و مافە دەستوورییانەیە کە لە چوارچێوەی کۆماردا ڕایی دەکرێن. شارۆمەندێتی واتا گۆڕانی تاک لە بوونەوەرێکی پەراوێزخراوەوە بۆ بەشدارێکی ئەمەگدار و سوێندخواردوو لە پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی و بنیاتنانی ئاوەدانیی وڵات.
شارۆمەندی (Citizenship)
شارۆمەندی، ئەو پەیمانە دەستوورییە بنەڕەتییەیە کە مەرجەکانی ژیانی ئازاد و شکۆمەندانە لە ناو خاکی کوردستاندا دیاری دەکات. ئەم چەمکە بناغەی گشت ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان و سەرچاوەی خۆشبژێویی گشتییە. شارۆمەندی لەم دەستوورەدا وەک گرێبەستێکی پیرۆز دەبینرێت؛ تێیدا دەوڵەت گەرەنتیی ئاسایش و شکۆی تاک دەکات و شارۆمەندیش بە وەفاداریی بێ مەرج بۆ دەوڵەت نەتەوەیی و دەسەڵاتی نیشتمانی پابەند دەبێت.
شارۆمەندیی کوردستانی (Kurdistanistani Citizenship)
ئەمە چەمکێکی گشتگیر و نیشتمانییە کە کۆی کوردان و ناکوردانی نیشتەجێی کوردستان لە یەک جەستەی قانوونییدا یەکدەخات. شارۆمەندیی کوردستانی گەرەنتیی ئەوە دەکات کە گشت دانیشتووان بەبێ جیاوازیی لە ڕەچەڵەک، نەژاد، یان باوەڕ، لەبەردەم قانووندا یەکسانیی ڕەهایان هەبێت. ئەم پلەیە لەسەر بنەمای وارپارێزیی و وەفاداری بۆ خاکی نیشتمان دادەمەزرێت، بە جۆرێک کە فرەڕەنگیی پێکهێنەرانی نەتەوەی کورد و وڵاتی کوردستان ببێتە هێزێک بۆ یەکپارچەیی کۆمار نەک پەرتەوازەیی نەتەوەیی.
شایستەسالاری (Meritocracy)
شایستەسالاری، کۆڵەکەی پۆڵایینی هێزی دەوڵەت و تاقانە پێوەرە بۆ پێسپاردنی بەرپرسیارێتییە گشتییەکان. لێرەدا، دەسەڵات و پێگە تەنیا بەو کەسانە دەبەخشرێت کە خاوەنی لێهاتوویی زانستی، توانای کرداریی و ئەزموونی و پاکڕەوشتیی سەلمێندراون. شایستەسالاری وەک دژە-تەنی جەردەسالاری کار دەکات؛ ڕێگری دەکات لەوەی خزمخزمێنە و لایەنگیریی پارتایەتیی ببێتە هۆی داڕزانی دەزگاکانی دەوڵەت. ئەم بنەمایە گەرەنتی دەکات کە باشترین مێشکەکان لە ڕاژەی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستاندا بن.
شکۆی نەتەوەیی (National Dignity)
شکۆی نەتەوەیی، گەوهەری ڕەسەن و بێ سازانی بوونی کوردە وەک نەتەوەیەکی تامەزرۆی سەروەریی. ئەم شکۆیە لە دانەدواوەی هەر جۆرە ملکەچییەک بۆ داگیرکەر و پاراستنی سەربەخۆیی دەوڵەت و سەربەخۆیی بڕیاری وارگێڕیی کوردستاندا جێگیر دەبێت. شکۆی نەتەوەیی واتا گەڕانەوەی مرۆڤی کورد بۆ دۆخی «سوبێکتێکی مێژووساز» کە چیدی نایەوێت بە چاوی بێگانە پێناسەی خۆی بکات. پاراستنی ئەم شکۆیە ئەرکێکی دەستووریی باڵایە و بناغەی ورەی بەرگریی و شانازیی نەتەوەییە.
شوناس (Identity)
شوناس، ناسێنە و بوونایەتیی گەوهەریی نەتەوەی کوردە کە پەیوەندییە نەگۆڕەکانی نێوان نەتەوە، وارگە و مێژوو بەرجەستە دەکات. شوناس لەم دەستوورەدا وەک سەرچاوەی باڵای ڕەوایەتیی دەوڵەت دەناسرێت و دوو ڕەهەندی دانەبڕاوی هەیە:
کوردبوون: ڕەهەندە بوونناسانە و مێژووییەکەیە کە خودی کۆیی نەتەوەی کورد دەکات بە گەوهەری پێکهێنانی دەوڵەت کە ئەرکی پاراستنی سیستماتیکی سەربەخۆیی و سەروەریی لە ئەستۆ دەگرێت.
کوردستانیبوون: هەر دوو ڕەهەندە وارپارێزیی نەتەوەیی و شارۆمێندێتی قانوونیی و وارگێڕییەکەیە کە یەکسانیی گشت شارۆمەندان لە بواری خاوەندارێتی لە وارگەی نەتەوەیی و هەروەها لە ماف و ئەرکەکاندا مسۆگەر دەکات.
دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی ئەم شوناسەکە ژێخانی ناسنامەی نەتەوەییە لەبەرامبەر هەموو هەوڵێکی هەڵوەشێنەرانە یان توانەوەی نەتەوەیی و کولتووری.
شوناسی نیشتمانیی دیجیتاڵی (National Digital Identity)
ئەمە دەرکەوتەی نوێی دەوڵەتدارییە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا. شوناسی دیجیتاڵ KN-ID بناغەی کەسایەتیی قانوونیی شارۆمەندە لە وارگەی ئەلیکترۆنییدا. دەوڵەت لە ڕێگەی دەوڵەتی ژیرەوە ئەرکدارە بە پاراستنی ئەم شوناسە لە هەر جۆرە دزەکردن یان شێواندنێک. ئەم شوناسە کلیلی دەستگەیشتنی پارێزراوی شارۆمەندانە بە ڕاژە گشتییەکان و گەرەنتیی ئەوەیە کە نەتەوە لە شۆڕشی دیجیتاڵیدا خاوەن پێگەیەکی سەربەخۆ و سەروەر دەبێت.
شوناسی فەرهەنگی و زمانیی ناکوردان (Cultural and Linguistic Identity of Non-Kurds)
کۆماری کوردستان، وەک نیشانەی شکۆ و دادپەروەریی، پاراستنی شوناسی کولتووری و زمانیی گشت پێکهاتە نەکوردەکانی کوردستان بە ئەرکی دەستووریی خۆی دەزانێت. ئەم مافە گەرەنتیی ئەوە دەکات کە کوردستان ببێتە لانکەیەک بۆ گەشەی هەمووان، بەو مەرجە ڕەهایەی کە ئەم پاراستنە نەبێتە هۆی لاوازکردنی وەفاداری بۆ دەوڵەت یان پێکدادان لەگەڵ سەروەریی نەتەوەیی کوردستاندا. ئەمە بنەمای یەکپارچەیی نەتەوەییە لە چوارچێوەی فرەڕەنگیدا.
شارستانییەت (Civilization)
شارستانییەت، پڕۆسەی مێژوویی درێژەدارییەتی دروستبوونی ژیریی و کەسایەتیی کۆیی و نواندنی ویستی نەتەوەیی کوردە لەسەر هێڵی شوێن-کات. کورد پاشماگگری ڕەسەنی ئەو شارستانییەتە دێرینانەیە (وەک هوریی، گوتی، سومەر، میدی، پارت، ساسانی و هتد) کە یەکەم جار بناغەی ئاوەزی دەوڵەت و قانوونیان لە وڵاتی مێژووی و ئێستایی نەتەوەی کورد دانا. شارستانییەت لێرەدا زۆر زیاتر لە ڕابردوو و یادەوەریی کۆیی لە مێژوو و کولتور و ژیاریی خۆیەتی، هەروەها ئامرازێکـە بۆ نواندنی ویستمەندیی لە جیهاندا و داڕشتنی پاشەڕۆژێکی پێشکەوتوو و ئەو پڕۆسە مەزنە مێژوویی و ئەقڵانییەی کە تێیدا نەتەوەی کورد لە دۆخی پەرتەوازەیی و ژێردەستەیی دەردەچێت و بەرەو قۆناغێکی باڵاتر لە ژیریی کۆیی و ڕێکخستنی نیشتمانی هەنگاو دەنێت. شارستانییەتی کورد وزەیەکی زیندووی ژیرییە کە لە "ویستمەندیی نەتەوە بۆ ژیان" سەرچاوە دەگرێت؛ ژیانێک کە تێیدا کورد چیدی نێچیری ڕووداوەکان و هەڕەشە دەرەکییەکان نین، بەڵکو دەبێتە بکەر و بونیادنەری چارەنووسی خۆی.
دەرچوون لە دۆخی هەڕەشەی بوونیایەتی، کە هەمیشە وەک سێبەرێکی مەترسیدار لەسەر ئەم نەتەوەیە هەبووە، تەنیا لە ڕێگەی بونیادنانی شارستانییەتێکی دەوڵەت-تەوەرەوە دەستەبەر دەبێت. شارستانییەت لە دەستووردا ئەو قەڵغانە پۆڵاینەیە کە نەتەوە لە فەوتان و توانەوە دەپارێزێت. ئەگەر شارستانییەتی مۆدێرنی ڕۆژئاوایی توانیویەتی لە ڕێگەی زانست و دامەزراوەی بەهێزەوە پێگەی خۆی بسەلمێنێت، ئەوا کوردستان وەک شارستانییەتێکی مێژوویی، پێویستە ڕەسەنایەتیی باوانی خۆی لەگەڵ مۆدێرنیتەی جیهانی ئازاد تێکەڵ بکات بۆ ئەوەی "دەوڵەتی ژیاریی" پێ بونیاد بنێت.
ئەم شارستانییەتە نوێیە، گەشەیەکی مرۆیی باڵایە کە تێیدا ژیریی کورد لە ئاستی جیهانی پاشڤەڕوویی بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستی باڵای مۆدێرنیزم وەک ژینگەی بەرهەمهێنانی فەلسەفە، زانست و تەکنۆلۆژیا. دامەزراندنی کۆماری کوردستان و داڕشتنی ئەم دەستوورە، لوتکەی ئەو گەشە مرۆییەیە؛ چونکە لێرەدا "ژیریی کۆیی باوان" دەگۆڕێت بۆ "قانوونی وڵات" و ویستمەندیی کورد دەگۆڕێت بۆ تاقە سەرچاوەی دەسەڵات. شارستانییەت لە دەستووردا، گەیشتنە بەو قۆناغەی کە تێیدا کورد وەک یەکەیەکی خاوەن شکۆ، بەسەر خاک و چارەنووسی خۆیدا خاوەن سەروەریی و بڕیار بێت. ئەمە ئەو ژیانەوەیەیە کە بەرهەمی ژیریی کۆییە و دەوڵەت وەک جەستە و شارستانییەتیش وەک ڕۆحی ئەو سەروەرییە دەبینێت.
ف
فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی ئارتەش (Electronic Command of the Army)
ئەم فەرماندەییە، قەڵغانی دیجیتاڵیی نیشتمان و هێزی نوخبەی کۆمارە لە وارگەی ئەلیکترۆنییدا. ئەرکی ئەم یەکەیە هەم پاراستنی تۆڕەکان، و هەم بەرجەستەکردنی سەروەریی نەتەوەییە لە گۆڕەپانی پێنجەمی جەنگـدا. لێرەدا، فەرماندەیی ئەلیکترۆنی وەک شمشێری ئاوەزمەندی نەتەوە کار بۆ پووچەڵکردنەوەی پێشوەختەی هەر هەڕەشەیەک دەکات کە ئامانجی پەکخستنی ژێرخانە ژینەکییەکانی دەوڵەتی ژیر بێت. ئەمە نیشانەی بنیاتنانی سوپای کوردستانە بە هێزێکی تەکنەلۆژیی پێشەنگ کە توانای پاراستنی واری لە هەردوو ڕەهەندی فیزیکی و دیجیتاڵدا هەیە.
فەرمیبوونی زمانی کوردی (Official Status of Kurdish Language)
فەرمیبوونی زمان، فەرمانێکی دەستووریی پیرۆزە بۆ چەسپاندنی سەروەریی زمانی بەسەر تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. زمانی کوردی سەرەڕای ئەوە ئامرازێکی ئاخاوتنە، بەڵکوو ژینگەی پەیدابوونی بوونایەتی و بنچینەی شوناس و پاسەوانی یادەوەریی کۆیی هەزاران ساڵەی کوردە. فەرمییەتی زمانی کوردی واتا گێڕانەوەی شکۆ بۆ ئەو زمانەی کە داگیرکەران هەوڵی سڕینەوەیان داوە. دەوڵەت پابەندە بەوەی کە زمانی کوردی لە گشت ئاستەکانی پەروەردە، دادوەری و ڕایەداریدا وەک زمانی تاقانە و باڵادەست ڕایی بکات، تاوەکوو پڕۆسەی تێگەیشتنی نەتەوەیی لە یەک سەرچاوەی ڕەسەنەوە ئاڕاستە بکرێت.
فەلسەفەی وارگێڕی (Philosophy of Governance / Administration)
ئەم فەلسەفەیە، ئاوەزی بڕیارسازیی دەوڵەتی کوردستانە کە تێیدا ویستی نەتەوە دەگۆڕێت بۆ ستراتیژیی کارا بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. فەلسەفەی وارگێڕی لە کوردستان لەسەر بنەمای هێز و دادپەروەری دادەمەزرێت؛ ئامانجی تاقانەی گۆڕینی کوردستانە لە ئۆبژەیەکی پاسیڤەوە بۆ سوبێکتێکی مێژووسازی سەربەخۆ. ئەم فەلسەفەیە ڕێگری دەکات لەوەی کە دەسەڵاتداریی ببێتە ئامرازی بەرژەوەندیی کەسی، بەڵکوو دەیکاتە ئامرازی پاراستنی وار و سەروەریی و بەدیهێنانی مانەوەی شکۆمەندانە بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو.
فرەیی / فراوانی (Pluralism / Diversity)
فرەیی لەم دەستوورەدا نەک وەک هۆکاری لاوازی، بەڵکوو وەک کانیی هێزی نەتەوەیی دەبینرێت. بریتییە لە داننان بە فرەڕەنگیی پێکهاتە کولتووری و ئایینییەکانی نێوخۆی کوردستان لە ژێر یەک سەیواندا کە ئەویش کوردستانیبوونـە. ئەم چەمکە گەرەنتی دەکات کە یەکێتیی نەتەوەیی لەسەر بنەمای یەکسانیی قانوونی و ڕێزگرتنی دوولایەنە بێت. فرەیی واتا دانەدواوەی هەر جۆرە قۆرخکارییەکی ناسنامەیی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا گشت جیاوازییەکان لە ڕاژەی بەهێزکردنی یەکپارچەیی کۆماردا بن.
فۆڕمی کۆماریی دەوڵەت (Republican Form of State)
فۆڕمی کۆماری، دەرکەوتن و نواندنی باڵای ویستی گشتی و تاکە فۆڕمی ڕەوای دەسەڵاتدارییە کە تێیدا سەروەریی مڵکی ڕەسەنی نەتەوەی کوردە. ئەم فۆڕمە وەک بەندێکی نەگۆڕ جێگیر کراوە تاوەکوو ڕێگری بکات لە هەر جۆرە گەڕانەوەیەک بۆ دەسەڵاتی بنەماڵەیی یان تاکەکەسی. کۆمار واتا دەوڵەتێک کە بۆ ڕاژەی گشت شارۆمەندان دامەزراوە و تێیدا ڕەوایی دەسەڵات تەنیا لە سندووقی دەنگدان و پابەندبوون بە دەستوورەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە مەرجی بنەڕەتیی ئازادیی کوردە لە وڵاتی سەربەخۆی خۆی لە مێژووی مۆدێرندا.
فۆڕمی خۆتۆمارکردنی هاووڵاتیبوون (Citizenship Registration Form)
ئەم فۆڕمە، دەروازەی فەرمیی چوونەژوورەوەیە بۆ نێو جەستەی قانوونیی کۆماری کوردستان. پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە وەک ڕێکارێکی کارگێڕی، کردەیەکی ویستمەندانە و دانپێدانانە بە گەوهەری نەتەوەیی کورد و پژراندنی بێ مەرجی ئەو پەیمانە پیرۆزەیە کە لە دەستووردا لەگەڵ کورد وەک نەتەوە، کوردستان وەک وڵات و دەوڵەت وەک ڕۆحی نەتەوە بە بەرزایی دەگات. ئەمە ئەو ساتەوەختەیە کە تێیدا تاک شوناسی خۆی لەگەڵ شوناسی دەوڵەتدا یەک دەخات و دەبێتە هەڵگری ماف و ئەرکە نیشتمانییەکان لە ژێر چەتری سەروەریی کوردستاندا.
ق
قانوون (Law / Legislation)
قانوون لەم دەستوورەدا جیا لە کۆمەڵێک ڕێسای نووسراو، زایەڵەی ژیریی کۆیی مێژوویەکی درێز و بەرفراوانی نەتەوەی کوردە کە کراوەتە فەرمانی پابەندکەر بۆ ڕێکخستنی ژیانی بەکۆمەڵ کورد و کوردستانیان لە وڵاتی کوردستان. قانوون، ئامرازی پاراستنی وارگەی نەتەوەیی، سەروەریی دەوڵەتی کوردستان، هاووڵاتی و مافەکانی شارۆمەندە. هەر قانوونێک دەبێت هەمیشە وەک لقێک لە قەدی دەستوور بڕوێت و هەرگیز لە بنەما نەگۆڕەکانی دەوڵەتی کوردستان لانەدەن، چونکە ڕەوایەتیی قانوون لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە تا چەند ڕاژەی ئامانجە باڵاکانی کوردستان دەکات.
قانوونی بنچینەیی (Fundamental Law)
ئەمە تایبەتمەندی فەرمیی دەستووری کۆماری کوردستانە؛ باڵاترین دەقی قانوونیی وڵاتە کە لە سەرووی هەموو دەسەڵات و ویستێکی کاتییەوە وەستاوە. قانوونی بنچینەیی پەیمانێکی بوونناسانەی نێوان نەتەوە و مێژووە، کە ڕەوایەتی بە بوونی دەوڵەت دەبەخشێت. لێرەدا، دەوڵەت بە هەموو دامەزراوەکانییەوە تەنیا ئافرێنراوی ئەم قانوونەیە و ئەرکی سەرەکیی پاراستنی فەرمانەکانی ئەم دەقە پیرۆزەیە وەک مەرجی مانەوەی شکۆمەندانەی نەتەوە.
قانوونی نێوخۆیی (National Law)
لە هاوکێشەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، قانوونی نێوخۆیی کوردستان هەمیشە خاوەن باڵادەستیی ڕەهایە بەسەر هەر ڕێککەوتننامەیەکی دەرەکیدا. ئەم چەمکە وەک کەرەسەیەکی بەرگریی دەستووری کار دەکات بۆ ئەوەی گەرەنتیی ئەوە بدات کە سەروەریی بڕیاردانی کورد هەرگیز فیدای بەرژەوەندییە کاتییەکانی هێزە بێگانەکان ناکرێت. قانوونی نێوخۆیی واتا دەستووری نیشتمان دوا-بڕیاردەری بێ مەرجە لەسەر خاکی کوردستان.
قانوونمەندی (Legality)
قانوونمەندی ئەو تایبەتمەندییە پیرۆزەیە کە دەستوور بە شێوەیەکی خۆساز و خۆسەرچاوە بە خۆی و بە دامەزراوە نەتەوەکانی دەبەخشێت. بەم پێیە، گشت ئەو دەزگا و ڕێکارە وارگێڕییانەی کە داگیرکەران بەسەر کوردستاندا سەپاندوویانە، بە ناقانوونیی هەژمار دەکرێن، چونکە ڕیشەیان لە ویستی نەتەوەی کورددا نییە. قانوونمەندی تەنیا لەو کردارانەدا بوونی هەیە کە لە ناو جەرگەی هاوئاگایی نەتەوەیی و خاوەن ڕەسانەیەتی و فەرمانەکانی ئەم دەستوورەوە سەرچاوەیان گرتبێت.
قانوونسەروەر (Rule of Law - Adjective)
ئەمە سیفەتێکی بنەڕەتیی دەوڵەتی کوردستانە؛ ئاماژەیە بۆ بنیاتنانی قەوارەیەکی هێزمەند کە تێیدا تەنیا قانوون باڵادەستە و هیچ پلە، پۆست، کەسایەتی یان بنەماڵەیەک لە سەرووی لێپرسینەوەوە نییە. دەوڵەتی قانوونسەروەر واتا کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئارەزوومەندانە و جێگیرکردنی دادپەروەریی وەک تاکە پێوەری بەڕێوەبردنی وڵات، تاوەکوو هەموو شارۆمەندان لە ژێر سێبەری یەکسانییەکی ڕاستەقینە قانوونیدا بژین.
قەوقاز (Caucasus)
قەوقاز یەکێکە لەو چوارچێوە جوگرافی و کەتوارسازێنەرانی نیشتمانی مێژوویی کورد؛ ئەو پانتاییە ستراتیژییەی باکووری کوردستانە کە گەواهی قووڵایی ڕەگ و ڕیشەی باوانی نەتەوە و شارستانییەتی میدیا دەدات. لەم دەستوورەدا، قەوقاز نەک ناوێکی جوگرافی بەڵکوو بۆ کورد بەشێکە لە قووڵایی بوونناسانەی واری نەتەوەیی کە دەبێت وەک بەشێکی دانەبڕاو لە جەستەی کوردستان پارێزگاریی لێ بکرێت و لە یادەوەریی نەتەوەییدا بە زیندوویی بمێنێتەوە.
قۆناغی ژێردەستی (Phase of Subservience)
ئەمە ئەو دۆخە تاریک و نادەستوورییەیە کە تێیدا نەتەوەی کورد لەژێر زەبری داگیرکاریدا مافی بڕیاردان و سەروەریی لێ زەوت کراوە. دەستوور وەک ڕابەرێکی مێژوویی کار دەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و پەرینەوە بەرەو کەتوارێکی نوێ کە تێیدا سەروەریی نەتەوەیی و سەربەخۆیی ڕەها دەبنە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر. تێپەڕاندنی ژێردەستی واتا گەڕانەوەی نەتەوە بۆ دۆخی "بوون-بۆ-خۆی".
قووڵایی ستراتیژیی نەتەوە (Strategic Depth of the Nation)
ئەم چەمکە گێڕانەوە لەو هێزە مرۆیی، زانستی و وارگێڕییە گەورەیەی کە دیاسپۆرای کورد لە دەرەوەی سنوورە فیزیکییەکان پێک دەهێنێت. قووڵایی ستراتیژی واتا نەتەوەی کورد تەنیا لەناو خاکەکەیدا کورت نابێتەوە، بەڵکوو خاوەنی جەستەیەکی جیهانییە کە دەبێتە پشتیوانی سەرەکیی سەروەریی دەوڵەت و پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکان لە پایتەختەکانی جیهاندا. ئەم قووڵاییە گەرەنتیی ئەوە دەدات کە نەتەوە هەرگیز جارێکی دیکە بێ پەنا و بێ دەنگ نەمێنێتەوە.
ک
کوردبوون (Being Kurd)
کوردبوون، ژێرخانی بوونناسانەی هەستی نەتەوەیی و دەرخەری پەیوەندییەکی ڕەسەن و مێژوویی و ڕەچەڵەکمەندانەیە لەگەڵ نەتەوەی کورد. ئەم چەمکە گێڕانەوەیە لەو شوناسە گەوهەرییەی کە لە ڕێگەی خوێن، زمان و یادەوەریی مێژووییەوە دەگوێزرێتەوە و گرێدراوە بە خاک و وارگەی نەتەوەیی لە وەک ژینگەی پەیدابوون و ژیان و درێژەدارییەتی نەوەکان. لە ڕوانگەی دەستوورییەوە، کوردبوون سەرەڕای هەستێکی دەروونی بە بوونایەتی، هەروەها چوارچێوەیەکی واتایی و گیانەکیشە کە دەوڵەت ئەرکی پیرۆزی پاراستنی بە شێوازی دامەزراوەیی لە ئەستۆ دەگرێت، تاوەکوو ئەم ڕەسەنایەتییە لە ژێر زەبر و گوشارەکانی دەرەکی و هەوڵەکانی تواندنەوەدا بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
کوردستانیبوون (Kurdistani Identity)
ئەم چەمکە، خاوەندارەتییەکی بنەڕەتی، دەوڵەتخوازانە و قانوونییە بە وارگەی نەتەوەیی کوردستان وەک وڵات و خاک. کوردستانیبوون هەروەها بناغەی دەستووریی شارۆمەندییە هەم بۆ هاوڵاتی و هەم بۆ شارۆمەند و مافی نیشتەجێبوون و ژیان لە سایەی سەروەریی دەوڵەتی کوردستان لەسەر ئەم خاکە لە بەرامبەر ڕەسەنایەتی یان هەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیارەتی مسۆگەر دەکات. ئەم ناسنامەیە هەم پەیوەستە بە ڕەچەڵەک، و هەم پەیمانێکی وەفادارییە بۆ دەستوور و خاکی کوردستان وەک وڵات کە کورد و ناکوردانی نیشتەجێی وڵات لە یەک جەستەی قانوونییدا یەکدەخات، بە جۆرێک کە هەموان لە ماف و ئەرکە نیشتمانییەکاندا یەکسان بن.
کوردستانیزم (Kurdistanism)
کوردستانیزم، دۆکترینی باڵای نەتەوەیی و گەوهەری بنەڕەتیی جیاوازیی نێوان کوردبوون و کوردستانیبوونە. ئەم فەلسەفەیە وەک بکەرێکی چالاک و ئاوەزێکی ستراتیژی کار دەکات بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە تێیدا ڕەسەنایەتیی کورد (کوردبوون) و خاوەندارییەتی دەوڵەتخوازانە لە کوردستان وەک وڵاتی نەتەوەی کورد و یەکسانیی شارۆمەندی (کوردستانیبوون) هاوسەنگ دەکرێن. کوردستانیزم ئەو ڕێبازە هزرییەیە کە ڕێگری دەکات لەوەی شوناسی نەتەوەیی ببێتە پاشکۆی ئایدیۆلۆژیا بێگانەکان و هەمیشە ئاوەزی وارگێڕیی-دەوڵەتی و بڕیارسازی لە ناو جەرگەی بەرژەوەندییەکانی کوردستاندا دەهێڵێتەوە.
کورد (The Kurd)
کورد، نەوەی ڕەسەنی ئەو کۆمەڵگا مرۆییە دێرینانەیە کە لە سەرەتای مێژووەوە لە شاخ و پێدەشتەکانی زاگرۆس، تورۆس، هەڵبورز، قەوقاز و پێدەشتەکانی چواردەوریان نیشتەجێ بوون و یەکەمین بناغەکانی شارستانییەتی مرۆییان داڕشتووە و لە گەشەیی مێژووییدا گەیاندوویانەتە ئەوەی کە ئەمڕۆ ناوی کوردستانە. لەم دەستوورەدا، کورد نەک وەک نەتەوەیەکی دوور لە شارستانییەت، بەڵکوو وەک نەتەوەیەکی دایک پێناسە دەکرێت کە خاوەنی ڕەسەن و هەردەمیی ئەم خاکەیە کە ژینگەی سەرهەڵدانی شارستانییەتە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە. کورد پاشماگگری گشت ئەو شارستانییەتە شکۆمەندانەیەیە کە لە سەر خاکی کوردستان دامەزراون و ئەمڕۆ بە ویستێکی پۆڵایینەوە هاتووەتە گۆڕەپان تا سەروەریی ڕەهای خۆی بسەپێنێتەوە.
کۆماری کوردستان (Republic of Kurdistan)
کۆماری کوردستان، دەرکەوتن و نواندنی قانوونیی و مۆدێرنی ویستی نەتەوەی کوردە بۆ دەوڵەتداریی. ئەم کۆمارە، کە ریشەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم کۆماری کوردستان بە سەرکردایەتی سمکۆی مەزن لە ١٩٢٢، دووهەم کۆماری کوردستان لە ئارارات لە ١٩٢٧ و سێهەم کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە ١٩٤٦وەک دەوڵەتی نەتەوەیی، تاقانە چوارچێوەی ڕەوایە بۆ ژیانی بەختەوەریی هەموو کوردستانیانە. کۆمار وەک دەوڵەتێکی دیمۆکراتی ڕاستەقینە کار دەکات کە تێیدا دەسەڵاتداریی تەنیا لە ڕاژەی ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی شکۆی مرۆڤی کورددایە و هیچ جۆرە زەبر و گوشارێکی داگیرکاری تێیدا ڕەوا نییە.
کرداریی کۆیی (Collective Agency)
کرداریی کۆیی وەک بزوێنەرێکی بوونناسانەی مێژوویی (Ontological Historical Engine)، لە قووڵایی گێڕانەوەی هاوبەش و نواندنی هاوئاگایی نەتەوەیـی نەتەوەی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم تەوژمە نیشانەی پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی (Organic Cohesion) قووڵە لە نێوان پێکهێنەرانی کۆمەڵگای کوردستاندا بە درێژایی کات، کە ستراکچەرێکی ناوەکیی تایبەت بە خودی کۆیی نەتەوە دروست دەکات. لە ڕووی سۆسیۆلۆژیای وارگێڕییەوە، ئەم دیاردەیە بەردی بناغەی گواستنەوەی ناسنامەیەکی کولتووریی-مێژووییە بۆ کەتوارێکی قانوونمەندانه و قانوونیی فەرمی.
لە دیدگای قانوونمەندی-وارگێڕیی مۆدێرنەوە، کرداریی کۆیی بریتییە لە پڕۆسەی سیستماتیک و ناچاریی گواستنەوەی ئەم ویستە بوونناسانەیە بۆ ئاستێکی کردەیی، فەرمی و دامەزراوەیی لە چوارچێوەی دەوڵەتدا. ئەم کردارە بە شێوەیەکی یەکلایەنە و بێ مەرج، بناغەی ڕەوایەتیی دەسەڵاتداریی و سەرچاوەی قانوونی گشت دامەزراوەکانی کۆماری کوردستان پێکدەهێنێت، کە دەبنە جەستەی گیانەکی و واتایی نەتەوە. لە ڕووی قانوونییەوە، کرداریی کۆیی وەک بەدیهێنانی مافی ڕەهای نەتەوە بۆ نەتەوەسازیی دادەنرێت؛ بەو واتایەی کە نەتەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ، دەست دەکات بە بنیاتنانی پەرگاڵێکی وارگێڕیی کارا و قانوونسەروەر بۆ سەپاندنی سەروەریی نەتەوەی خۆی.
ئەم چەمکە سەرچاوەی نواندنی باڵادەستیی قانوونی ڕەبەقە بەسەر تەواوی وارگەی نەتەوەیی و گشت دانیشتواندا، و گەرەنتیی ئەوە دەدات کە دەوڵەت ملکەچ بێت بۆ پاراستنی سەرەکیی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمانی و ئاسایشی گشتی و نەتەوەیی. چالاکیی گشت دەسەڵاتە باڵاکان (قانووندانان، ڕایەدار و دادوەریی) بەندە بە توانای نواندنی ئەم کردارە کۆییە، کە بە قانوون و ڕێکارە فەرمانگەییەکان ڕێکخراوە و تەنیا مەبەست لێی پاراستنی سەروەریی و ئازادیی و دابینکردنی خۆشبژێویی گشتییە. هەر فۆڕمێکی دەسەڵاتداریی یان بڕیارێکی فەرمانگەیی کە لە دەرەوەی ئەم چوارچێوە دەستوورییە و بێ ئاوەزی کۆیی کوردەوە سەرچاوە بگرێت، بە ناقانوونیی هەژمار دەکرێت و پێویستە ملکەچی لێپێچینەوە و قانوون بێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان (Supreme Independent Elections Commission)
ئەم دامەزراوەیە، پاسەوانی پاکی و بێگەردیی ویستی نەتەوەی کوردە لە پڕۆسەی دیمۆکراسیدا. کۆمیسیۆن بە شێوەیەکی دەستووریی سەربەخۆیە و لەژێر هیچ جۆرە گوشارێکی دەسەڵاتی ڕایەدار یان پارتە وارگێڕییەکاندا نییە. ئەرکی ئەم دامەزراوەیە گەرەنتیی ئەوەیە کە دەنگی هەر شارۆمەندێک بە ڕاستگۆیی بگاتە ناوەندی بڕیار و سەرچاوەی ڕەوایەتیی دەسەڵات هەمیشە بە بێگەردی بمێنێتەوە. ئەمە مەرجی سەرەکیی سەقامگیریی پەڕگاڵی کۆمارییە.
کۆڕی باڵای ئابووریی نیشتمانی (Supreme National Economic Council)
ئەم کۆڕە، ئاوەزی ستراتیژیی و ناوەندی بڕیارسازیی ئابووریی وڵاتە. ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە داڕشتنی وارگێڕییە دارایی و پیشەسازییەکان بە جۆرێک کە کوردستان لە بەرامبەر زەبرە دەرەکییەکاندا ببێتە قەڵغانێکی خۆڕاگر. دامەزراندنی ئەم کۆڕە بۆ مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی ئابووریی و پاراستنی سامانی نەتەوەییە لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی بێگانە، تاوەکوو گەشەی وڵات هەمیشە لە ڕاژەی ئاوەدانکردنەوەی ستراتیژیدا بێت.
کێڵگە و کشتوکاڵ (Agriculture)
کشتوکاڵ لەم دەستوورەدا کۆڵەکەیەکی گرینگی ئاسایشی خۆراکی و گەرەنتیی سەربەخۆیی وڵاتە. دەوڵەت کشتوکاڵ وەک جەستەی بەرهەمهێنەری پێداویستییە ژینەکییەکانی کوردستان دەبینێت کە دەبێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیرەوە مۆدێرنیزە بکرێت. پاراستنی کێڵگەکان و گەیشتن بە خۆبژێویی خۆراکی، ئەرکێکی دەستوورییە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر جۆرە گوشارێکی بێگانە کە بیەوێت بژێویی کورد وەک ئامرازی وارگێڕیی بەکاربهێنێت.
کەتواری ناوەڕۆکساز (Content-Creating Ontology)
ئەم چەمکە ئاماژەیە بۆ ئەو هێزە هەبوویی و نێوەکییەی کە دەستووری کوردستانی لەسەر دامەزراوە؛ واتا دەستوور نەک وەک داڵغە، بەڵکوو وەک ڕاستییەک سەر هەڵدەدات کە لە هاوئاگایی نەتەوەیی و ئەزموونی مێژوویی کوردەوە دێت. کەتواری ناوەڕۆکساز واتا دەستوور خۆی دەبێتە دروستکەری کەتوارێکی نوێ کە تێیدا سەروەریی کورد دەبێتە ڕاستییەکی سەوداهەڵنەگر و نکۆڵیهەڵنەگر و گشت دامەزراوە ناقانوونییەکانی داگیرکەران لەناو دەبات.
کەمینەکان (Minorities)
کەمینەکان، پێکهێنەرە کولتووری و ئایینییە ڕەسەنەکانی کوردستانن کە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە تانوپۆی نەتەوەیی وڵات دەناسرێن. دەوڵەت بە توندی پابەندە بە پاراستنی شوناسی فەرهەنگی و زمانیی ئەوان لە ژێر سایەی یەکسانیی شارۆمەندیدا. مافی کەمینەکان لێرەدا وەک نیشانەی شکۆی شارستانیی و لێبوردەیی کورد دەبینرێت، بەو مەرجە ڕەهایەی کە ئەم پاراستنە لە ناو چوارچێوەی وەفاداریی بێ مەرج بۆ دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی کوردستاندا بێت. مافی کەمینەکان لەسەر بنەمای قانوونی نێودەوڵەتییە پەیوەندییدارەکان دیاری دەکرێت.
کۆمەڵگەی ژیاری (Civil Society)
کۆمەڵگەی ژیاری، ئەو ڕووبەرە ئازاد و ڕێکخراوەیە کە تێیدا شارۆمەندان بە شێوەیەکی خۆویستانە و بێلایەنانە بەشداری لە چاکەی گشتیدا دەکەن. ئەم کۆمەڵگەیە وەک ویژدانی چاودێری دەوڵەت و سامانی کۆمەڵایەتی دەبینرێت؛ ئەرکی پەرەپێدانی هۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانە. دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی سەربەخۆیی ڕێکخراوە ژیارییەکان، تاوەکوو ببنە هۆکارێک بۆ پتەوکردنی ئاسایش و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە سەرکوتێکی وارگێڕیی یان سەرهەڵدانی ئەتۆمیزم و پەرتەوازەیی کۆمەڵایەتی.
کولتوور (Culture)
کولتوور، گەنجینەی گیانەکی-واتایی و پاشماگی هەزاران ساڵەی نەتەوەی کورد و بەشێکی دانەبڕاوی شوناسی نیشتمانییە. دەوڵەت کولتوور وەک هێزی نەرم و قەڵغانی پاراستنی ئاوەزی نەتەوەیی دەبینێت. پاراستنی زمان، هونەر، مێژوو و نەریتە ڕەسەنەکان ئەرکێکی دەستوورییە بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکاریی فەرهەنگی. کولتوور لێرەدا وەک بزوێنەری ڕۆشنگەریی و ئامرازی ناساندنی شکۆی کوردستان بە جیهان پێناسە دەکرێت.
گ
گەشەی ڕاوەستاو (Sustainable Development)
گەشەی ڕاوەستاو، وارگێڕییەکی ستراتیژیی ئاوەزمەندانەیە بۆ هاوسەنگکردنی پێشکەوتنی ئابووری، دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگە؛ بە جۆرێک کە دابینکردنی پێداویستییەکانی نەوەی ئێستا، نەبێتە هۆی تێکدانی "وار" و لاوازکردنی توانای نەوەکانی داهاتوو بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە. ئەمە بەرجەستەبوونی پەیمانی نێوان نەوەکانە؛ گۆڕینی سامانە کاتییەکان (وەک نەوت و گاز) بۆ سەرمایەی زانستی، تەکنەلۆژی و ژێرخانیی تاوەکوو کوردستان وەک یەکەیەکی ژیندار و سەقامگیر لە مێژوودا بمێنێتەوە و هیچ کات تووشی "خوێنبەربوونی دارایی" و واتایی نەبێت.
گەشەکردن (Growth / Development)
گەشەکردن لەم دەستوورەدا نەک هەر زیادبوونی ژمارەیی و ئابووری، بەڵکوو پرۆسەیەکی بوونخوازانەی نەتەوەیەکە کە بڕیاری داوە لە دۆخی پاسیڤبوون، دوورخراوەیی و پەراوێزخران دەرچێت و ببێتە بکەرێکی چالاکی مێژووساز. گەشەکردن وەک ئەرکێکی دەستووریی نەتەوەیەکی دایک دەبینرێت؛ بریتییە لە پشکووتنی بێخەوشی تواناکانی کورد لە سەر خاکی خۆی. ئەم چەمکە گەرەنتیی ئەوە دەدات کە دەوڵەت هەمیشە لە جووڵەدایە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی، بەرزکردنەوەی ئاستی زانین و پاراستنی شکۆی نەتەوەیی لە جیهانی مۆدێرندا.
گەرەنتیی سەربەخۆیی بنچینەیی (Guarantee of Fundamental Independence)
ئەم گەرەنتییە، ئامرازی پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکانی کۆمارە (بەتایبەت دەسەڵاتی دادوەریی) لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی بێگانە یان زەبر و گوشارێکی وارگێڕیی ناوخۆیی. ئەمە بە قانوون بۆ بودجە و کارگێڕیی دەزگاکان دەستەبەر دەکرێت تاوەکوو دادوەران و داخوازکارانی گشتی بەبێ ترس لە هەڕەمەکیبوونی دەسەڵاتی ڕایەدار یان هێزە داراییەکان، تەنیا ڕاژەی دەستوور و دادپەروەری بکەن. ئەمە مەرجی بنەڕەتیی دروستیی دەمارە-پەرگاڵی دەوڵەت و مسۆگەرکردنی سەروەریی قانوونە.
گەندەڵی (Corruption)
گەندەڵی، هەڵوەشێنەرەوەی پەیمانی کۆمەڵایەتی و یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی داڕزانی دەوڵەت. لەم دەستوورەدا وەک "تاوانێکی باڵا" دژی شکۆی نیشتمان پێناسە دەکرێت؛ چونکە گەندەڵی جیا لە دزیی سامانی گشتی، ژەهرێکە کە متمانەی نێوان شارۆمەند و دەوڵەت و هەروەها متمانەی و بڕوای نێوەدەوڵەتی دەکوژێت و کۆڵەکەکانی سەروەریی لە ناوەوە ڕزۆک دەکات. دەوڵەت ئەرکدارە بە ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لە ڕێگەی دەستەی نیشتمانیی پاکڕەوشتییەوە، تاوەکوو کارایی و ڕەوایەتیی دامەزراوەکان هەمیشە لە ئاستی باوەڕی نەتەوەییدا بن.
گەڕیاریی نیشتمانی (National Tourism)
گەڕیاریی نیشتمانی، پیشەسازییەکی ستراتیژیی ئاوەزمەندانەیە بۆ نواندنی شارستانیەت و شوناسی نەتەوەیی لە گۆڕەپانی جیهانیدا. ئەم چەمکە گوزارشتە لە گۆڕینی وار بۆ مەکۆیەکی جیهانیی زانین و بینین؛ ئەرکی گەڕیاری سەرڕای کات بەسەربردن، هەروەها ئامرازێکی "هێزی نەرم"ـی کۆمارە بۆ چەسپاندنی گێڕانەوەی ڕاستگۆیانەی کورد لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. هەروەها، گەڕیاری ڕەهەندێکی بەرگریی ئابووریی هەیە؛ دەوڵەت لەم ڕێگەیەوە ڕێگری لە پەرتبوونی دراوی نیشتمانی دەکات و سامانی وڵات لە ناوخۆی کوردستاندا لە جووڵەی ئاوەدانکەرەوەدا دەهێڵێتەوە.
گۆڕانکاریی مێژوویی (Historical Change)
گۆڕانکاریی مێژوویی، پرۆسەی پەرەسەندنی دینامیکیی نەتەوەیە لەسەر هێڵی کات-شوێن؛ دەستوور بۆ هەر گۆڕانکارییەکی مێژوویی داهاتوو، پلاتفۆرمێکی ڕەوایەتیی قانوونیی بەرفراوان دابین دەکات. ئەم چەمکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی کوردستان یەکەیەکی ستاتیک و چەقبەستوو نییە، بەڵکوو زیندووێتییەکەی لەوەدایە کە دەتوانێت لە چوارچێوەی بنەما نەگۆڕەکاندا، خۆی لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم بگونجێنێت بەبێ ئەوەی دەستبەرداری گەوهەری بوونی مێژوویی خۆی بێت.
گەوهەری بوونایەتی (Ontological Essence)
گەوهەری بوونایەتی، ناوکی ڕەسەنی ویستی نەتەوەی کوردە بۆ مانەوە و سەربەخۆیی، کە ڕەگ و ڕیشەی لە مێژووی دێرینی ئەم خاکەدا ڕواوە. ئەمە ئەو هێزە بوونناسانە نەگۆڕەیە کە لە سەرووی گشت بەرژەوەندیی وارگێڕیی کاتییەوە دەوەستێت. گەوهەر، پەیمانی نێوان نەتەوە و وارگەکەیەتی، و تەنیا سەرچاوەی ڕەوایەتیی دەستوور و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەروەرە.
ل
لایەنی کاتی (Temporary Faction / Party)
لایەنی کاتی، هەر تاقم، گرووپ یان ڕێکخراوێکی وارگێڕییە کە تەنیا نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەکی بەرتەسک، ساتوەختی یان ناوچەیی دەکات. دەستوور جەخت دەکاتەوە کە دەسەڵاتی قانووندانان و بڕیاردانی ستراتیژی دەبێت تەنیا نوێنەرایەتیی ویستی بەکۆمەڵیی نەتەوە بکات، نەک بەرژەوەندیی لایەنی کاتی. ئەم چەمکە وەک هۆشدارییەک کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لەوەی کە دەوڵەت بکرێتە بارمتەی ململانێی پارتەکان؛ چونکە کوردستان یەکەیەکی هەردەمییە و نابێت بڕیارە درێژخایەنەکانی لە ژێر کارایی ئارەزووی کاتیی گرووپەکاندا بشێوێنرێن.
لێپرسینەوە و سزادانی دادوەران (Interrogation and Punishment of Judges)
ئەم پڕۆسەیە، هاوسەنگییەکی دەستوورییە لە نێوان پاراستنی سەربەخۆیی دادوەریی و چەسپاندنی بەرپرسیارێتیی پیشەیی. پڕۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر توند ڕێکخراوە تاوەکوو لە لایەک شکۆی دادپەروەریی بپارێزرێت و لە لایەکی ترەوە ڕێگری بکات لە هەر جۆرە لادان یان بەد بەکارهێنانی دەسەڵات. ئەم لێپرسینەوەیە متمانەی شارۆمەندان بە پەرگاڵەکە پتەو دەکات و دەیسەلمێنێت کە لە کۆماری کوردستاندا هیچ کەسێک، تەنانەت دادوەرانیش، لە سەرووی لێپرسینەوەوە نین و شکۆی دادگا تەنیا بە پاکڕەوشتیی دادوەرەکانەوە بەستراوەتەوە.
لێپرسراوێتی (Accountability)
لێپرسراوێتی، یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی دەسەڵاتداریی شکۆمەند و یەکێکە لە نیشانەکانی ڕووەنیی (شەفافیەت)؛ بریتییە لە ملکەچبوونی گشت هەڵگرانی پلە و پۆستە گشتییەکان بۆ وەڵامدانەوە و لێپێچینەوە لە بەرامبەر بڕیار و کردارەکانیاندا. لەم دەستوورەدا، لێپرسراوێتی ڕێکارێکی کارگێڕییە، و هەروەها مەرجی ڕەوایەتیی مانەوەیە لە دەسەڵاتدا. دەوڵەت بەبێ لێپرسراوێتی دەگۆڕێت بۆ یەکەیەکی ستەمکار؛ هەر بۆیە ئەم چەمکە گەرەنتییە کە دەسەڵاتداریی هەمیشە وەک ڕاژەیەکی نیشتمانی بمێنێتەوە و بەرژەوەندیی گشتی بپارێزێت.
لەسێدارەدان (Death Penalty)
لەسێدارەدان، توندترین جۆری سزایە کە لەم دەستوورەدا بە مەبەستی پاراستنی مافی ژیان بە توندی سنووردار کراوە. دەوڵەت وەک نیشانەی شارستانییەت و ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤ، ئەم سزایە تەنیا بۆ ئەو تاوانە هەرە قورسانە دەهێڵێتەوە کە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و بوونایەتین بۆ سەر تەواوی نەتەوە (وەک ناپاکی نیشتمانی و تێرۆریزم). سنووردارکردنی لەسێدارەدان واتا دەوڵەت بەرپرسیارە لە پاراستنی ژیان، تەنانەت لە کاتی سزادانیشدا، مەگەر لەو بارودۆخە ئاوارتانەی کە مانەوەی "وار" و کۆمەڵگا بخەنە مەترسیی تێداچوونەوە.
لێکدانەوەی دەستوور (Interpretation of the Constitution)
لێکدانەوەی دەستوور، زانست و هونەری دەرخستنی واتا ڕاستەقینەکانی پەیمانی نەتەوەییە لە ڕێگەی ڕووگەی تێگەیشتنی کوردستانیزمەوە. ئەم ئەرکە تەنیا لە دەسەڵاتی دادگای باڵادایە تاوەکوو دڵنیابێت کە هیچ قانوون یان بڕیارێک لە ڕۆحی دەستوور لای نەداوە. لێکدانەوە نابێت ببێتە ئامرازی پاساوهێنانەوە بۆ دەسەڵات، بەڵکوو دەبێت هەمیشە سەروەریی نەتەوەیی و پاراستنی بنەما نەگۆڕەکان وەک پێوەر و جەمسەری دوا-بڕیار لەبەرچاو بگرێت، تاوەکوو یەکپارچەیی واتایی دەستوور بپارێزرێت.
م
مانیفێستی واتایی (Conceptual Manifesto)
مانیفێستی واتایی، سەرچاوەی باڵای لێکدانەوە و ڕووگەی تێگەیشتنی کورد بۆ دەقە بنەڕەتییەکانیەتی. ئەم مانیفێستە وەک قەڵغانێکی هزری کار دەکات بۆ پاراستنی ڕۆحی دەستوور لە هەر جۆرە شێواندن یان دزەکردنێکی واتایی بێگانە. ئەرکی ئەم مانیفێستە جێگیرکردنی یەکڕایی واتاییە، تاوەکوو زمان ببێتە پارێزوانی سەروەریی و ڕێگر بێت لە دروستبوونی هەر تەمومژێکی قانوونی لە ناو جەستەی دەوڵەتدا.
ماف (Right / Rights)
ماف لەم دەستوورەدا، نەک وەک پاداشتێکی دەسەڵات، بەڵکوو وەک تایبەتمەندییەکی زگماکی و دەستدرێژینەکراوی هەر شارۆمەندێک دەناسرێت کە کۆمار ئەرکدارە بە پاراستنیان. مافەکان تەنیا لە سایەی دەوڵەتێکی سەروەردا واتا وەردەگرن؛ بەو واتایەی کە ئازادی و شکۆی مرۆڤی کورد بەستراوەتەوە بە هەبوونی ژینگەیەکی وارگێڕیی پارێزراوی دەوڵەتیی نەتەوەیی. هیچ مافێک نابێت وەک ئامرازێک بۆ لاوازکردنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی بەکار بهێنرێت، چونکە مافی تاک و مانەوەی نەتەوە دوو ڕووی یەک ڕاستەوایی مێژوویین.
ماد / میدیا (Medes / Media)
ماد، لە درێژەی شارستانییەتە کوردییەکانی پێش خۆی ناوکی مێژوویی و ئاوەزی دەوڵەتداریی نەتەوەی کوردە لە سەر خاکی وڵاتی خۆی کە هەموو نیشتمانی کوردی کردەوە بە یەک. ئیمپراتۆریی میدیا وەک باوان و دایانی کۆماری کوردستان دەناسرێن، کە یەکەم جار بناغەکانی شارستانییەت و قانوونیان لەم ناوچەیەدا داڕشت. پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ نەوەکانی ماد، سەرەڕای شانازی بە ڕابردوو، پەیمانێکی ستراتیژییە بۆ پاراستنی شوناسی ڕەسەن و گێڕانەوەی ئەو شکۆ مێژووییەی کە داگیرکەران بێوچان هەوڵی سڕینەوەیان دەدا.
مێدیا (Media / Press)
مێدیا، کۆڵەکەی چوارەم و چاوی بێداری وڵاتی کوردستانە بۆ چاودێریکردنی دەسەڵات و گەیشتن بە ڕاستی. لەم دەستوورەدا، مێدیا وەک پاسەوانی ئاوەزی گشتی دەناسرێت و ئەرکدارە بە ڕۆشنگەریی نەتەوەیی و پاراستنی پانتایی گشتی لە هەر جۆرە زانیارییەکی چەواشەکارانە. ئازادیی مێدیا گەرەنتیی ئەوەیە کە دەسەڵاتداریی بە ڕووەنیی بمێنێتەوە و متمانەی نێوان شارۆمەند و دامەزراوەکان نەپچڕێت. مێدیا دەبێت ببێتە سەکۆیەک بۆ نواندنی ویستی نەتەوەیی، نەک ببێتە ئامرازی گوشار بۆ هێزە بێگانەکان.
پاشماگی شارستانی (Civilizational Heritage)
پاشماگی شارستانی، کۆگای زیندووی یادەوەریی نەتەوە و وزەی واتایی سەروەریی کۆمارە. ئەم پاشماگە (چ شتەکی وەک قەڵا و شوێنەوارەکان، چ ناشتەکی وەک داستان و زمان) تەنیا پاشماوەی ڕابردوو نین، بەڵکوو بنچینەی سەوداهەڵنەگری ڕەوایەتیی بوونایەتیی کوردن لەسەر ئەم خاکە. پاراستنی پاشماگی شارستانی بە هەمان پلەی پاراستنی سنوورەکان گرنگە؛ چونکە نەتەوەیەک یادەوەریی مێژوویی خۆی لەدەست بدات، وارگەی بوونایەتیی خۆیشی لەدەست دەدات. دەوڵەت ئەرکدارە ئەم پاشماگە وەک داراییەکی نیشتمانیی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزێت.
میکانیزمی ڕاگوێز (Transition Mechanism)
میکانیزمی ڕاگوێز، ئەو نەخشەڕێگا قانوونیی و وارگێڕییەیە کە تێیدا نەتەوە لە دۆخی خەباتی ڕزگارییەوە دەپەڕێتەوە بۆ دۆخی دەوڵەتداریی سەقامگیر. ئەم میکانیزمە گەرەنتیی ئەوە دەدات کە گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بەپێی بنەماکانی دەستوور بێت، تاوەکوو هیچ جۆرە بۆشاییەکی دەسەڵات یان پچڕانێکی دەستووری دروست نەبێت. ئەمە پرۆسەی بەرجەستەکردنی ویستی نەتەوەیە لە دامەزراوە هەردەمییەکاندا و ڕادەستکردنی شکۆمەندانەی سپێردەی خەباتە بە نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان.
ملکەچ (Subordinate / Compliant)
ملکەچبوون لەم دەستوورەدا، وەک فەرمانێکی بڕبڕەیی بۆ دەوڵەت پێناسە کراوە؛ بەو واتایەی کە دەوڵەت ئافرێنراوی دەستوورە و پێویستە بە ڕەبەقی ملکەچی فەرمانەکانی بێت. هیچ دامەزراوە یان بەرپرسێک بۆی نییە خۆی لە سەرووی دەقە دەستوورییەکانەوە ببینێتەوە. ئەم ملکەچبوونە، سەرچاوەی ڕەسەنی ڕەوایەتییە؛ چونکە تەنیا لە ڕێگەی پابەندبوون بەم پەیمانە باڵایەوە، دەسەڵات دەتوانێت نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی مەردم بکات و لە هەر لادانێکی وارگێڕیی پارێزراو بێت.
منداڵ (Child)
منداڵ لەم دەستوورەدا، وەک سوبێکتێکی قانوونیی سەربەخۆ و سەرمایەی ژینەکیی داهاتووی نەتەوە دەناسرێت. پاراستنی منداڵ ئەرکێکی دەستووریی باڵایە، چونکە ئەوان هەڵگری یادەوەری و شوناسی نەتەوەین بۆ سەدەکانی داهاتوو. دەوڵەت گەرەنتی دەکات کە منداڵ لە سایەی ژینگەیەکی تەندروست، پەروەردەیەکی پڕاوپڕ لە شوناس و بە دوور لە هەر جۆرە زەبر و چەوساندنەوەیەک گەورە بێت. بەرژەوەندیی باڵای منداڵ، پێوەری سەرەکییە لە گشت بڕیارە کارگێڕی و دادوەرییەکاندا، تاوەکوو نەوەیەکی ئاوەزمەند و نیشتمانپەروەر بۆ پاراستنی کۆمار پێ بگات.
مۆدێرن و دیموکراتیک (Modern and Democratic)
مۆدێرن و دیموکراتیک، لە چوارچێوەی ئەم دەستوورەدا، ئاماژەیە بەو پەرگاڵە وارگێڕییەی کە لەگەڵ پێوەرەکانی دەوڵەتداریی دەستووریی جیهانی مۆدێرن و ئازاد، سەروەریی قانوون، دیموکراسیی پارلەمانی، هەڵبژاردنی گشتی، لێپرسینەوە، جیاکردنەوە و هاوسەنگیی دەسەڵاتەکان، دادوەریی سەربەخۆ، ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، ڕوونایی، پاکڕەوشتی، دژایەتیی گەندەڵی، پاراستنی کەمینەکان، خۆشبژێویی گشتی، بەختەوەریی کۆمەڵ، و پابەندی بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتداریی مۆدێرن هاوئاهەنگ بێت. هیچ فۆڕمێکی وارگێڕی کە کوردستان لە جیهانی مۆدێرن و ئازاد داببڕێت، یان پەرگاڵی دەوڵەتداریی کوردستان بکاتە پەرگاڵێکی داخراو، خێڵەکی، نێپۆتیستی، نادیموکراتیک، دژەماف، دژەدادپەروەری، یان ناپابەند بە سەروەریی قانوون، نابێت بە فۆڕمی ڕەوای دەوڵەتی کوردستان هەژمار بکرێت.
مەکۆی ژیران / سەنا (Council of the Wise / Senate)
مەکۆی ژیران، ژووری ژیرمەندی و سەقامگیریی نیشتمانییە؛ ئەو دامەزراوەیەیە کە ئەرکی پێداچوونەوەی قووڵ و دووربینانەی بەسەر قانوونەکاندا هەیە. ئەم ژوورە لەو نوخبە و پسپۆڕانە پێکدێت کە خاوەنی ئەزموونی باڵای نیشتمانین و ئەرکیان ئەوەیە کە ڕێگری بگرن لە دەرچوونی هەر بڕیارێکی هەڕەمەکی کە زیان بە بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی نەتەوە بگەیەنێت. مەکۆی ژیران وەک لەنگەری دەستووریی کۆمار بۆ پاراستنی بنەما نەگۆڕەکان کار دەکات.
مەکۆی نیشتمانی / پارلەمان (National Council / Parliament)
مەکۆی نیشتمانی، مەکۆی باڵای نوێنەرایەتیی مەردمی کوردستان و دەسەڵاتی قانووندانانی کۆمارە. ئەم کۆڕە ڕەنگدانەوەی ویستی بەکۆمەڵی نەتەوە و فرەڕەنگیی کۆمەڵگای کوردستانە. ئەرکی ئەم دامەزراوەیە داڕشتنی ئەو قانوونانەیە کە پارێزەری سەروەریی و دابینکەری خۆشبژێویی گشتین. مەکۆی نیشتمانی وەک چاودێرێکی دەستووری بەسەر دەسەڵاتی ڕایەدارەوە کار دەکات تاوەکوو دڵنیا بێت کە دەوڵەت هەمیشە لە ڕێچکەی پەیمانی نەتەوەیی لانادات.
ن
نەتەوە (Nation)
نەتەوە، چەقی ویستی ڕەهای دەستوور و خاوەنی ڕەسەنی سەروەرییە؛ بریتییە لەو خودە مێژووییە یەکگرتووەی کە خاوەنی ژیریی کۆیی و ویستی بێپسانەوە بۆ بوونە. لەم دەستوورەدا، نەتەوە جیا لە کۆمەڵێک مرۆڤ بە هاوبەشایەتی نەتەوەییەوە، کەتوارێکی مێژووسازە کە بە گێڕانەوەی ڕەسەن لە خودی کۆیی نەتەوە ڕەوایەتیی بە بوونی دەوڵەت دەبەخشێت. بەبێ دەوڵەت، نەتەوە وەک جەستەیەکی بێ گیان دەمێنێتەوە؛ بۆیە پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی نەتەوە، باڵاترین ئەرکی دەستوورییە و هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی، بە هێرش بۆ سەر ڕۆحی نەتەوە هەژمار دەکرێت.
نەتەوەیەکی دایک (A Mother Nation)
ئەم چەمکە گێڕانەوە لە پێگە بوونناسانە و دێرینەکەی نەتەوەی کورد وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی شارستانییەتی مرۆیییە. نەتەوەی دایک واتا ئەو ڕەگ و ڕیشە قووڵەی کە لە هەناوی کوردستانەوە ڕواوە و هەبوون و مانەوەی وەک پێویستییەکی گەردوونی دەبینرێت. ئەم پێناسەیە جەخت دەکاتەوە کە کورد نەتەوەیەکی ڕەسەنە و بۆ بوونی خۆی پێویستی بە دانپێدانانی هیچ هێزێکی دەرەکی نییە، بەڵکوو خۆی سەرچاوەی ژیان و داڕێژەری مێژووە لەم ناوچەیەدا و دەوڵەت تەنیا فۆڕمێکە بۆ پاراستنی ئەم دایكایەتییە مێژووییە.
نیشتمان (Homeland)
نیشتمان، ئەو خاکە پیرۆزەیە کە بە خوێنی تێکۆشەران و یادەوەریی نەتەوەیی ئاو دراوە؛ بریتییە لە وارگەی تاقانەی نەتەوەی کورد. نیشتمان لە سەرووی ڕووبەرێکی جوگرافی، وڵاتی مێژووی هەموو هاوڵاتیانی کورد و ماڵی هاوبەشی هەموو ئەو شارۆمەندانەیە کە بە شوناسی کوردستانی بەیەکەوە بەستراونەتەوە. هەموو هاووڵاتییەک ئەرکێکی پیرۆزی لەسەر شانە بۆ پاراستنی نیشتمان لە هەر جۆرە دەستدرێژییەک، چونکە شکۆی تاک تەنیا لە سایەی شکۆی دەوڵەت و نیشتماندا پارێزراوە.
ناسنامەی نەتەوەیی (National Identity)
ناسنامەی نەتەوەیی، ئامرازی واتایی و قەڵغانی پاراستنی شوناسی کوردە لە بەرامبەر ئایدیۆلۆژیا هەڵوەشێنەرەکان. ئەم ناسنامەیە لە یەکگرتنی زمان، مێژوو و وەفاداری بۆ دەستوور دروست دەبێت. دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی ئەم ناسنامەیە لە گشت جۆرەکانی توانەوە و شێواندن. ناسنامەی نەتەوەیی وەک مەرجی سەرەکیی یەکپارچەیی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و هێزی دەوڵەت دەبینرێت، کە ڕێگری دەکات لەوەی نەتەوە لە ناو کلتوورە بێگانەکاندا بتوێتەوە.
ناپاکی نیشتمانی (National Treason)
ناپاکی نیشتمانی، گەورەترین و تاڵترین تاوانە دژی بوونایەتی کورد و سەروەریی دەوڵەتی کوردستان. ئەم تاوانە وێڕای هاوکاریی سەربازی و هەواڵگرین یان هەر جۆرە هاوکارییەکی دیکە، هەروەها هەر جۆرە دڵسۆزییەک بۆ داگیرکەر لە پێناو بەرژەوەندیی کاتی یان هەر هەوڵێک بۆ لێدابڕینی بستێکی خاکی نیشتمان یان لاوازکردنی بناغەکانی دەوڵەت دەگرێتەوە. ناپاکی نیشتمانی وەک پچڕاندنی پەیمانی پیرۆزی نێوان تاک و نەتەوە دەبینرێت و هیچ لێبوردنێکی قانوونی و مێژوویی نایگرێتەوە، چونکە ناپاکییە بەرامبەر بە باوان و پێشینیانی کورد و مەردمی ئێستای کوردستان و هەموو نەوەکانی داهاتوو و هەروەها ناپاکییە لە خوێنی شەهیدانی کوردستان و ئاواتە مەزنەکانی.
ناوەندی نیشتمانی بۆ هەواڵگری و شیکاریی ستراتیژی (National Center for Intelligence and Strategic Analysis)
ئەم ناوەندە، مێشکی پێشبینیکەری دەوڵەتە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی لە جیهانێکی ئاڵۆزدا. ئەرکی ئەم ناوەندە گۆڕینی زانیارییە خاوەکانە بۆ هێزی بڕیارسازی، تاوەکوو کوردستان لە یەکەیەکی کاردانەوەییەوە بگۆڕێت بۆ ئەکتەرێکی پێشەنگ و خاوەن دەستپێشخەری. دامەزراندنی ئەم ناوەندە بە پێویستییەکی ژینەکی دادەنرێت بۆ ناسینەوەی هەڕەشە بوونایەتییەکان پێش ڕوودانیان، تاوەکوو سەروەریی وڵات هەمیشە بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
نەوەکانی داهاتوو (Future Generations)
نەوەکانی داهاتوو، خاوەنی ڕاستەقینەی پاشماگ و سامانە نیشتمانییەکانی کوردستانن. دەوڵەت پابەندە بە داڕشتنی وارگێڕییەک کە تێیدا ژێرخانی دەوڵەتداری، دامەزراوەکانی دەسەڵاتدارێتی و سامانە سرووشتییەکان زیان نەبینن و بەفیڕۆ نەدرێن و ژینگەی وڵات تێک نەدرێت. دابینکردنی دادی نێوان نەوەکان ئەرکێکی دەستوورییە؛ واتا نەوەی ئێستا تەنیا پاسەوانە و دەبێت وڵاتێکی بەهێز، ئاوەدان و خاوەن سەروەریی بۆ نەوەکانی پاشەڕۆژ بەجێ بهێڵێت، تاوەکوو زنجیرەی بوونی نەتەوە قەت نەپچڕێت.
نواندنی شارستانییەت (Demonstration of Civilization)
نواندنی شارستانییەت، ئەرکێکی دەستووریی ئابووری و کولتوورییە بۆ ناساندنی شکۆی کوردستان بە جیهان. ئەمە جیا لە نیشاندانی ڕابردووی پڕشنگدار، نواندنی هێزی داهێنەری کوردە لە جیهانی مۆدێرندا. ئابووری دەبێت وەک ئامرازێک بۆ گەڕیاریی نەتەوەیی و نواندنی شارستانییەت کار بکات تاوەکوو کوردستان وەک جەمسەرێکی واتایی و زانستی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەربکەوێت و ڕێز لە مێژوو و داهێنانەکانی بگیرێت.
نووسینگەی پارێزەری گشتی (Office of the Public Ombudsman)
ئەم دامەزراوەیە، پاسەوانی مافی شارۆمەندە لە بەرامبەر هەر جۆرە ناڕەوایی یان کەمتەرخەمییەکی کارگێڕیی دەزگاکانی دەوڵەت. نووسینگەیەکی سەربەخۆیە کە گەرەنتیی بێلایەنیی دەوڵەت بەرامبەر گشت پێکهاتەکان و پاراستنی سەروەریی قانوون دەکات. نووسینگەی پارێزەری گشتی ڕێگری دەکات لەوەی کە دەسەڵات ببێتە ئامرازی ستەم، و دڵنیایی دەدات کە دادپەروەریی گشتگیر بەسەر هەموواندا وەک یەک جێبەجێ دەبێت.
نەختینەیی (Monetary)
نەختینەیی، ڕەهەندی دارایی ئاسایش و سەروەریی نەتەوەییە؛ ئاماژەیە بۆ توانای دەوڵەت بۆ کۆنترۆڵکردنی دراو و پەرگالی دارایی خۆی بە شێوەیەکی سەربەخۆ. سەربەخۆیی نەختینەیی و سەقامگیریی دارایی مەرجی بنەڕەتین بۆ هەبوونی دەوڵەتێکی خاوەن بڕیاری ئازاد. دەوڵەت لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە گەرەنتیی ئەوە دەکات کە سامانە داراییەکانی کوردستان نەکەونە ژێر زەبر و گوشاری بانکە بێگانەکان و هەمیشە لە ڕاژەی ئاوەدانکردنەوەی ستراتیژیدا بن.
نەژاد (Race / Ethnicity)
لە کۆماری کوردستاندا، شارۆمەندیی کوردستانی لە سەرووی هەر جۆرە جیاکارییەکی نەژادی و ڕەگەزییەوەیە؛ هەمووان لەبەردەم قانووندا یەکسانن. دەوڵەت ڕێگری لە هەر جۆرە پاشکۆییەکی نەژادی دەکات و تەنیا شوناسی نەتەوەیی و شارۆمەندیی وەک پێوەر دەناسێت. ئەم چەمکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کوردستان ماڵی هەموو ئەو کەسانەیە کە پابەندی دەستوور و سەروەریی نەتەوەیین، دوور لە هەر دەمارگیرییەکی نەژادیی تەسکی بێگانە.
نیشتەجێبوون (Residency)
مافی نیشتەجێبوون و دابینکردنی سەرپەنا، مافێکی بنەڕەتیی شارۆمەندییە کە دەوڵەت پابەندە بە مسۆگەرکردنی. لەم دەستوورەدا، نیشتەجێبوون لەگەڵ هەبوونی خانوو، جێگیربوونی مرۆییانەی تاکی کوردە بە شکۆمەندییەوە لەسەر خاکی خۆی. دەوڵەت ئەرکدارە بە داڕشتنی وارگێڕییەک کە تێیدا هەموو شارۆمەندێک خاوەنی سەرپەنایەکی شایستە بێت، تاوەکوو بناغەی خێزانێکی سەقامگیر و بەرهەمهێنەر لە ناو جەرگەی نیشتماندا بونیاد بنرێت.
و
وارگە / وار (Territory / Domain)
وارگەی نەتەوەیی، جەستەی فیزیکی و سنووری قەڵەمڕەوی سەروەریی نەتەوەیی دەوڵەتە؛ بریتییە لە سەرانسەری ئەو خاک و نیشتمانەی کە بە وڵات دەناسرێت و شوێنی ژیانی مێژوویی باوان و دایانی کوردە کە تێیدا ژیانی بەکۆمەڵیان بنیاد ناوە. وارگە، نەک پانتاییەکی جوگرافیی ڕووت، بەڵکوو لانکەی سەرهەڵدانی خود کۆیی و شوناسی نەتەوەییە. ڕەنگی سەوزی ئاڵای کوردستان نیشانەی پەیمانی دانەبڕاوی کوردە لەگەڵ وارگەی پیرۆزی کوردستاندا. پاراستنی یەکپارچەیی وارگە و دانەدواوەی هەر هەوڵێک بۆ دابڕینی هەر بستێکی، بەرزترین ئەرکی بوونایەتیی دەوڵەت و شارۆمەندانە، چونکە نەتەوە بەبێ سەروەریی بەسەر وارگەی خۆی، توانای نواندنی ویستی مێژوویی نامێنێت.
وارگێڕیی (Governance / Administration / Politics)
وارگێڕیی، باڵاترین چالاکیی ئاوەزمەندانە و زانستی بەڕێوەبردنی وڵاتە بۆ گۆڕینی ویستی نەتەوەیی بۆ کردار و هێز. ئەم چەمکە جێگرەوەی دەستووریی زاراوە بێگانەکانە بۆ "سیاسەت" و "ئیدارەدان"؛ ئامانجی تاقانەی پاراستنی "وار" و مسۆگەرکردنی مانەوەی شکۆمەندانەی کوردستانە. وارگێڕیی دەوڵەت دەبێت لەسەر بنەمای شایستەسالاری و دوور لە بەرژەوەندیی پارتایەتی بێت تاوەکوو هەمیشە لە ڕاژەی ئاسایشی نەتەوەییدا بمێنێتەوە. هەر وارگێڕییەک کە سەروەریی نەتەوەیی کوردستان لاواز بکات، لە بنەڕەتەوە نادەستووری و پووچەڵە، چونکە ڕەوایەتیی وارگێڕیی تەنیا لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەدایە.
ویست (Will / Desire)
ویست، ئەو وزە بزوێنەرە ناوەکی و هێزە هەربووییەی نەتەوەی کوردە کە دەستوور وەک دەرکەوتەی ڕەهای ئەو پێناسە دەکرێت. ویستی نەتەوە، سەرچاوەی گشت ڕەوایەتییەکە و لوتکەی ئەو ویستە پۆڵایینەیە کە لەسەر بنەماکانی ژیری، قانوون و دادپەروەری دامەزراوە. ئەم ویستە هێزێکی هەبووییە کە ڕێگە نادات کورد جارێکی تر تووشی "تەوژمی لێڵی نەناسراویی" ببێت، بەڵکوو وەک بکەرێکی چالاک چارەنووسی خۆی دەنووسێتەوە. دەوڵەت تەنیا ئامرازێکە بۆ ڕاییکردنی ئەم ویستە؛ هەر بڕیارێکی دەسەڵات کە پێچەوانەی ویستی بەکۆمەڵی نەتەوە بێت، بە کردەیەکی ناقانوونیی هەژمار دەکرێت.
وردبینیی ستراتیژی و کارایی (Strategic and Efficiency Audit)
وردبینیی ستراتیژی و کارایی، ئەرکی چاودێریکردنی وردی چلۆنایەتی و دەرەنجامی بڕیارەکانی دەوڵەتە تاوەکوو دڵنیایی بدرێت کە گشت سەرچاوەکان لە ڕاژەی ئامانجە باڵاکانی دەستووردان. ئەمە میکانیزمێکی ڕێگرییە لە بەفێڕۆدانی سامانی نەتەوەیی و ڕێگریکردن لە داڕزانی دامەزراوەیی. ئەم وردبینییە وەک چاوێکی بێدار کار دەکات بۆ ئەوەی دامەزراوەکان لە ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆیان لانەدەن و هەمیشە لە ئاستی پێداویستییەکانی نەتەوەدابن. ئەمە ئامرازی چەسپاندنی "ڕووەنیی" و لێپرسراوێتییە لە ناو جەرگەی دەوڵەتدا.
وزەی هەربوویی (Eternal Energy)
وزەی هەربوویی، ئەو هێزە گیانی و بزوێنەرە هەردەمییەیە کە لە خۆری زێڕینی ئاڵای نەتەوەیی کوردستاندا بەرجەستە کراوە. ئەم وزەیە، پەیمانەکانی "وار" و نەتەوە و ژیانی گشتی پێکەوە گرێ دەدات و واتا بە سەروەریی دەبەخشێت. وزەی هەربوویی نیشانەی ئەوەیە کە نەتەوەی کورد سەرەڕای هەموو داگیرکارییەکان، خاوەنی ئیرادەیەکی نەکوژاوەیە بۆ مانەوە و سەرهەڵدانەوەی بێپسانەوە لە مێژوودا. ئەم وزەیە ئەو هێزە ناوەکییەیە کە دەبێتە سووتەمەنی بۆ داهێنان و پێشەنگایەتیی نەتەوەیی لە جیهانی مۆدێرندا.
وڵات (Country / Land / Patria)
وڵات، جەستەی واتایی، فیزیکی و مێژوویی نەتەوەی کوردە؛ ئەو پانتاییە تاقانەیەیە کە تێیدا جوگرافیا و شوناس دەبنە یەکەیەکی دانەبڕاو. وڵات جیا لە خاک، نواندن و دەرکەوتنی بوونایەتیی کوردە لەسەر هێڵی شوێن-کات. لەم دەستوورەدا، وڵات وەک چوارچێوەی کەتوارسازێنەری ژیان دەناسرێت کە باوانی ئێمە تێیدا شارستانییەتیان بونیاد ناوە. پاراستنی وڵات ئەرکێکی پیرۆزی سەرشانی گشت شارۆمەندانە، چونکە بەبێ وڵات، نەتەوە وەک گیانێکی بێ جەستە پەرت دەبێت و ناتوانێت مۆنۆپۆلی هێزی دادپەروەر بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی بەکار بهێنێت.
هـ
هەڵبژاردن (Election)
هەڵبژاردن لە کۆماری کوردستاندا ڕێکارێکی تەکنیکی بۆ دیاریکردنی نوێنەران و دەسەڵاتدارانە، و باڵاترین کردەی نواندنی ویستی نەتەوەیی و ساتەوەختی نوێکردنەوەی پەیمانی نێوان شارۆمەند و دەوڵەتە. ئەم چەمکە وەک میکانیزمێکی ڕاسپاردنی سەروەریی دەبینرێت؛ تێیدا شارۆمەندی کوردستانی بە ئاگاییەکی تەواوەوە بڕیار دەدات کە کێ دەبێتە ڕایەداری ڕاپەڕاندنی فەرمانەکانی دەستوور. هەڵبژاردن گەرەنتیی ئەوەیە کە دەسەڵات هەمیشە وەک ڕاژەکارێکی نیشتمانی بمێنێتەوە و هیچ کات نەگۆڕێت بۆ هێزێکی دابڕاو لە ویستی گشتی. ئەمە مەرجی بنەڕەتیی سەقامگیریی پەڕگاڵی دیمۆکراتی و پاراستنی ڕەوایەتیی بێپسانەوەی کۆمارە.
هەڵوەشاندنەوەی قانوونەکان (Abolition of Laws)
ئەم کردارە، پاڵاوتنی دەستووریی پەرگاڵی قانوونیی وڵاتە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ دەقێکی لاوەکی زیان بە گەوهەری بوونایەتی نەتەوە ناگەیەنێت. هەڵوەشاندنەوەی قانوونەکان، کە تەنیا لە دەسەڵاتی دادگای باڵادایە، وەک میکانیزمێکی بەرگریی کار دەکات بۆ پاراستنی بنەما نەگۆڕەکانی دەستوور لە هەر جۆرە لاسارییەکی وارگێڕیی یان گوشارێکی کاتی. لێرەدا، هەر قانوونێک کە دژی سەروەریی نەتەوەیی، شوناسی کوردستانی، یان یەکپارچەیی وارگە بێت، بە تەنێکی نامۆ لە جەستەی دەوڵەتدا دەناسرێت و دەستبەجێ ڕەوایەتیی لێ دەسەنرێتەوە تاوەکوو یەکپارچەیی کوردستان بەبێ خەوش بپارێزرێت.
هەربوویی (Ever-existing / Eternal)
هەربوویی، گێڕانەوەیە لە سروشتە نەبڕاوە و هەتاهەتاییەکەی ویستی نەتەوەی کورد بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتداری. ئەم چەمکە ئاماژەیە بۆ ئەو وزە ناوەکییەی کە دەبێتە سەرچاوەی خۆسازی و خۆسەرچاوەیی دەستوور و دەوڵەتی کوردستان. هەربوویی واتا بوونایەتیی کورد بەستراوەتەوە بە مێژوویەکی دێرین، کەتوارێکی ئێستایی و پاشەڕۆژێکی بێکۆتایی کە هیچ داگیرکاری و زەبرێکی دەرەکی ناتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت. لێرەدا، دەوڵەتی کوردستان وەک سوبێکتێکی هەربوویی دەناسرێت کە واتا و ڕەوایەتییەکەی لە دەرەوەی کات و مەرجە کاتییەکانی وارگێڕیی جیهانییدایە و بەرهەمی ویستی هەردەمیی نەتەوەی کوردە بۆ مانەوەی شکۆمەندانە لە فۆرمی دەوڵەتدا.
هەواڵگریی نیشتمانی (National Intelligence)
هەواڵگریی نیشتمانی، کۆکردنەوەی زانیاری و دەیتای پێویست بۆ خوێندنەوەی دۆخی ئاسایی و نائاسایی و تەنانەت ئاوارتە لە پەیوەندیی لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەییە و وەک ئاوەزی پێشبینیکەر کار دەکات و ئامرازی کۆمار بۆ پاراستنی بوونی نەتەوە لە جیهانی پڕ مەترسیدایە. ئەرکی ئەم دامەزراوەیە جیا لە کۆکردنەوەی زانیاری و داتا، ئامرازە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی لە ڕێگەی دۆکترینی پاراستنی پێشوەختە. هەواڵگری وەک چاوی بێداری دەوڵەتە کە هەڕەشەکان پێش ئەوەی بگەنە سەر جەستەی فیزیکیی وڵات، دەیناسێتەوە و پووچەڵیان دەکاتەوە. ئەم چەمکە پابەندە بەوەی کە زانیاریی نەتەوەیی وەک سامانێکی ستراتیژی بپارێزرێت و تەنیا لە ڕاژەی پاراستنی دەستوور و یەکپارچەیی نیشتمانی و پاراستنی دەوڵەت و نەتەوەی کورد بەکار بهێنرێت.
هێز (Force / Power)
هێز لەم دەستوورەدا، نەک وەک ئامرازی ستەم، بەڵکوو وەک مۆنۆپۆلی هێزی دادپەروەر پێناسە دەکرێت کە تەنیا لە دەستی دەوڵەتی سەروەردایە بۆ دەرچوون لە باری سروشتی و جێگیرکردنی ئاسایش. هێز و دادپەروەری، دوو ڕووی یەک دراون کە مانەوەی نەتەوەی کورد مسۆگەر دەکەن. دەوڵەت تەنیا کاتێک مافی بەکارهێنانی هێزی هەیە کە لە پێناو پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی و ڕاییکردنی فەرمانەکانی قانووندا بێت. هێزی ڕاستەقینە لە کوردستاندا لە ویستی بەکۆمەڵی شارۆمەندانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئامانج لێی بنیاتنانی وارگەیەکی ئارامە کە تێیدا ژیان بە شکۆمەندییەوە درێژەی هەبێت.
هێزی بەرگریی نیشتمانی / ئارتەش (National Defense Force / Army)
ئارتەش، شمشێری پۆڵایینی کوردستانە و بەرجەستەبوونی فیزیکیی ویستی پاراستنی دەستوورە. ئەم هێزە تاکە هەیکەلەی چەکداری ڕەوای وڵاتە کە ئەرکی تاقانەی بریتییە لە بەرگریکردن لە دەوڵەت، مەردم، وارگەی نەتەوەیی و پێشێلنەکردنی سنوورەکانی کۆمار. ئارتەش لەم دەستوورەدا وەک پاسەوانی سەروەریی دەناسرێت و بە تەواوی ملکەچی دەسەڵاتی ژیاری (مەدەنی) و فەرمانەکانی سەرکۆمارە. لێرەدا، دڵسۆزیی ئارتەش تەنیا بۆ ئاڵا و دەستوور و نیشتمانە؛ هەر جۆرە لایەنگیرییەکی پارتایەتیی یان ناوچەیی لە ناو ئەم هێزەدا، وەک پێشێلکاریی توندی بناغەکانی دەوڵەت و هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی نیشیمانی و نەتەوەیی هەژمار دەکرێت.
ی
یادەوەریی نەتەوەیی (National Memory)
یادەوەریی نەتەوەیی، کۆگای زیندووی شوناس و ئاوەزی مێژوویی کوردستانە؛ گێڕانەوەی هێمانە مێژوویەکان، و وزەیەکی واتاییە کە لە قووڵایی مێژووەوە واتا بە بوونی ئێستای کورد دەبەخشێت. پاراستنی یادەوەریی (وەک پاشماگی شارستانی و شوێنەوارەکان) ئەرکێکی باڵای دەستوورییە، چونکە نەتەوەیەک یادەوەریی خۆی لێ بستێنرێتەوە، لە ناو تەوژمە لێڵەکانی بێگانەدا ون دەبێت. یادەوەریی نەتەوەیی وەک قەڵغانی شوناس کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە شێواندنێکی مێژوویی کە ئامانجی لاوازکردنی ویستی سەروەریی نەتەوەیی بێت.
یەکگرتوو (Unified)
ئەم چەمکە گێڕانەوەیە لە یەکبوونی ئۆرگانیکی جەستەی نەتەوە لە ژێر سەیوانی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا. یەکگرتوو واتا بنیادتنانی یەکپارچەییەکی پتەو کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و فرەڕەنگیی پێکهاتە نێوخۆییەکان دامەزراوە. لێرەدا یەکگرتوویی نەک وەک سەپاندنی ڕەنگێکی تاقانە، بەڵکوو وەک تێکهەڵکێشکردنی گشت هێزە فیزیکی و واتاییەکانی وڵات پێناسە دەکرێت تاوەکوو کوردستان وەک یەکەیەکی تێکنەشکێنراو و خاوەن یەک ئاسۆی چارەنووس لە گۆڕەپانی جیهانییدا دەربکەوێت.
یەکسان (Equal)
یەکسانی لەم دەستوورەدا، هاوتایی ڕەهای گشت شارۆمەندانە لەبەردەم قانوون و لە مافی شارۆمەندێتیدا، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەچەڵەک، نەژاد، یان باوەڕ. یەکسانی وەک بناغەی دادپەروەریی نیشتمانی دەناسرێت؛ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شکۆی هەر تاکێکی کوردستانی پارێزراوە و هەمووان خاوەنی دەرفەتی هاوتان بۆ گەشەکردن و بەشداری لە دەسەڵاتداریدا. ئەم چەمکە ڕێگری دەکات لە دروستبوونی هەر جۆرە پلەبەندییەکی کۆمەڵایەتی یان پاشکۆیەتییەک کە دژ بە پرەنسیپی شارۆمەندیی ئازاد بێت.
یەکپارچەیی وارگەی نەتەوەیی (Integrity of National Territory)
ئەمە فەرمانێکی دەستووریی سەوداهەڵنەگرە بۆ پاراستنی تەواوی جەستەی فیزیکیی وڵات. یەکپارچەیی واتا خاکی کوردستان یەکەیەکی دابەشنەکراوە و هیچ دەسەڵاتێک مافی دەستبەرداربوون لە بستێکی نییە. پاراستنی ئەم یەکپارچەییە بەرزترین ئەرکی بوونایەتیی دەوڵەتە، چونکە لێدابڕانی هەر بەشێکی وارگە، بە بریندارکردنی جەستەی نەتەوە و لاوازکردنی سەروەریی دەوڵەت هەژمار دەکرێت. ئەم چەمکە گەرەنتییە کە کوردستان وەک وارگەیەکی یەکگرتوو بۆ هەزاران ساڵی داهاتوو بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.
یەکێتیی نەتەوەیی (National Unity)
یەکێتیی نەتەوەیی، زرێی کۆیی و مەرجی سەرەکیی خۆڕاگریی دەوڵەتە؛ بریتییە لە یەکبوونی ئیرادەی گشت شارۆمەندان و پێکهێنەران لە دەوری بنەما نەگۆڕەکانی دەستووری کۆماری کوردستان. ئەم یەکێتییە لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی فرەیی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان بونیاد نراوە. دەوڵەت ئەرکدارە بە بەهێزکردنی ئەم یەکێتییە و بەرەنگاربوونەوەی هەر گوتارێک کە هانی دووبەرەکی و پەرتبوونی نەتەوەیی بدات، چونکە یەکێتی تاقانە سەرچاوەی هێز بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و بەرەنگاریی هەڕەشە دەرەکییەکانە.
یەکینەیەکی کۆیی (A Collective Unit)
ئەمە لوتکەی پێناسە بوونناسییەکانی دەستوورە؛ گێڕانەوە لەو یەکخستنە قووڵەی کە کورد وەک خودی بەکۆمەڵ لە دەرەوەی هەموو مەرج و ڕەزامەندییەکی دەرەکی دروست کردووە. یەکینەیەکی کۆیی واتا نەتەوەیەک کە لە ڕێگەی ژیریی کۆیی و قووڵایی ڕەگ و ڕیشەی مێژووییەوە بووەتە یەک جەستەی خاوەن بڕیار. ئەم یەکینەیە ژێرخانی پەیدابوونی کەسایەتیی نەتەوەیی کوردە و وەک سوبێکتێکی مێژووساز مافی ڕەهای هەیە سەروەریی ڕەبەقی خۆی بەسەر خاکەکەیدا ڕایی بکات. لێرەدا کورد یەکینەیەکی هەربووییە کە دەوڵەت وەک ئامرازی نواندنی هێزی خۆی دادەمەزرێنێت.
