پاشماگی شارستانی، پاراستنی یادەوەریی نەتەوەیی
پاشماگی شارستانیی کوردستان، جیا لە یادەوەریی ڕابردوو، بەڵکو وزەی واتایی و بنچینەی سەوداهەڵنەگری ڕەوایەتیی بوونایەتیی نەتەوەی کوردە لەسەر ئەم خاکە.
پاشماگی شارستانیی کوردستان، جیا لە یادەوەریی ڕابردوو، بەڵکو وزەی واتایی و بنچینەی سەوداهەڵنەگری ڕەوایەتیی بوونایەتیی نەتەوەی کوردە لەسەر ئەم خاکە.
یهكهم: پاشماگ وەک وزەی واتایی و بنچینەی ڕەوایەتی
١.١. پاشماگی شارستانیی کوردستان کە لە پێشەکیی ئەم دەستوورەدا وەک گەواهیی ڕاستەوایی مێژوویی ئاماژەی پێکراوە، مڵکی دانەبڕاو، پیرۆز و سەروەریی کۆماری کوردستانە.
١.٢. پاراستنی پاشماگی شارستانی لە پاراستنی خودی بوونی نەتەوە کەمتر نییە.
١.٣. پاشماگی شارستانیی کوردستان ئەمانە دەگرێتەوە:
ئا. پاشماگی شتەکی: قەڵا و پەرستگا و شارە دێرینەکان، دەستنووسەکان و داهێنانە هونەری و تەکنەلۆژییەکان.
ب. پاشماگی ناشتەکی: زمانی کوردی بە قووڵایی زاراوەکانییەوە، داستان و ئەفسانەکان، فەلسەفە و جهانبینیی ڕەسەن و موزیکی کۆن.
دوویهم: فەرمانی پاراستنی یادەوەریی نەتەوەیی
٢.١. دەوڵەت ئەرکدارە بە ڕاییکردنی بێ سازانی "فەرمانی پاراستنی یادەوەریی نەتەوەیی" کە ئامانجی گۆڕینی پاشماگە لە ئۆبژەیەکی پاسیڤەوە بۆ سوبێکتێکی چالاک لە ژیانی نەتەوەدا.
٢.٢. فەرمانی پاراستنی یادەوەریی نەتەوەیی بریتییە لە گرتنەبەری ئەم ڕێکارانە:
ئا. پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ستراتیژی:
دامەزراندنی بەرنامەیەکی نیشتمانیی بێوچان بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی سیستماتیکی گشت شوێنەوار و کەلوپەلە مێژووییەکان
بەکارهێنانی پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا بەپێی ستانداردە جیهانییەکان
ب. ئەرشیڤکردنی دیجیتاڵیی هەردەمیی:
تۆمارکردنی دیجیتاڵیی گشت پاشماگی شتەکی و ناشتەکی
دامەزراندنی ئەرشیڤێکی نیشتمانیی پارێزراو و دابەشکراو وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ژێرخانی دەوڵەتی ژیر
دڵنیابوون لەوەی کە یادەوەریی نەتەوە لەبەرامبەر هەر کارەساتێکی سروشتی یان مرۆییدا پارێزراو دەبێت
پ. پەرەپێدانی زانستی شوێنەوارناسی و مێژوونووسیی نەتەوەیی:
پشتیوانیکردنی بێسنوور لە توێژینەوەی زانستیی قووڵ لەسەر هەموو ڕەهەندەکانی شارستانییەتی کوردستان
بەهێزکردنی ئاوەزیی نەتەوەیی و ڕاستکردنەوەی ئەو شێواندنانەی کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بەسەر مێژوودا هێنراون
ت. گەڕاندنەوەی پاشماگی زەوتکراو:
بەکارهێنانی گشت ئامرازێکی دیپلۆماسی و قانوونیی بۆ گەڕاندنەوەی بێ مەرجی گشت ئەو پاشماگە نەتەوەییانەی کە بە ناقانوونیی براونەتە دەرەوەی وڵات
چەسپاندنی سەروەریی کولتووریی و ڕێزگرتن لە شکۆی کوردستان لەڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە
سێیهم: تاوان دژی یادەوەریی نەتەوەیی
٣.١. ئەم کردەوانە بە تاوانی دژی یادەوەریی نەتەوەیی هەژمار دەکرێن:
ئا. پێناسەی تاوان:
هەر هەوڵێک بۆ شێواندن، سڕینەوە، نکۆڵیکردن یان بچووککردنەوەی ڕاستییە مێژوویی و شارستانییەکانی کوردستان
ئەم تاوانانە دژی ئاسایشی واتایی کۆمار هەژمار دەکرێن
ب. تاڵانکردنی پاشماگ:
هەر جۆرە بازرگانیکردنێکی ناقانوونیی یان کەمتەرخەمییەکی بەرپرسانە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە پاشماگی نەتەوەیی
ئەم کردەوانە بە تاڵانکردنی ڕۆحی نەتەوە دادەنرێن
پ. سزای نەبەخشراو:
ئەم تاوانانە بەپێی قانوونێکی تایبەت، توندترین سزایان لەسەر دەبێت
ئەم تاوانانە ناکەونە ژێر هیچ لێخۆشبوونێکەوە
چوارهم: دەستەی نیشتمانیی پارێزگاریی پاشماگ و یادەوەری
٤.١. "دەستەی نیشتمانیی پارێزگاریی پاشماگ و یادەوەری" وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی سەربەخۆ دادەمەزرێت.
٤.٢. ئەرکەکانی دەستەی نیشتمانی بریتین لە:
ئا. پاراستنی پاشماگی شارستانی بە گشت جۆرەکانییەوە
ب. داڕشتنی وارگێڕیی دیپلۆماسیی کولتووریی چالاک
پ. بەکارهێنانی ستراتیژیی پاشماگ وەک ئامرازێکی هێزی نەرم بۆ:
بەرفراوانکردنی شکۆمەندیی شارستانیی کوردستان
پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوە دۆستەکان
بەهێزکردنی پێگەی دەوڵەتی کوردستان لەسەر گۆڕەپانی جیهانی
٤.٣. پێکهاتە، دەسەڵات و میکانیزمی کارکردنی ئەم دەستەیە بە قانوونێکی تایبەت دیاری دەکرێت.
پێنجهم: پەروەردەی نیشتمانی و بنیاتنانیی شوناس
٥.١. پاشماگی نەتەوەیی دەبێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی تێکەڵی پەڕگاڵی پەروەردەی نیشتمانی بکرێت.
٥.٢. خوێندن و تێگەیشتن لە قووڵایی مێژوویی و شارستانیی کوردستان، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی "شارۆمەندیی خاوەن شوناس".
٥.٣. تێکەڵکردنی پاشماگی شارستانی لە پەروەردەدا لەم ڕێگایانەوە ڕایی دەکرێت:
ئا. تێکەڵکردنی مێژووی شارستانیی کوردستان لە گشت قۆناغەکانی خوێندندا
ب. ڕێکخستنی فەردی زانستی و خوێندکاریی بێپسانەوە بۆ شوێنەوار و ناوەندە کولتوورییەکان
پ. بەرهەمهێنانی میدیایی نیشتمانی وەک فیلمی بەڵگەنامەیی و زنجیرەی تەلەفزیۆنی، بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی مێژوویی نەتەوە
ت. زیندووکردنەوە و بەنیشتمانیکردنی بۆنە و ئاهەنگە مێژوویی و کولتوورییەکان
ج. دامەزراندنی مۆزەخانەی نیشتمانیی مۆدێرن، کە وەک دڵی زیندووی یادەوەریی نەتەوە کار بکات
