دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 78

پەیوەندیی مێژوویی و پەیمانی ستراتیژی لەگەڵ نەوەکانی ماد

کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای دانپێدانانی مێژوویی و ڕیشە هاوبەشەکان، چوارچێوەی دەستووریی پەیوەندییە تایبەت و ستراتیژییەکانی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی نەوەی ماددا دادەڕێژێت.

بەندی 78 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای دانپێدانانی مێژوویی و ڕیشە هاوبەشەکان، چوارچێوەی دەستووریی پەیوەندییە تایبەت و ستراتیژییەکانی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی نەوەی ماددا دادەڕێژێت.

یەکەم: بنەمای فەلسەفی و ڕیشەی هاوبەش

١.١. کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای ڕاستەواییە نەگۆڕەکانی مێژوو، جوگرافیا و کولتوور، دان بەو پەیوەندییە قووڵ و دانەبڕاوەدا دەنێت کە لەنێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی بەلوچستان و دەوەری کاسپیەن—بەتایبەت گیلەک، تات و تاڵش—دا هەیە.

١.٢. ئەم نەتەوانە وەک نەوەکانی ڕەسەنی ماد و نیشتەجێی هەزاران ساڵەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و ئەڵبورز، خاوەنی پاشماگێکی هاوبەشی زمان، کولتوور و چارەنووسن.

١.٣. ئەم پەیوەندیی خوێن و چارەنووسە، کە لەلایەن ئایدۆلۆژیا ئیمپریالی و داگیرکارییەکانی ناوچەکەوە هەوڵی سڕینەوە و پەرتکردنی دراوە، بە بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی ستراتیژیی کۆماری کوردستان دادەنرێت.

دووەم: هاوپەیمانیی سرووشتی و پەیمانی ستراتیژی

٢.١. لەسەر بنەمای ئەم ڕیشە هاوبەشە و بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشیان دژی داگیرکاری، کۆماری کوردستان ئەم نەتەوانە بە هاوپەیمانی سرووشتی و بنەڕەتیی خۆی دادەنێت.

٢.٢. ئەمە پەیمانێکی ستراتیژیی نەگۆڕە کە وەک کەرەسەێکی پتەو لەبەرامبەر ئەو هێز و ئایدۆلۆژیا ئیمپریاڵانەدا کار دەکات کە هەڕەشەن بۆ سەر بوون و شوناسی هەموو لایەک.

٢.٣. دەوڵەت کار بۆ پتەوکردنی ئەم پەیمانە لە هەموو بوارەکانی وارگێڕی، ئابووری، کولتووری، تەناهی و هەواڵگریدا دەکات، بە ئامانجی دروستکردنی باڵانسێکی هێزی نوێ لە ناوچەکەدا.

سێیەم: بووژاندنەوەی کولتووری و بنیاتنانی ناسنامەی هاوبەش

٣.١. کۆماری کوردستان بە ئەرکی ژینەکیی خۆی دەزانێت کە بە شێوەیەکی چالاک و دامەزراوەیی، پشتیوانی لە بووژاندنەوە و پەرەپێدانی زمان و کولتوور و مێژووی ئەم نەتەوانە بکات.

٣.٢. بۆ ئەم مەبەستە، دەوڵەت کار بۆ دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی هاوبەش، دامەزراوەی کولتووری و پلاتفۆرمی مێدیایی دەکات، بە ئامانجی زیندووکردنەوەی پاشماگی شارستانیەتی ماد.

چوارەم: هاوپشتیی وارگێڕی و مافی خۆبڕیاردەری

٤.١. کۆماری کوردستان بە شێوەیەکی بێ مەرج، پشتیوانی لە مافی خۆبڕیاردەری و دەوڵەتسازیی بەلوچستان و نەتەوەکانی مەڵبەندی کاسپیەن دەکات بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان.

٤.٢. تا ئەو کاتەی دەگەن بە پێگەی نەتەوەیی خۆیان، کۆماری کوردستان بەڵێن دەدات کە لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە هەموو سەکۆ دیپلۆماسییەکاندا ببێتە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانیان.

پێنجەم: ڕێزگرتن لە سەروەریی یەکتر و دەستوەرنەدان

٥.١. ئەم پەیمانە ستراتیژییە لەسەر بنەمای یەکسانیی تەواو، ڕێزی دوولایەنە و برایەتیی نەتەوەیی دامەزراوە.

٥.٢. کۆماری کوردستان بە هیچ شێوەیەک دەست لە کاروباری ناوخۆییان وەرنادات و هیچ مۆدێلێکی وارگێڕی یان ئیدارییان بەسەردا ناسەپێنێت.

٥.٣. ئامانجی کۆتایی، بنیاتنانی هاوپەیمانییەکە کە تێیدا هەموو لایەک بەهێز بن و پێکەوە داهاتوویەکی ئازاد و دادپەروەرانە لە چوارچێوەی یەکێتییەکی فرەنەتەوەیی ئازاد و یەکساندا مسۆگەر بکەن.

شەشەم: پێگەی دەستووریی لوڕەکان

٦.١. لوڕەکان، وەک هەموو پێکهێنەرانی دیکەی نەتەوەکەمان، کوردی ڕەسەن و لە نەوەکانی ماد، میتانی، سۆمەر و سەرلەبەری شارستانییەتی دێرینی کوردستانن.

٦.٢. داگیرکەری ئێرانی لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا گومانی لە کوردبوونیان ساز کردووە بۆ لەتکردنی جەستەی نەتەوەیی کورد.

٦.٣. ئەم دەستوورە ڕێگە بە هیچ پرسیار و گومانێک لەسەر کوردبوونی ڕەهای لوڕەکان نادات و هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی شوناسێکی جیاواز بۆیان، بە کردەوەیەکی دژە-نیشتمانی دادەنێت.

٦.٤. ئەم دەستوورە ڕێگە نادات ڕوانگەیەک ساز ببێت کە وارگەی لوڕەکان بە جوگرافیایەک بەناوی "لوڕستان" سنووردار بکرێتەوە. بەڵکو بەپێی ڕاستیی کوردبوونیان، وارگەی نەتەوەیی لوڕەکان وەک کوردی ڕەسەن، هەر هەموو کوردستانە.