دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 14

سەرچاوە و پێکهاتەی دەسەڵاتی قانووندانان

دەسەڵاتی قانووندانان لە کۆماری کوردستاندا مافی ڕەها و نەدابەشکراوی نەتەوەی کوردە و تەنیا لە ڕێگەی نوێنەرانی ڕاستەوخۆی مەردمەوە کردەوەیی دەکرێت، کە نوێنەرایەتیی تەواوی ویستی نەتەوەیی دەکەن.

بەندی 14 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

دەسەڵاتی قانووندانان لە کۆماری کوردستاندا مافی ڕەها و نەدابەشکراوی نەتەوەی کوردە و تەنیا لە ڕێگەی نوێنەرانی ڕاستەوخۆی مەردمەوە کردەوەیی دەکرێت، کە نوێنەرایەتیی تەواوی ویستی نەتەوەیی دەکەن.

یه‌كه‌م: مەکۆی نیشتمانی وەک دامەزراوەی سەرەکی

١.١. دامەزراوەی سەرەکیی ئەم دەسەڵاتە بریتییە لە مەکۆی نیشتمانیی کوردستان (پەرلەمان).

١.٢. مەکۆی نیشتمانی بە دەنگی ئازادانە و ڕاستەوخۆی گشت شارۆمەندانی شایستەی کوردستان هەڵدەبژێردرێت.

دوویه‌م: پانتایی دەسەڵاتە تایبەتەکانی پەرلەمان

٢.١. پەرلەمان خاوەنی ئەم دەسەڵاتانەیە:

ئا. دانان، هەموارکردنەوە و پووچەڵکردنەوەی قانوونەکانی وڵات

ب. چاودێریکردنی کاری دەسەڵاتی ڕایەدار

پ. پەسەندکردنی بودجەی گشتیی دەوڵەت

ت. گشت ئەرکەکانی دیکەی قانووندانان کە لەم دەستوورەدا دیاری کراون

سێیه‌م: پابەندبوونە دەستوورییەکان و ئەرکی نیشتمانی

٣.١. پەرلەمان پابەندە بە بەرزڕاگرتنی بنەما و پرەنسیپەکانی ئەم دەستوورە.

٣.٢. پەرلەمان پابەندە بە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان.

٣.٣. گشت قانوونەکان دەبێت لە ڕاژەی ئەم بنەمایانەدا بن:

ئا. پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی

ب. پاراستنی یەکپارچەیی وڵات

پ. پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی

ت. دابینکردنی خۆشبژێویی و دادپەروەریی بۆ گشت شارۆمەندان

چواره‌م: سەروەریی دەستوور و باڵادەستیی دەستووری

٤.١. هیچ قانوونێک ناتوانێت پێچەوانەی هیچ یەکێک لە بەندە و پرەنسیپە بنەڕەتی و نەگۆڕەکانی ئەم دەستوورە بێت، بەتایبەت ئەوانەی لە دەروازەی یەکەمدا چەسپێندراون.

٤.٢. هەر قانوونێک ناکۆکیی لەگەڵ دەستووردا هەبێت، لە کاتی دەرچوونییەوە پووچەڵ و بێ کاریگەرە.

پێنجه‌م: ڕێکخستنی قانوونیی پێکهاتە و کارەکان

٥.١. ئەم مژارانە بەپێی قانوونی تایبەت ڕێکدەخرێن:

ئا. پێکهاتەی مەکۆی نیشتمانیی کوردستان

ب. ژمارەی ئەندامانی

پ. ماوەی خولەکەی

ت. مەرجەکانی کاندیدبوون و هەڵبژاردنیان

ج. پڕۆسەی کاری ناوخۆیی پەرلەمان

٥.٢. ئەم قانوونە دەبێت لەگەڵ بنەماکانی ئەم دەستوورە و ستانداردە دیموکراتییەکاندا گونجاو بێت.