سنوورەکان وەک قەڵغانی بەرگری و دەروازەی هێز
سنوورەکانی کۆماری کوردستان، جیا لە هێڵی جیاکەرەوەی جوگرافی، مەتاڵی پۆڵایین و پەردەی زیندووی دەوری جەستەی نەتەوەن؛ ئەو پانتاییەن کە تێیدا سەروەریی دەوڵەت بە شێوەیەکی خۆڕست بەرجەستە دەبێت و بوونی نەتەوە لەبەرامبەر جیهانی دەرەوەدا خۆی دەناسێنێت. پێشێلکردنی سنو…
سنوورەکانی کۆماری کوردستان، جیا لە هێڵی جیاکەرەوەی جوگرافی، مەتاڵی پۆڵایین و پەردەی زیندووی دەوری جەستەی نەتەوەن؛ ئەو پانتاییەن کە تێیدا سەروەریی دەوڵەت بە شێوەیەکی خۆڕست بەرجەستە دەبێت و بوونی نەتەوە لەبەرامبەر جیهانی دەرەوەدا خۆی دەناسێنێت. پێشێلکردنی سنوورەکان بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی بوونایەتیی نەتەوە دادەنرێت و پاراستنیان باڵاترین ئەرکی دەستووریی دەوڵەت، هێزی بەرگریی نیشتمانی و هەر شارۆمەندێکە.
یهكهم: دانپێدانان بە سنوورە سەپێنراوەکان و مافی ستراتیژیی نەتەوەیی
١.١. دەوڵەتی کوردستان دان بەو ڕاستەواییە تاڵەدا دەنێت کە سنوورە وارگێڕییە سەپێنراوەکانی داگیرکاری، دەرئەنجامی ویستی داگیرکەران و پیلانگێڕییە مێژووییەکانن.
١.٢. ئەم سنوورانە نوێنەرایەتیی وارگەی مێژوویی و ڕەسەنی نەتەوەی کورد ناکەن.
١.٣. کۆماری کوردستان مافی ڕەوا و نەگۆڕی خۆی دەپارێزێت بۆ:
ئا. کارکردنی ستراتیژی لەپێناو زیندووکردنەوەی سنوورە نیشتمانییە مێژووییەکان
ب. گێڕانەوەی ئەو ناوچانەی لێی دابڕێنراون
پ. بەدەستهێنانی ئەم مافانە بەپێی قانوون نێودەوڵەتییەکان
دوویهم: پلانی سنووری ژیر و چالاک
٢.١. کۆماری کوردستان "پلانی سنووری ژیر و چالاک" پەیڕەو دەکات.
٢.٢. ئەم پلانە لەسەر دوو کۆڵەکەی تەواوکەری یەکتر دامەزراوە:
ئا. سنوور وەک قەڵغانی بەرگریی قووڵ:
سنوورەکان دەکرێنە قەڵغانێکی هەداریی فرەڕەهەند و پۆڵایین
بنیاتنانی ژێرخانێکی تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو بۆ چاودێری
دامەزراندنی هێزێکی تایبەتی سنوورپارێزیی نوخبە
ڕاییکردنی وارگێڕیی ئاوەدانکردنەوەی ستراتیژیی ناوچە سنوورییەکان
گۆڕینی ناوچە سنوورییەکان بۆ ناوچەی ئاوەدانی دڵسۆز و قەڵای مرۆیی بەرگری
ب. سنوور وەک دەروازەی هێزی نەتەوەیی:
گۆڕینی دەروازە سنوورییە فەرمییەکان بۆ ناوەندی ستراتیژیی چالاک
پەرەپێدانی هێزی ئابووری، کولتووری و دیپلۆماسیی کۆمار
پردی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ئەو دەوڵەت و نەتەوە دۆستانەی کە ڕێز لە سەروەریی کوردستان دەگرن
ناوەندی هەناردەکردنی بەرهەم و کولتووری کوردستان بۆ جیهان
سێیهم: ئەرکی نەتەوەیی بەرامبەر بە کوردانی دەرەوەی سنوور
٣.١. دەوڵەتی کوردستان ئەرکی پیرۆزی نەتەوەیی و دەستووریی هەیە کە بە شێوەیەکی بێ وەستان و سیستماتیک، پشتیوانی لە پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و مافە بنەڕەتییەکانی ئەو کوردانە بکات کە بەهۆی سنوورە سەپێنراوەکانەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی کۆماردا دەژین.
٣.٢. ئەم پشتیوانییە لەم ڕێگایانەوە دەبێت:
ئا. ئامرازی دیپلۆماسی
ب. پشتیوانی کولتووری
پ. پشتیوانی پەروەردەیی
ت. ئامرازی قانوونیی نێودەوڵەتی
٣.٣. ئەم ئەرکە بە هیچ شێوەیەک بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تردا هەژمار ناکرێت، بەڵکو ڕاییکردنی ئەرکێکی مێژوویی و نەتەوەییە بەرامبەر بە بەشەکانی تری جەستە و پێکهاتەی نەتەوە.
چوارهم: کۆڕی باڵای ستراتیژیی سنوورەکان
٤.١. بە مەبەستی ڕاییکردنی ئەم پلانە، "کۆڕی باڵای ستراتیژیی سنوورەکان" دادەمەزرێت.
٤.٢. ئەم کۆڕە لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرکۆماردایە.
٤.٣. ئەرکەکانی کۆڕی باڵا بریتین لە:
ئا. داڕشتنی وارگێڕیی گشتی سنوورەکان
ب. هاوئاهەنگیکردن لەنێوان دامەزراوە هەداری، ئابووری و دیپلۆماسییەکان
پ. چاودێری ڕاییکردنی ستراتیژیی نیشتمانیی بۆ سنوورەکان
٤.٤. پێکهاتە و دەسەڵاتەکانی کۆڕی باڵا بە قانوون دیاری دەکرێت.
پێنجهم: چوارچێوەی قانوونیی بۆ بەڕێوەبردنی ستراتیژیی سنوورەکان
٥.١. قانوونێکی تایبەت وردەکاریی بەڕێوەبردنی ستراتیژی و ئاسایشی سنوورەکان دیاری دەکات.
٥.٢. ئەم قانوونە ئەمانە دیاری دەکات:
ئا. پێناسەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان
ب. میکانیزمەکانی کردنەوە یان داخستنی دەروازەکان
پ. چۆنیەتیی ڕاییکردنی وردی "پلانی سنووری ژیر و چالاک"
ت. مەرجەکانی هاتوچۆی کەسان و کاڵا لە سنوورەکان
٥.٣. ئامانجی قانوونەکە ئەوەیە کە:
ئا. ئاسایشی نەتەوەیی بپارێزێت
ب. دەرفەتی گەشەسەندن و پەرەپێدانی هێزی نەتەوەیی بۆ کۆمار بڕەخسێنێت
