دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 16

ڕەوایی دەسەڵات و چوارچێوەی دەستووریی

ڕەوایی دەسەڵات لە کۆماری کوردستاندا، بە تەواوی، لەم دەستوورە پیرۆزە و پڕۆسە قانوونیی و دەستوورییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی خول و پێکهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت و لە چوارچێوەی بنەما نەگۆڕەکانی دەستووردا پڕاکتیزە دەکرێت.

بەندی 16 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

ڕەوایی دەسەڵات لە کۆماری کوردستاندا، بە تەواوی، لەم دەستوورە پیرۆزە و پڕۆسە قانوونیی و دەستوورییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی خول و پێکهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت و لە چوارچێوەی بنەما نەگۆڕەکانی دەستووردا پڕاکتیزە دەکرێت.

یه‌كه‌م: سەرچاوەی ڕەوایەتیی دەسەڵاتە هەڵبژێردراوەکان

١.١. ئەم دەسەڵاتانە ڕەوایەتیی خۆیان لە پڕۆسەی دەستووریی دیاریکراو و هەڵبژاردنی ئازادانەی مەردم بۆ ماوەی خولیی دیاریکراو وەردەگرن:

ئا. دەسەڵاتی قانووندانان (پەرلەمان و هەر کۆڕێکی تری قانووندانان کە بەپێی دەستوور دامەزرابێت)

ب. دەسەڵاتی ڕایەدار (کابینەی دەسەڵات)

دوویه‌م: درێژەدارییەتیی ڕەوایەتی و سەقامگیریی دەسەڵات

٢.١. مانەوەی دەسەڵاتەکان بەند نییە بە پێوانەکردنی درێژەدارییەتیی ئاستی پشتیوانیی گشتییەوە لە دەرەوەی ئەو میکانیزمە دەستووریی و قانوونییانەی بۆ بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە دیاری کراون (وەک متمانە لێسەندن لە پەرلەمان).

سێیه‌م: مەرجەکانی لەدەستدانی ڕەوایەتی

٣.١. دەسەڵات تەنیا لەم بارانەدا ڕەوایەتیی خۆی لەدەست دەدات:

ئا. کاتێک بنەما نەگۆڕەکانی ئەم دەستوورە پێشێل بکات

ب. کاتێک ناپاکیی نیشتمانی بکات

پ. کاتێک لە ڕێگەی میکانیزمە دەستووریی و قانوونییە دیاریکراوەکانەوە (وەک بڕیاری دادگای باڵا یان متمانە لێسەندن بەپێی قانوونی پەرلەمان) بە ناقانوونیی بناسرێت

چواره‌م: پاراستنی پەڕگاڵی دەستووری و ڕێنەدراوکردنی هەوڵی ناقانوونیی

٤.١. هەر هەوڵێک بۆ لەدەستدانی ڕەوایەتیی دەسەڵات یان گۆڕینی فۆرمی پەرگاڵی وارگێڕی لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە دەستووریی و قانوونییانەی لەم دەستوورەدا دیاری کراون، بە تاوان دادەنرێت.

٤.٢. ئەم جۆرە هەوڵانە:

ئا. بە هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی دەوڵەت دادەنرێن

ب. بە هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێن

پ. بە هەوڵێک بۆ تێکدانی بنەماکانی دەستوور دادەنرێن

٤.٣. ئەم جۆرە هەوڵانە سزای قانوونیی توند بەدوای خۆیاندا دەهێنن.