دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 104

چاودێریی کۆمەڵایەتی و ڕەوایەتیی سەقامگیر

لە کۆماری کوردستاندا، ڕەوایەتیی دەسەڵات پرۆسەیەکی بێوچانە و تەنیا لە سندووقی دەنگداندا قەتیس نابێت. ئەم بەندە چوارچێوەی دەستووری دادەڕێژێت بۆ بەدامەزراوەییکردنی چاودێریی کۆمەڵایەتی بەسەر کارایی دەسەڵاتەوە، بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە دەسەڵات هەمیشە لە ڕاژەی ویس…

بەندی 104 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

لە کۆماری کوردستاندا، ڕەوایەتیی دەسەڵات پرۆسەیەکی بێوچانە و تەنیا لە سندووقی دەنگداندا قەتیس نابێت. ئەم بەندە چوارچێوەی دەستووری دادەڕێژێت بۆ بەدامەزراوەییکردنی چاودێریی کۆمەڵایەتی بەسەر کارایی دەسەڵاتەوە، بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە دەسەڵات هەمیشە لە ڕاژەی ویستی گشتیدا بمێنێتەوە.

یەکەم: دەستەی نیشتمانی بۆ پێوانەکردنی ڕای گشتی

١.١. بەپێی قانوونی تایبەت، "دەستەی نیشتمانی بۆ پێوانەکردنی ڕای گشتی" وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی تەواو سەربەخۆی کارگێڕی و دارایی دادەمەزرێت.

١.٢. ئەم دەستەیە تەنیا لەبەرامبەر دەسەڵاتی قانوونداناندا وەڵامدەرەوەیە.

١.٣. ئەرکە بنەڕەتییەکانی ئەم دەستەیە بریتین لە:

ئا. ئەنجامدانی ڕاپرسیی زانستی و بێلایەنانەی دەوری، لانیکەم هەر شەش مانگ جارێک، بۆ پێوانەکردنی ئاستی ڕەزامەندی و متمانەی کۆمەڵ بە کارایی و وارگێڕییە گشتییەکانی دەسەڵاتی ڕایەدار.

ب. شیکردنەوەی داتاکان و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ورد و ڕووەن بۆ ڕای گشتی، مەکۆی نیشتمانی و سەرۆکایەتیی کۆمار.

دووەم: میکانیزمی وەڵامدانەوەی دەستووری

٢.١. ئەگەر ڕاپۆرتە فەرمییەکانی "دەستەی نیشتمانی بۆ پێوانەکردنی ڕای گشتی" بۆ ماوەی دوو خولی یەک لەدوای یەک، واتە یەک ساڵی تەواو، دەریانخست کە ئاستی پشتیوانیی کۆمەڵ لە سەرکۆمار وەک سەرۆکی دەسەڵاتی ڕایەدار، بە شێوەیەکی بەرچاو و بێپسانەوە لە خوار پەنجا لە سەد (٥٠٪)ـەوەیە، ئەوا ئەم میکانیزمە دەستوورییە کارا دەبێت:

ئا. سەرکۆمار مافی هەیە داخوازی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی بکات بۆ نوێکردنەوەی متمانەی کۆمەڵ.

ب. مەکۆی نیشتمانی مافی هەیە بە زۆرینەی ڕەهای کۆی ئەندامانی، داخواز لە سەرکۆمار بکات کە ڕیفراندۆمێک بۆ مانەوە یان نەمانەوەی لە پۆستەکەیدا ئەنجام بدات.

سێیەم: پاراستنی سەقامگیری و چوارچێوەی قانوونیی

٣.١. ئامانج لەم بەندە، بنیاتنانی دیموکراسییەکی وەڵامدەرەوەیە، بە شێوازێک کە سەقامگیریی وارگێڕیی وڵات نەخاتە مەترسییەوە.

٣.٢. قانوونێکی تایبەت، وردەکاریی میکانیزمەکە، مەرجەکانی ڕیفراندۆم، و ڕێکارەکانی پێویست دادەڕێژێت بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئەم بەندە بۆ ململانێی وارگێڕیی کورتخایەن یان دروستکردنی ناسەقامگیریی درێژەدار.