دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 77

پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و بەرەنگاربوونەوەی دژەجووبوون

کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای درێژەدارییەتی مێژوویی و هاوچارەنووسیی نێوان هەردوو نەتەوەی کورد و جوو، چوارچێوەی قانوونیی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و پابەندبوونی خۆی بە بەرەنگاربوونەوەی جیهانیی دژەجووبوون دەچەسپێنێت.

بەندی 77 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

کۆماری کوردستان، لەسەر بنەمای درێژەدارییەتی مێژوویی و هاوچارەنووسیی نێوان هەردوو نەتەوەی کورد و جوو، چوارچێوەی قانوونیی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و پابەندبوونی خۆی بە بەرەنگاربوونەوەی جیهانیی دژەجووبوون دەچەسپێنێت.

یەکەم: دانپێدانانی دەستووری و هاوپەیمانیی ستراتیژی

١.١. کۆماری کوردستان، بە پشتبەستن بە مافی ڕەوای نەتەوەکان بۆ خۆبڕیاردەری، بە فەرمی دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێت وەک یەکەیەکی سەروەر لەسەر وارگەی مێژوویی نەتەوەی جوو بەو جۆرەی کە خۆیان پێناسەی دەکەن هەتا هەموو ئەو شوێنانەی دەگاتە دراوسێیەتی سنوورەکانی خاکی کوردستان.

١.٢. پەیوەندیی نێوان هەردوو دەوڵەت لەسەر بنەمای هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی هەمەلایەنە دادەمەزرێت، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، سەروەریی و ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشی ئەو هێزە ئەمپریاڵ، داگیرکەر و هەژموونخوازانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر هەردووک نەتەوە کورد و جوو و بەگشتی سەقامگیریی ناوچەکە.

دووەم: پێگەی قانوونیی کوردە جووەکان و مافی گەڕانەوە

٢.١. دەوڵەت دان بەو ڕاستییە دەستوورییەدا دەنێت کە ئەو بەشەی نەتەوەی کورد کە پەیڕەوی ئایینی جوو دەکەن، بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاون لە پێکهاتەی نەتەوەیی کورد.

٢.٢. گشت ئەو کوردە جووانەی کە بەهۆی بارودۆخی مێژووییەوە لە کوردستان دابڕاون، لەگەڵ نەوەکانیان، خاوەنی "مافی گەڕانەوە"ـی بێ مەرجن؛ دەوڵەت ئەرکدارە بە گرتنەبەری ڕێکاری قانوونیی و کارگێڕی بۆ گێڕانەوەی شارۆمەندیی کوردستان بۆیان بە شێوەیەکی فەرمی.

٢.٣. دەوڵەت پارێزەری پاشماگی کولتووری، مێژوویی و ئایینیی پێکهاتەی جووی کوردستانە و وەک سامانێکی نیشتمانیی پارێزراو هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات.

سێیەم: تاوانبارکردنی دژەجووبوون و نکۆڵیکردن لە هۆلۆکۆست

٣.١. هەر جۆرە گوتار، پڕوپاگەندە، یان کردەوەیەکی دژەجووبوون لە کۆماری کوردستاندا بە توندی ڕێپێنەدراوە و وەک "تاوانی کینە" دژی بنەماکانی ئەم دەستوورە پێناسە دەکرێت.

٣.٢. نکۆڵیکردن، بچووککردنەوە، یان هەر هەوڵێک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تاوانی هۆلۆکۆست، بە تاوانێکی قورس دژی یادەوەریی مرۆڤایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت.

٣.٣. دەوڵەت پابەندە بە ڕاییکردنی پرۆگرامی پەروەردەیی بۆ هوشیارکردنەوەی نەوەکان بەرامبەر بە مەترسییەکانی ڕق و کینەی نەژادی و ئایینی، وەک گرەنتییەک بۆ پاراستنی یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی.

چوارەم: سەربەخۆیی بڕیار و هاوبەشیی قانوونیی

٤.١. ئەم هاوپەیمانییە ستراتیژییە لە چوارچێوەی ڕێزگرتنی دوولایەنە لە سەروەریی و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو نەتەوە پەیڕەو دەکرێت.

٤.٢. کۆماری کوردستان وارگێڕیی دەرەوەی سەربەخۆی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە دەپارێزێت و گشت بڕیارەکان لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای قانوون نێودەوڵەتییەکان و ئامانجە ستراتیژییەکانی وڵات دیاری دەکات.