دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 65

هێزی بەرگریی نیشتمانی (ئارتەش)

هێزی بەرگریی نیشتمانی ئامرازی چەکداریی و مسۆگەرکەری سەروەریی نەتەوەییە. ئەرکی بنەڕەتیی بریتییە لە پاراستنی بێ دوودڵی دەوڵەت و نیشتمان، و تەنیا دڵسۆزیی بۆ ئەم دەستوورە و ویستمەندیی سەروەریی کۆماری کوردستانە.

بەندی 65 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

هێزی بەرگریی نیشتمانی ئامرازی چەکداریی و مسۆگەرکەری سەروەریی نەتەوەییە. ئەرکی بنەڕەتیی بریتییە لە پاراستنی بێ دوودڵی دەوڵەت و نیشتمان، و تەنیا دڵسۆزیی بۆ ئەم دەستوورە و ویستمەندیی سەروەریی کۆماری کوردستانە.

یەکەم: پێگە، ئەرک و چوارچێوەی دەستووری

١.١. هێزی بەرگریی نیشتمانی، تاکە هێزی چەکداریی-لەشکەریی یەکگرتوو و قانوونیی کۆماری کوردستانە. ئەرکی بنەڕەتی و ژینەکیی بریتییە لە:

ئا. بەرگریکردنی ڕەها لە دەوڵەت لەبەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژی و هەڕەشەیەکی چەکداریی دەرەکیدا.

ب. مسۆگەرکردنی پێشێلنەکردنی یەکپارچەیی وڵات و سنوورەکانی کۆمار.

پ. پاراستنی پەڕگاڵی دەستووری لەبەرامبەر ئەو هەڕەشە بوونایەتییانەی کە لە توانای دامەزراوەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەدەرن.

دووەم: دۆکترینی بنیاتنان و ئامادەیی

٢.١. ئارتەش لەسەر بنەمای "دۆکترینی بەرگریی زیرەک و گشتگیر" دادەمەزرێت و پەرەی پێدەدرێت، بە ئامانجی گەیشتن بە باڵادەستیی چۆنایەتی و مسۆگەرکردنی ڕێپێگریی ستراتیژی.

٢.٢. ئەم دۆکترینە لەسەر ئەم کۆڵەکە بنەڕەتییانە دامەزراوە:

ئا. یەکخستنی پێکهاتەیی: هاوئاهەنگی و تێکەڵکردنی تەواوی تواناکانی هێزی وشکانی، ئاسمانی، و یەکە تایبەتمەندەکان، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی خێرا و کاریگەر.

ب. باڵادەستیی تەکنەلۆژی و داهێنان: وەبەرهێنان، بەکارهێنان، و گەشەپێدانی درێژەداری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد، پەرگاڵە خۆگەڕەکان، شەڕی ئەلیکترۆنی، و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

پ. پیشەییبوونی ڕەها: بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی کە لەسەر بنەمای بەرزترین ستانداردی ڕاهێنانی بێوچان، دیسیپلینی پۆڵایینی سەربازی، وەفاداریی بێ مەرج بۆ دەوڵەت، و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی جەنگدا دامەزرا بێت.

سێیەم: بێلایەنیی وارگێڕی و پابەندبوون بە دەسەڵاتی ژیاری

٣.١. ئارتەش بە شێوەیەکی ڕەها و بێ مەرج، ملکەچی دەسەڵاتی ژیاریی قانوونیی دەوڵەتە، کە لەلایەن سەرکۆمارەوە وەک فەرماندەی گشتیی باڵای هێزە چەکدارەکان نوێنەرایەتی دەکرێت.

٣.٢. هەر جۆرە چالاکییەکی وارگێڕی، دەربڕینی لایەنگریی پارتی، یان هەوڵێک بۆ دەستێوەردان لە کاروباری دەسەڵاتداریدا لەلایەن هەر ئەندامێکی ئارتەشەوە، بە توندی نەهێڵراوە.

٣.٣. ئەنجامدانی کردەوەی لەم شێوەیە، بە تاوانێکی قورس دژی پەڕگاڵی دەستووری هەژمار دەکرێت و بەپێی قانوون سزای لەسەر دەبێت.

چوارەم: پابەندبوون بە قانوون و ڕەوشتی لەشکەری

٤.١. ئارتەش لە گشت ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانیدا، بە توندی پابەندە بە بنەماکانی ئەم دەستوورە، قانوون بەرکارەکانی وڵات، و گشت ئەو پەیماننامە و قانوون نێودەوڵەتییە مرۆییانەی کە کۆماری کوردستان پەسەندی کردوون.

٤.٢. بنەماکانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، جیاکردنەوەی نێوان ئامانجی لەشکەری و ژیاری، و کەمکردنەوەی زیان بۆ شارۆمەندانی ناسەربازی، بەشێکی دانەبڕاو لە پەیڕەو و ڕەوشتی سەربازیی ئارتەشن.