دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 22

چاودێریی مەکۆی نیشتمانی بەسەر دەسەڵاتی ڕایەدار

مەکۆی نیشتمانیی کوردستان (پارلمان) وەک نوێنەری مەردم چاودێریی کاری کابینەی دەسەڵات و کاروبارەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەکات بۆ دڵنیابوون لە ڕاییکردنی قانوونەکان، بەرنامەی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی بە شێوەیەکی ڕووەن و بەرپرسیار.

بەندی 22 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

مەکۆی نیشتمانیی کوردستان (پارلمان) وەک نوێنەری مەردم چاودێریی کاری کابینەی دەسەڵات و کاروبارەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەکات بۆ دڵنیابوون لە ڕاییکردنی قانوونەکان، بەرنامەی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی بە شێوەیەکی ڕووەن و بەرپرسیار.

یه‌كه‌م: پرسیار و وەپرسین

١.١. مەکۆی نیشتمانی مافی ئاڕاستەکردنی پرسیار و پرسین بۆ سەرۆکی کابینەی دەسەڵات و شالیارەکان هەیە.

١.٢. هەر ئەندامێکی مەکۆی نیشتمانی دەتوانێت پرسیاری ڕوونکردنەوە ئاڕاستەی شالیارەکان بکات.

١.٣. وەپرسین کردارێکی چاودێریی بەهێزترە و دەکرێت بە داخوازکاری ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئەندامان، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی مەکۆی نیشتمانی.

دوویه‌م: لیژنەی لێکۆڵینەوە

٢.١. مەکۆی نیشتمانی دەتوانێت لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر پرسە گرنگەکان یان بارەکانی گەندەڵی و بەد بەڕێوەبردن پێکبهێنێت.

٢.٢. ئەم لیژنانە دەسەڵاتی ئەمانەیان هەیە:

ئا. بانگهێشتکردنی بەرپرسان و گەواهەکان

ب. داخوازکردنی بەڵگەنامە و زانیاری

پ. ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی

ت. پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە بۆ مەکۆی نیشتمانی

سێیه‌م: پێشکەشکردنی زانیاری و ڕاپۆرت

٣.١. کابینەی دەسەڵات و کاروبارەکان پابەند دەبن بە پێشکەشکردنی زانیاری و ڕاپۆرتی داخوازکراو بۆ مەکۆی نیشتمانی.

٣.٢. بەرپرسانی دەوڵەت نابێت هیچ زانیارییەک لە مەکۆی نیشتمانی بشارنەوە، جگە لەو زانیارییانەی کە بەپێی قانوون نهێنین.

٣.٣. ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی پابەندن بە پاراستنی نهێنیی ئەو زانیارییانەی کە لە چوارچێوەی نهێنیدا پێیان دەگات.