شوناسی نیشتمانیی دیجیتاڵی
١.١. پەڕگاڵی "شوناسی نیشتمانیی کوردستان" (KN0ID) وەک تاکە شوناسی دیجیتاڵیی فەرمیی دانپێدانراو، دادەمەزرێت و بە بەشێکی دانەبڕاو لە ژێرخانی سەروەریی دەوڵەت هەژمار دەکرێت.
یەکەم: پێگەی دەستووری و فەرمانی بنەڕەتی
١.١. پەڕگاڵی "شوناسی نیشتمانیی کوردستان" (KN0ID) وەک تاکە شوناسی دیجیتاڵیی فەرمیی دانپێدانراو، دادەمەزرێت و بە بەشێکی دانەبڕاو لە ژێرخانی سەروەریی دەوڵەت هەژمار دەکرێت.
١.٢. ئەم پەڕگاڵە بناغەی کەسایەتیی قانوونیی هەر تاکێک لە وارگەی دیجیتاڵیدا پێک دەهێنێت.
١.٣. فەرمانی بنەڕەتی و ژینەکیی ئەم پەڕگاڵە بریتییە لە:
ئا. پێناسەکردنی قانوونیی هەر تاکێک لەبەرامبەر دەوڵەت و یەکتردا.
ب. مسۆگەرکردنی دەستگەیشتنی پارێزراوی شارۆمەندان بە گشت ماف و ڕاژەیەکی گشتی.
پ. پشتڕاستکردنەوەی ڕەوایەتیی گشت هەڵسوکەوت قانوونیی، دارایی و کارگێڕییەکان.
ت. یەکخستنی نەتەوەیی لە وارگەی دیجیتاڵیدا.
ج. پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە ساختەکاری و تاوانی ئەلیکترۆنی.
دووەم: بنەماکانی پەڕگاڵەکە
٢.١. پەڕگاڵەکە لەسەر بنەمای یەک شوناسی نەگۆڕ بۆ هەر شارۆمەندێک دادەمەزرێت.
٢.٢. پشتڕاستکردنەوەی شوناس لەسەر بنەمای بایۆمەتریی فرەهۆکار و بەرزترین ستانداردی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دەبێت.
٢.٣. دەوڵەت بەرپرسیارێتیی ڕەهای پاراستنی درێژەدارییەتی، دەستپاکی و نهێنیپارێزیی ڕەبەقی پەڕگاڵەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
سێیەم: ناچاریبوون و پانتایی ڕاییکردن
٣.١. تۆمارکردن و بەکارهێنانی (KN-ID) بۆ گشت شارۆمەندان و نیشتەجێیانی قانوونیی کۆمار، ناچارییە.
٣.٢. بەکارهێنانی ئەم شوناسە مەرجی بنەڕەتی و پێشوەختەیە بۆ ڕاییکردنی هەر کردەوەیەک کە پێویستی بە پشتڕاستکردنەوەی قانوونیی هەبێت، بەتایبەتی:
ئا. گشت مافێکی وارگێڕی وەک دەنگدان و خۆپاڵاوتن.
ب. گشت هەڵسوکەوتێکی قانوونیی وەک تۆمارکردنی مڵک و دامەزراندنی کۆمپانیا.
پ. دەستگەیشتن بە گشت ڕاژە گشتییەکانی دەوڵەت.
چوارەم: پاراستنی خۆگەڕ لە ڕێگەی دەوڵەتی ژیرەوە
٤.١. پەڕگاڵی شوناسی نیشتمانیی کوردستان (KN-ID) و گشت داتاکانی ناوی، بە شێوەیەکی خۆگەڕ و هەردەم لەلایەن پەڕگاڵی دەوڵەتی ژیرەوە دەپارێزرێن.
٤.٢. دەوڵەتی ژیر ئەم ئەرکانەی هەیە بۆ پاراستنی شوناسی نەتەوەیی:
ئا. چاودێریی بێوچان: پشکنینی درێژەداری پەڕگاڵەکە بۆ ناسینەوەی هەر هەوڵێکی دزەکردن.
ب. بەرپەرچدانەوەی خۆگەڕ: لە کاتی ناسینەوەی هەر هەڕەشەیەکدا، پەڕگاڵی دەوڵەتی ژیر بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕێکاری بەرگریی پێویست دەگرێتەبەر.
پ. پشکنینی دەستپاکی پشکنینی دەوریی داتابەیسەکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ دەستکارییەکی ناقانوونیی تێدا نەکراوە.
پێنجەم: مافە دەستوورییەکانی شارۆمەندان لە وارگەی دیجیتاڵیدا
٥.١. شارۆمەندان وەک خاوەنی ڕەسەنی داتای کەسیی خۆیان، خاوەنی ئەم مافە دەستوورییە نەگۆڕانەن:
ئا. مافی دەستگەیشتن: مافی بینین و وەرگرتنەوەی کۆپییەکی گشت ئەو داتایانەی کە دەوڵەت لەسەریان کۆی کردووەتەوە.
ب. مافی ڕاستکردنەوە: مافی داخوازکردنی ڕاستکردنەوەی هەر زانیارییەکی چەوت یان ناتەواو.
پ. مافی زانینی بەکارهێنان: مافی ئاگاداربوون لەوەی کە کام دامەزراوە و بۆ چ مەبەستێکی قانوونیی، دەستیان بە داتاکانیان گەیشتووە.
ت. مافی لەبیرچوونەوە: مافی داخوازکردنی سڕینەوەی ئەو داتایانەی کە چیتر پێویست نین، بەپێی ئەو سنووربەندییانەی کە قانوون دیاری دەکات.
شەشەم: ژێرخانی داتا و بەرپرسیارێتیی قانوونیی
٦.١. گشت داتاکانی پەیوەست بە (KN-ID) بە بەشێک لە سامانی ستراتیژیی نەتەوەیی دادەنرێن و دەبێت تەنیا لەنێو ژێرخانی دیجیتاڵیی نیشتمانیدا هەڵبگیرێن.
٦.٢. گواستنەوەی ئەم داتایانە بۆ دەرەوەی قەڵەمڕەوی قانوونیی کۆمار، بە تاوانی قورسی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی هەژمار دەکرێت.
٦.٣. دەوڵەت بەرپرسیارێتیی قانوونیی تەواوی هەر زیانێک هەڵدەگرێت کە لە ئەنجامی دزەکردن یان بەد بەکارهێنانی داتای نێو پەڕگاڵی (KN-ID)ـەوە بەر شارۆمەندان بکەوێت.
