چەکداریی گشتی
لە کۆمارێکدا کە ڕەواییەکەی لە "هاوئاگایی نەتەوەیی" هەڵدەقوڵێت، چەکداریی گشتی نەک هەر مافێکی تاکەکەسی، بەڵکو ئەرکێکی پیرۆز، نیشانەی زیندووی سەروەریی و ئامرازی پۆڵایینی پەڕگاڵی دەستوورییە.
لە کۆمارێکدا کە ڕەواییەکەی لە "هاوئاگایی نەتەوەیی" هەڵدەقوڵێت، چەکداریی گشتی نەک هەر مافێکی تاکەکەسی، بەڵکو ئەرکێکی پیرۆز، نیشانەی زیندووی سەروەریی و ئامرازی پۆڵایینی پەڕگاڵی دەستوورییە.
یهكهم: بنەمای دەستووری چەکداریی گشتی
١.١. مافی هەڵگرتنی چەک، بەرجەستەبوونی فیزیکیی ئەو پەیمانەیە کە شارۆمەند لەگەڵ نیشتماندا دەیبەستێت.
١.٢. ئەم پەیمانە بریتییە لە پاراستنی بوونی نەتەوە لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دەرەکیدا.
١.٣. چەکداریی گشتی مافێکی نەگۆڕ و سەوداهەڵنەگری هەموو شارۆمەندێکی کوردستانە کە شایستەیی قانوونیی هەبێت.
دوویهم: چەمکی "شارۆمەندیی پێشمەرگە"
٢.١. هەر شارۆمەندییەکی کوردستان کە سوێندی وەفاداری بۆ ئەم دەستوورە خواردووە، "شارۆمەندییەکی پێشمەرگەیە".
٢.٢. شارۆمەندیی پێشمەرگە ئەم واتایانە دەگرێتەوە:
ئا. مافی هەڵگرتنی چەک لەم چوارچێوەیەدا پێناسە دەکرێت، نەک وەک سەربەشبوون، بەڵکو وەک ئامرازی ڕاییکردنی ئەرکی پارێزوانی وڵات
ب. شارۆمەندیی پێشمەرگە، دوا قەڵای بەرگرییە لە دەستوور، ئازادی و سەروەریی کۆمار
پ. لە کاتی پێویستدا، دەبێت چەکەکەی بخاتە ڕاژەی بەرگریی گشتیی نیشتمانەوە
سێیهم: ڕۆڵی ستراتیژی لە بەرگریی گشتگیردا
٣.١. چەکداریی گشتی، شانبەشانی هێزی بەرگریی نیشتمانی (ئارتەش - سوپا)، قووڵایی ستراتیژیی بەرگریی کۆمار پێکدەهێنێت.
٣.٢. پەرگاڵی بەرگری بەم شێوەیە ڕێکدەخرێت:
ئا. ئارتەش هێڵی پێشەوەی بەرگریی پیشەییانەیە
ب. شارۆمەندانی چەکدار، لە بەرەنگاریدا ویستمەندیی نەشکێنراو و بێسنووری کوردستانن
٣.٣. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری یان هەر هەڕەشەیەکی بوونایەتیدا:
ئا. دەوڵەت پشت بەم قووڵاییە ستراتیژییە دەبەستێت
ب. توانای نەتەوە لەژێر چاودێریی فەرماندەیی سەربازیدا بۆ پاراستنی نیشتمان ڕێکدەخرێت
چوارهم: مەرجەکانی شایستەبوون بۆ ئەرکی پێشمەرگایەتی
٤.١. هەڵگرتنی چەک وەک ئەرکێکی پیرۆز، تەنیا بەو شارۆمەندانە دەسپێردرێت کە شایستەیی خۆیان سەلماندووە.
٤.٢. قانوونێکی تایبەت مەرجەکانی هەڵگرتنی چەک دیاری دەکات، کە دەبێت لانیکەم ئەم خاڵانە لەخۆ بگرێت:
ئا. تەمەنی قانوونیی و پێگەیشتوویی ئاوەزیی
ب. نەبوونی پێشینەی تاوانی توندوتیژ یان تاوانی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی
پ. تەندرووستی دەروونیی سەلمێنراو لەلایەن لیژنەی پزیشکیی پسپۆڕەوە
ت. کۆتاییهێنانی سەرکەوتووانەی پرۆگرامێکی ڕاهێنانی نیشتمانیی ناچاری لەسەر:
بەکارهێنانی تەندروست و بەرپرسیارانەی چەک
قانوونەکانی وڵات
بنەماکانی ئەم دەستوورە
سوێندخواردن کە لە دۆخی جەنگ و ئاوارتەدا چەکەی بخاتە ڕاژەی دەوڵەت
ج. وەفاداریی بێ دوودڵی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و پەڕگاڵی دەستووری
ح. تۆمارکردنی ناوی شارۆمەند و چەکەکەی لە تۆماری نیشتمانیی چەکداریدا، کە بەشێکە لە ژێرخانی دەوڵەتی ژیر
پێنجهم: ڕێنەدراوکردنی ڕەهای میلیشیای ناقانوونیی
٥.١. مافی چەکداریی گشتی، پەیمانێکە لەنێوان شارۆمەندیی پاسەوان و دەوڵەتی قانوونییدا.
٥.٢. بەم پێیە:
ئا. هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانی گرووپ یان میلیشیای چەکداری لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرمیی هێزی بەرگریی نیشتمانی، بە ناپاکی لەم دەستوورە، کودەتایەک دژی سەروەریی نەتەوە و تاوانێکی گەورەی دژ بە ئاسایشی دەوڵەت دادەنرێت
ب. هیچ هێزێکی چەکداریی لە کوردستاندا ڕەوایەتیی نییە، مەگەر ئەوەی بەشێک بێت لە هێزی بەرگریی فەرمیی کۆمار و لەژێر فەرمانی باڵای دەوڵەت و دەستووردا بێت
پ. قانوون سزای توند بۆ هەر کەسێک دیاری دەکات کە بەشدار بێت لە پێکهێنان یان پاڵپشتیکردنی میلیشیای ناقانوونییدا
ت. دەوڵەت مافی ڕەهای هەیە بۆ چەکداماڵینی هەر هێزێک کە لە دەرەوەی ئەم دەستوورەدا کار بکات
شهشهم: ڕێکخستنی چەکداریی تاکەکەسی
٦.١. قانوون جۆر و ئاستی چەکی ڕێگەپێدراو بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی دیاری دەکات.
٦.٢. چەکی قورس و جەنگی تەنیا لە کاتی بانگەوازی بەرگریی گشتیدا دەکەونە ژێر فەرمانی شارۆمەندانی پێشمەرگەوە.
٦.٣. دەوڵەت بە ڕێگەی قانوون و دامەزراوەی پێویست، چاودێری بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی چەک دەکات.
