دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 19

هەڵبژاردن و مەرجەکانی ئەندامێتیی مەکۆی نیشتمانی (پارلەمان)

ئەندامانی مەکۆی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی هەڵبژاردنی گشتی، ئازاد، نهێنی و ڕاستەوخۆوە لەلایەن گشت شارۆمەندانی شایستە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن. قانوونی هەڵبژاردن وردەکاریی پڕۆسەکە، ژمارەی ئەندامان، بازنەکانی هەڵبژاردن و مەرجەکانی کاندیدبوون دیاری دەکات، بە…

بەندی 19 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

ئەندامانی مەکۆی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی هەڵبژاردنی گشتی، ئازاد، نهێنی و ڕاستەوخۆوە لەلایەن گشت شارۆمەندانی شایستە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن. قانوونی هەڵبژاردن وردەکاریی پڕۆسەکە، ژمارەی ئەندامان، بازنەکانی هەڵبژاردن و مەرجەکانی کاندیدبوون دیاری دەکات، بە مەرجێک لەگەڵ ئەم بنەمایانەدا گونجاو بێت:

یه‌كه‌م: پەرگاڵی هەڵبژاردن و ستانداردەکانی بەڕێوەچوون

١.١. هەڵبژاردنەکان دەبێت بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە، ڕووەن و دادپەروەرانە بەڕێوە بچن.

١.٢. هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمیسیۆنێکی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەوە چاودێری دەکرێن.

دوویه‌م: مافی دەنگدان

مافی دەنگدان بۆ گشت شارۆمەندانی کوردستانە کە تەمەنیان قانوونیی بێت و مەرجەکانی تری قانوونی هەڵبژاردنیان تێدا بێت

سێیه‌م: مەرجەکانی کاندیدبوون

٣.١. مافی کاندیدبوون بۆ مەکۆی نیشتمانی بۆ گشت شارۆمەندانی کوردستانە کە مەرجەکانی قانوونیی دیاریکراویان تێدا بێت، بەتایبەت:

ئا. تەمەنی قانوونیی دیاریکراو

ب. شارۆمەندیی کوردستانی

پ. نەبوونی پێشینەی تاوانکاری

ت. وەفاداری بە دەستوور و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان

چواره‌م: ماوەی خولی مەکۆی نیشتمانی

٤.١. ماوەی خولی مەکۆی نیشتمانی بەپێی قانوونی تایبەت ڕێکدەخرێت.

٤.٢. چۆنییەتی هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختەی مەکۆی نیشتمانی بەپێی قانوونی تایبەت ڕێکدەخرێت.