دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 24

پارێزبەندی و سەربەشەکانی ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی

ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیران مافی پارێزبەندییان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی و بێ ترس لە ئەرکەکانی خۆیاندا قسە بکەن و دەنگ بدەن.

بەندی 24 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

ئەندامانی مەکۆی نیشتمانی و مەکۆی ژیران مافی پارێزبەندییان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی و بێ ترس لە ئەرکەکانی خۆیاندا قسە بکەن و دەنگ بدەن.

یه‌كه‌م: پارێزبەندی بیروڕا و دەنگدان

١.١. ئەندامی مەکۆی نیشتمانی یان مەکۆی ژیران بەهۆی ئەو بۆچوون و قسانەی لەناو هۆڵی مەکۆی نیشتمانی یان لیژنەکانیدا دەریدەبڕێت، یان بەهۆی دەنگدانەکەی، لێپرسینەوەی قانوونیی لەسەر ناکرێت.

١.٢. پارێزبەندی بیروڕا و دەنگدان ڕەها نییە و نابێت ببێتە هۆکاری:

ئا. توهمەتی کەسی بەبێ بەڵگە

ب. قسەی نەشیاو و ناپەسەند دژ بە تاک یان کۆمەڵ

پ. هاندان بۆ تاوان یان توندوتیژی

دوویه‌م: پارێزبەندی لە دەستگیرکردن و دادگاییکردن

٢.١. ئەندامی مەکۆی نیشتمانی یان مەکۆی ژیران ناشێت دەستگیر بکرێت، زیندانی بکرێت، یان دادگایی بکرێت لە ماوەی خولی ئەندامێتییدا، مەگەر لەم دۆخانەدا:

ئا. لە باریی تاوانکاریی لێی ڕوودابێت

ب. مەکۆی نیشتمانی/مەکۆی ژیران بڕیار بە هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی بدات بەپێی قانوونی ناوخۆیی

٢.٢. لە هەر دۆخێکی دەستگیرکردن یان دادگاییکردنی ئەندامێک، دەبێت سەرۆکایەتی مەکۆی نیشتمانی یان مەکۆی ژیران ئاگادار بکرێتەوە.

سێیه‌م: ڕێکخستنی قانوونیی پارێزبەندی و سەربەشەکان

٣.١. وردەکاریی پارێزبەندی و سەربەشەکانی ئەندامان بەپێی قانوونی تایبەت دیاری دەکرێت.

٣.٢. ئەم قانوونە دەبێت مافی ئەندامان بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان بپارێزێت.

٣.٣. پارێزبەندی ئەندامان مافێکی تایبەت بە پۆستەکەیانە، نەک مافێکی کەسی، و ناکرێت لێی دەستبەردار بن.