دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 40

پاراستنی نهێنییەکانی دەوڵەت، ژێرخانی ژینەکی، و زانیاریی تایبەتی شارۆمەندان

دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان و ژێرخانە ژینەکییەکانی وڵات وەک بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی، هاوکات پابەندە بە پاراستنی مافی تایبەتمەندی و نهێنیی زانیاریی شارۆمەندان.

بەندی 40 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

دەوڵەت ئەرکدارە بە پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان و ژێرخانە ژینەکییەکانی وڵات وەک بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی، هاوکات پابەندە بە پاراستنی مافی تایبەتمەندی و نهێنیی زانیاریی شارۆمەندان.

یەکەم: نهێنییە باڵاکانی دەوڵەت

١.١. زانیاری و بەڵگەنامەکانی دەوڵەت کە پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی، بەرگری، وارگێڕیی دەرەوە، و ئابووریی ستراتیژییەوە هەیە، بەپێی قانوون پۆلێن دەکرێن.

١.٢. هەر جۆرە دەستگەیشتنێکی بێ مۆڵەت، کۆپیکردن، گواستنەوە، یان ئاشکراکردنی زانیارییە پۆلێنکراوەکان، بە تاوانێکی قورس دژی ئاسایشی نەتەوەیی هەژمار دەکرێت.

دووەم: پاراستنی ژێرخانی ژینەکی

٢.١. ژێرخانە ژینەکییەکان، لەوانە سەرچاوەکانی وزە و ئاو، تۆڕەکانی پەیوەندی و ژێرخانی ئەلیکترۆنی (سایبەری)، پەرگاڵی گواستنەوە و دامەزراوە هەستیارەکانی دیکە، بە بەشێکی دانەبڕاو لە ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێن.

٢.٢. هەر کردەوەیەکی تێکدەرانە یان هێرشکردنە سەر ئەم ژێرخانانە، بە تاوانێکی قورس دژی ئاسایشی کۆمار دادەنرێت و سزای توندی لەسەر دەبێت.

سێیەم: دەستگەیشتن بە پۆست و ژینگە کارییە سەروەری و هەستیارەکان

٣.١. پۆست، ڕاژە، دەزگا، ناوەند، بەش، پەڕگاڵ، یان ژینگە کارییەک کە دەستگەیشتنی ڕاستەوخۆی بە نهێنییەکانی دەوڵەت، زانیاریی پۆلێنکراو، ژێرخانی ژینەکی، ئاسایشی نەتەوەیی، بەرگری، هەواڵگری، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، وارگێڕیی دەرەوە، یان بڕیاری سەروەریی کۆمار هەبێت، بە ژینگە کاریی سەروەری یان هەستیار دادەنرێت.

٣.٢. گرتنی پۆستە سەروەرییەکان و کارکردن لە ژینگە کارییە سەروەری و هەستیارەکاندا، بە پێویستیی پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی، ئاسایشی نەتەوەیی، نهێنییەکانی دەوڵەت و یەکپارچەیی وڵات، تەنیا بۆ هاووڵاتیانی بە ڕەچەڵەک کورد دەبێت.

٣.٣. ئەم سنووردارکردنە نابێت وەک جیاکاری لە مافە شارۆمەندییە گشتییەکاندا لێک بدرێتەوە؛ بەڵکو ڕێسایەکی سەروەری و ئاسایشییە بۆ ئەو پۆست و ژینگە کارییانەی کە پەیوەندییان بە مانەوە، بەرگری، نهێنی، بڕیاری سەروەری، یان ژێرخانی ژینەکیی کۆمارەوە هەیە.

٣.٤. دیاریکردنی پۆستە سەروەرییەکان و ژینگە کارییە هەستیارەکان، پلەی دەستگەیشتن، مەرجەکانی پشکنینی ئاسایشی، و ڕێکاری مۆڵەتدان، بەپێی قانوونی تایبەت دەکرێت، بە پێوەری ڕوون، سنووردار، پشکنراو و پەیوەست بە پێویستیی سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی.

چوارەم: چوارچێوەی قانوونیی

قانوونی تایبەت وردەکاریی ئەم بوارانەی خوارەوە ڕێکدەخات:

٤.١. پلەبەندی و شێوازی پۆلێنکردنی نهێنییەکانی دەوڵەت و ماوەی پاراستنیان.

٤.٢. پێناسەکردنی ژێرخانە ژینەکییەکان و داڕشتنی پلانی نیشتمانی بۆ پاراستنیان.

٤.٣. بنەماکانی کۆکردنەوە، هەڵگرتن، و پاراستنی زانیاریی تایبەتی شارۆمەندان.

٥.٤. دیاریکردنی پۆستە سەروەرییەکان، ژینگە کارییە سەروەری و هەستیارەکان، پلەکانی دەستگەیشتن بە زانیاریی پۆلێنکراو، مەرجەکانی پشکنینی هەداری، و ڕێکاری پێدان، هەڵپەساردن و سڕینەوەی مۆڵەتی دەستگەیشتنی هەداری.