پاراستن و ساغکردنەوەی دیمۆگرافیای نەتەوەیی
کۆماری کوردستان، دیمۆگرافیا وەک ناوکی گەوهەریی سەروەریی نەتەوەیی و بنەمای یەکپارچەیی وارگەی نیشتمانی دەناسێنێت. دەوڵەت بە قانوون ئەرکدار دەکرێت بە گرتنەبەری وارگێڕییەکی ستراتیژیی چالاک بۆ ساغکردنەوە و گێڕانەوەی شوناسی ڕەسەنی دانیشتووان بۆ تەواوی ئەو ناوچانە…
کۆماری کوردستان، دیمۆگرافیا وەک ناوکی گەوهەریی سەروەریی نەتەوەیی و بنەمای یەکپارچەیی وارگەی نیشتمانی دەناسێنێت. دەوڵەت بە قانوون ئەرکدار دەکرێت بە گرتنەبەری وارگێڕییەکی ستراتیژیی چالاک بۆ ساغکردنەوە و گێڕانەوەی شوناسی ڕەسەنی دانیشتووان بۆ تەواوی ئەو ناوچانەی کوردستان کە لە ئەنجامی شەپۆلەکانی داگیرکاریی مێژوویی، گۆڕانکاریی زۆرەملێ و نیشتەجێکردنی بیانی، تووشی سڕینەوەی ناسنامە بوون.
یەکەم: بنەماکانی ڕەوایەتیی مێژوویی و پووچەڵکردنەوەی زەبر
١.١. کۆماری کوردستان گشت ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییانەی کە لە پاش شەپۆلەکانی داگیرکاریی مێژووییەوە (لە یەکەمین فتووحاتەکانەوە تا پاکتاوە نەژادییەکانی سەردەمی مۆدێرن) بەسەر خاکی کوردستاندا هاتوون، بە "ناقانوونیی و نادەستووری" دەناسێنێت؛ تێپەڕبوونی کات هیچ ڕەوایەتییەک بە دەرەنجامی زەبر و سڕینەوەی نەتەوەیی نابەخشێت.
١.٢. بنەمای "ڕەسەنایەتیی وار" سەرچاوەی باڵایە بۆ پێناسەکردنی شوناسی ناوچەکان؛ هەر جوگرافیایەک کە بە گەواهی باوانناسی و مێژوویی بەشێک بووە لە وارگەی نەتەوەکانی نەوەی ماد، دەبێت لە ڕێگەی وارگێڕییەکی قۆناغبەندی سەدەییەوە، شوناس و زۆرینەی دیمۆگرافیی کوردیی بۆ ساغ بکرێتەوە.
١.٣. دەوڵەت مافی نیشتەجێبوونی هەردەمیی یان سەقامگیریی دیمۆگرافی بۆ ئەو پێکهاتە بێگانانە ناناسێنێت کە وەک ئامرازی داگیرکاری و بە مەبەستی لاوازکردنی شوناسی نەتەوەیی کورد لە ناوچە ستراتیژییەکاندا جێگیر کراون.
دووەم: دەزگای نیشتمانیی یەکپارچەیی دیمۆگرافی
٢.١. بۆ ڕاییکردنی ئەم ئامانجە، "دەزگای نیشتمانیی یەکپارچەیی دیمۆگرافی" (NIDU) وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی باڵا و سەربەخۆ لەژێر فەرمانی سەرۆکایەتی کۆماردا دادەمەزرێت.
٢.٢. ئەرکی ئەم دەزگایە داڕشتنی "پلانی سەدەیی ساغکردنەوەی وڵات"ـە؛ ئەم پلانە نەخشەڕێگایەکی زانستییە بۆ ڕێکخستنەوەی هاوسەنگیی دانیشتووان لە ڕێگەی ئاڕاستەکردنی کۆچ، نیشتەجێبوون و هاندانی گەشەی سروشتیی نەتەوە لە ناوچە ساغکراوەکاندا.
٢.٣. دەزگاکە پابەندە بە دروستکردنی "ئەتڵەسی ڕەسەنایەتیی دیجیتاڵی" بە هاوکاریی دەوڵەتی ژیر، بۆ دیاریکردنی وردی پێکهاتەی دیمۆگرافیای ڕەسەنی هەر ناوچەیەک پێش قۆناغەکانی شێواندن.
سێیەم: ستراتیژیی "گەڕانەوە بۆ وار" و هاندانی جێگیربوون
٣.١. دەوڵەت پشتیوانیی بێسنووری قانوونیی و دارایی بۆ ئەو خێزانە کوردانە دابین دەکات کە وەک "پێشەنگی نیشتمانی" دەگەڕێنەوە بۆ نیشتەجێبوون لەو ناوچانەی شوناسیان شێوێندراوە.
٣.٢. ئەم پشتیوانییانە ئەم بوارانە دەگرێتەوە:
ئا. بەخشینی مڵکایەتیی زەویی ئاوەدانکردنەوە و خانوبەرەی نیشتەجێبوون بە شێوەیەکی بێبەرامبەر.
ب. گواستنەوەی سیستماتیکی دامەزراوە کارگێڕی، زانستی و پیشەسازییە ستراتیژییەکان بۆ ناو جەرگەی ئەو ناوچانە بۆ خوڵقاندنی بازاڕی کار.
پ. لێخۆشبوونی تەواوی باجی وەبەرهێنان بۆ ئەو کۆمپانیا نیشتمانییانەی کە لە ناوچە ساغکراوەکاندا کار دەکەن.
ت. دابینکردنی چلۆنایەتیی باڵای ڕاژەداریی پەروەردەیی و تەندروستی وەک ئامرازێکی ڕاکێشانی دانیشتووان.
چوارەم: پاراستنی وارگەی زەوی و ڕێگری لە دزەکردنی دیمۆگرافی
٤.١. کڕین، فرۆشتن و گواستنەوەی خاوەندارێتیی زەوی و مڵکی گەورە لەو ناوچە هەستیارانەی مەترسیی دیمۆگرافییان لەسەرە، تەنیا بە ڕەزامەندیی پێشوەختەی دەزگای نیشتمانیی دیمۆگرافی ڕێگەپێدراوە.
٤.٢. هەر جۆرە هەوڵێکی ڕێکخراو بۆ نیشتەجێبوونی ئەو پێکهاتانەی کە خاوەنی مێژووی دوژمنکارین لەگەڵ سەروەریی کوردستاندا، بە "هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" پێناسە دەکرێت و دەوڵەت ئەرکدارە بە بەرپەرچدانەوەی دەستبەجێ.
٤.٣. دەوڵەت خاوەنی دەسەڵاتی دەستوورییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گشت ئەو بەڵگەنامانەی مڵکایەتی کە لە سەردەمی داگیرکاریدا وەک ئامرازی ئەندازیاریی دیمۆگرافی دەرکراون.
پێنجەم: سەروەریی زمانی و ناونانی شوێن (تۆپۆنۆمی)
٥.١. گێڕانەوەی ناوی ڕەسەنی کوردی بۆ گشت یەکە جوگرافییەکان ئەرکێکی ناچاریی و سەوداهەڵنەگری دەوڵەتە؛ بەکارهێنانی ئەو ناوانەی داگیرکەران بەسەر "وار"ـدا سەپاندوویانە، لە گشت هەڵسوکەوت فەرمییەکان و پەخشە نیشتمانییەکاندا بە تەواوی ڕێپێنەدراوە.
٥.٢. دەوڵەت ئەرکدارە بە چەسپاندنی زمانی کوردی وەک زمانی تاقانەی ژیانی گشتی و کارگێڕی لە ناوچە ساغکراوەکاندا.
شەشەم: ڕێکخستنی قانوونیی کۆچ و شارۆمەندی
٦.١. قانوونەکانی نیشتەجێبوون و پێدانی شارۆمەندی دەبێت بە شێوازێک دابڕژێن کە هەرگیز ڕێگە نەدەن بە دروستبوونی کەمینەی بێگانەی خاوەن قورسایی وارگێری یان دیمۆگرافی لەناو جەستەی نەتەوەی کورددا.
٦.٢. شارۆمەندیی کوردستان تەنیا بەو کەسانە دەبەخشرێت کە مەرجەکانی "وەفاداریی بێ مەرج بۆ دەستوور و نیشتمان"ـیان تێدا بێت؛ هەر پێکهاتەیەک کە شوناسی نەتەوەیی خۆی بە دەوڵەتانی دوژمنەوە ببەستێتەوە، مافی شارۆمەندی و نیشتەجێبوونی لێ دەسەنرێتەوە.
٦.٣. دەوڵەت وارگێڕییەکی توند پەیڕەو دەکات بۆ ڕێگریکردن لە چۆڵبوونی گوندەکان و ناوچە سنوورییەکان، وەک بەشێک لە بەرگریی چالاکی دیمۆگرافی.
حەوتەم: چاودێریی زیرەکی دیمۆگرافی
٧.١. پەڕگاڵی دەوڵەتی ژیر ئەرکدار دەکرێت بە چاودێریکردنی بێوچانی گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی کۆڕی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەر جۆرە لادانێکی ستراتیژی کە پێویستی بە دەستێوەردانی خێرا هەبێت.
