دادی کۆمەڵایەتی و خۆشبژێویی نیشتمانی
دەوڵەت لەسەر بنەمای ئەوە دامەزراوە کە گەشەی ئابووری و سامانی نیشتمانی دەبێت ڕاژە بە خۆشبژێویی گشت شارۆمەندان بکات. دادی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و یەکێتیی نەتەوەیین.
دەوڵەت لەسەر بنەمای ئەوە دامەزراوە کە گەشەی ئابووری و سامانی نیشتمانی دەبێت ڕاژە بە خۆشبژێویی گشت شارۆمەندان بکات. دادی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و یەکێتیی نەتەوەیین.
یەکەم: پەرگاڵی باجی دادپەروەرانە و پێشکەوتنخواز
١.١. پەرگاڵی باج وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئامرازێکی سەرەکیی دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی سامان، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و پێشکەوتنخوازانە دادەڕێژرێت.
١.٢. ئەم پەرگاڵە لەسەر ئەم بنەمایانە کار دەکات:
ئا. ڕێژەی باج لەگەڵ زیادبوونی داهات و سامان بە شێوەیەکی پلەبەند بەرز دەبێتەوە؛ ئەوانەی سوودی زیاتر لە ئابووریی نیشتمانی وەردەگرن، بەشێکی گەورەتری بەرپرسیارێتیی دارایی هەڵدەگرن.
ب. قانوونی باج بە شێوەیەک دادەڕێژرێت کە ڕێگری لە هەر جۆرە خۆدزینەوەیەک لە باج بکات و ڕوونایەتی لە کۆکردنەوەی داهاتەکاندا مسۆگەر بکات.
دووەم: بەکارهێنانی داهاتی نیشتمانی بۆ خۆشبژێویی گشتی
٢.١. داهاتی گشتیی دەوڵەت، بەتایبەتی ئەو داهاتانەی لە باج و سامانە نەتەوەییەکانەوە بەدەست دێن، بە شێوەیەکی ڕووەن و کارا بۆ ئەم ئامانجانەی خوارەوە تەرخان دەکرێت:
ئا. دابینکردنی ڕاژەدارییە گشتییە بنەڕەتییەکان بە چلۆنایەتیی بەرز، وەک پەروەردەیەکی بێبەرامبەر و پێشکەوتوو، پەرگاڵێکی تەندروستیی گشتگیر و ژێرخانێکی مۆدێرن.
ب. پتەوکردنی پەرگاڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ پشتیوانیکردن لە چینی ناوەند، خانەنشینان و ئەو توێژانەی کە پێویستیان بە یارمەتیی تایبەتە، بە ئامانجی دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
پ. کەمکردنەوەی جیاوازیی ئابووریی نێوان ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ گشت شارۆمەندان.
سێیەم: پەرگاڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی گشتگیر
٣.١. دەوڵەت پەرگاڵێکی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی گشتگیر دادەمەزرێنێت بۆ پاراستنی شارۆمەندان لەبەرامبەر بێکاری، نەخۆشی، پەککەوتن و لە کاتی خانەنشینیدا.
٣.٢. ئامانجی ئەم پەرگاڵە مسۆگەرکردنی ژیانێکی شایستە و پاراستنی شکۆی مرۆڤە لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا.
چوارەم: ڕوونایەتی و لێپرسینەوەی دارایی
٤.١. گشت داهات و خەرجییەکانی دەوڵەت دەبێت بە تەواوی ڕووەن بن و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.
٤.٢. ئەم بوارە دەکەوێتە ژێر چاودێریی وردی دامەزراوەی باڵای چاودێریی دارایی و دەسەڵاتی قانووندانانەوە.
٤.٣. هەر جۆرە بەکارهێنانێکی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، بە تاوانی گەندەڵیی نیشتمانی هەژمار دەکرێت و سزای توندی قانوونیی لەسەر دەبێت.
