دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 85

گەڕیاریی نیشتمانی و نواندنی شارستانیەت

کۆماری کوردستان، وارگەی نەتەوەیی وەک گەنجینەیەکی مێژوویی و سروشتی دەناسێنێت. گەڕیاریی نیشتمانی ئامرازێکی ستراتیژیی دەوڵەتە بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی، پاراستنی پاشماگی شارستانی و دابینکردنی خۆشبژێویی گشتی لە چوارچێوەی بەها نەتەوەیی و بنەماکانی ئاسایشدا.

بەندی 85 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

کۆماری کوردستان، وارگەی نەتەوەیی وەک گەنجینەیەکی مێژوویی و سروشتی دەناسێنێت. گەڕیاریی نیشتمانی ئامرازێکی ستراتیژیی دەوڵەتە بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی، پاراستنی پاشماگی شارستانی و دابینکردنی خۆشبژێویی گشتی لە چوارچێوەی بەها نەتەوەیی و بنەماکانی ئاسایشدا.

یەکەم: پاراستنی ڕەسەنایەتیی پاشماگی شارستانی

١.١. گەڕیاری لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ڕەسەنایەتیی مێژوویی کوردستان دادەمەزرێت. هەر جۆرە دەستکارییەک کە ببێتە هۆی شێواندنی بنەڕەتیی شوێنەوارەکان یان سیما مێژووییەکان، لەژێر هەر پاساوێکی گەشەپێدان بێت، بە پێشێلکاریی دەستووری هەژمار دەکرێت.

١.٢. ناوچە شوێنەواری و مێژووییەکان مڵکی گشتیی نەتەوەن؛ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنیان تەنیا لە دەسەڵاتی دامەزراوە پسپۆڕەکانی دەوڵەتدایە. وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە دەوروبەری ئەم ناوچانە دەبێت بە تەواوی هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردە کەونارناسی و باوانناسییەکان.

١.٣. دەوڵەت "فەردی زانستی و شوێنەواری" وەک جۆرێکی لەپێشینەی گەڕیاری هان دەدات، بە ئامانجی ناساندنی ڕاستگۆیانەی مێژووی کوردستان بە جیهان.

دووەم: گەڕیاریی ژینگەیی و پاراستنی "وار"

٢.١. گەشەپێدانی کەرتی گەڕیاری نابێت ببێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگیی سروشتیی کوردستان. شاخەکان، دارستانەکان و سەرچاوە ئاوییەکان وەک سامانی ستراتیژیی نەوەکان دەپارێزرێن.

٢.٢. مۆڵەتی دامەزراندنی هەر بنکەیەکی گەڕیاری لە ناوچە سروشتییەکاندا، بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی تەواوی وەبەرهێنەر بەم مەرجانەوە:

ئا. بەکارهێنانی کەرەستەی بیناسازیی گونجاو لەگەڵ ژینگەی ناوچەکە.

ب. دابینکردنی ژێرخانی سەربەخۆ بۆ چارەسەرکردنی پاشماوەکان، بە جۆرێک کە هیچ زیانێک بە خاک و ئاوی نیشتمان نەگەیەنێت.

پ. ڕێگری لە هەر پڕۆژەیەک کە ببێتە هۆی سنووردارکردنی دەستگەیشتنی گشتی بۆ سەرچاوە سروشتییەکان.

سێیەم: هاوسەنگیی ئابووری و ڕێگری لە خوێنبەربوونی سەرمایە

٣.١. دەوڵەت ڕێز لە مافی شارۆمەندان دەگرێت بۆ فەرد (سەفەر) بەرەو جیهان، بەڵام ئەرکدارە بە گرتنەبەری ڕێکاری دارایی بۆ پاراستنی یەدەگی دراوی نیشتمانی.

٣.٢. قانوون "تێچووی نیشتمانیی فەرد" دیاری دەکات، کە باجێکی تایبەتە و تەنیا ئەو فەردە گەڕیارییانە دەگرێتەوە کە بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێن. داهاتی ئەم باجە تەنیا بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی گەڕیاریی ناوخۆ و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە پەراوێزخراوەکان تەرخان دەکرێت.

٣.٣. دەوڵەت، لە ڕێگەی هاندانی دارایی و ئاسانکاریی کارگێڕییەوە، کار بۆ ئەوە دەکات کە کوردستان ببێتە جێگرەوەی سەرەکیی گەڕیارانی ناوخۆ، تاوەکوو سامانی نیشتمانی لە ناو وڵاتدا لە جووڵەدا بمێنێتەوە.

چوارەم: ڕێکخستنی هاتنی بیانییەکان و ئاسایشی نەتەوەیی

٤.١. پێدانی ڤیزا و ڕێگەدان بە هاتنی گەڕیارانی بیانی، بەتایبەت لەو دەوڵەتانەی کە پێشینەی داگیرکاری و دوژمنکارییان لەگەڵ کوردستان هەیە، دەکەوێتە ژێر چاودێریی وردی دەزگا هەواڵگری و هەدارییەکانەوە.

٤.٢. هەر گەڕیارێکی بیانی کە بەشداری بکات لە چالاکییەکدا کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، سووکایەتیکردن بە شوناسی نەتەوەیی، یان کۆکردنەوەی زانیاریی ناقانوونیی بێت، دەستبەجێ مافی مانەوەی لێ دەسەنرێتەوە و بەپێی قانوون ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

٤.٣. دەوڵەت ڕێگری دەکات لە هەر جۆرە "قۆرخکاریی نیشتەجێبوون" لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە کە ببێتە هۆی دروستبوونی ناوچەی داخراو لە دەرەوەی قوڕغی چاودێریی نیشتمانی.

پێنجەم: بەڕێوەبردنی ژیری کەرتی گەڕیاری

٥.١. پەڕگاڵی "دەوڵەتی ژیر" ئەرکی بەڕێوەبردنی تەکنیکیی گشت پڕۆسەکانی گەڕیاری لە ئەستۆ دەگرێت، لە ڤیزای ئەلیکترۆنییەوە تا چاودێریکردنی ئاستی چلۆنایەتیی ڕاژەدارییەکان.

٥.٢. دروستکردنی "بنکەی داتای گەڕیاریی نیشتمانی" بۆ شیکردنەوەی ئاراستە ئابوورییەکان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەم کەرتە ڕاژەی گەشەی ڕاوەستاوی وڵات دەکات.

شەشەم: پێگەیاندنی توانای مرۆیی و ستانداردی پیشەیی

٦.١. دەوڵەت، لە ڕێگەی هاوئاهەنگی لەنێوان شالیارگەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەرنامەیەکی نیشتمانی بۆ پێگەیاندنی کادرێکی پسپۆڕ لە بواری گەڕیاریدا دادەڕێژێت. ئەم بەرنامەیە تەنیا لەسەر ڕاژەداری کورت نابێتەوە، بەڵکوو جەخت لەسەر زانستەکانی مێژوو، شوێنەوارناسی و زمانە جیهانییەکان دەکاتەوە.

٦.٢. قانوون "پەرگاڵی مۆڵەتی نیشتمانی بۆ ڕێبەرانی گەڕیاری" دادەمەزرێنێت. هیچ کەسێک، چ ناوخۆیی یان بیانی، بۆی نییە وەک ڕێبەری گەڕیار یان فەرد کار بکات مەگەر لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی "ڕاستگۆیی مێژوویی" دەرچووبێت؛ ئەمە بۆ دڵنیابوونە لەوەی کە مێژووی کوردستان بە شێوەیەکی زانستی و بێ شێواندن بە جیهان دەناسرێت.

٦.٣. دەوڵەت هانی دامەزراندنی "سەندیکای پیشەگەرانی گەڕیاری" دەدات کە ئەرکی داڕشتنی کۆدی ڕەوشتیی پیشەیی و چاودێریکردنی چلۆنایەتیی ڕاژەدارییەکان بێت، بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی بەها بەرزەکانی میوانداریی شکۆمەندانەی بێ خۆگچکەبینانەی کوردی بێت.

٦.٤. دامەزراوەکانی گەڕیاری پابەند دەکرێن بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە داهاتەکانیان بۆ ڕاهێنانی بەردەوامی فەرمانبەرەکانیان لەسەر نوێترین تەکنەلۆژیاکانی گەڕیاریی دیجیتاڵی و شێوازەکانی پاراستنی ژینگە.