دەستووری کۆماری کوردستانپۆرتاڵی دەستووری
بۆ نووسەرانداشبۆرد
بەندی 138

دەستەی نیشتمانیی وردبینیی ستراتیژی و کارایی

یەکەم: پێگە و سەربەخۆیی

بەندی 138 لە 139دوایین نوێکردنەوە: 2026-07-24 22:30:05

یەکەم: پێگە و سەربەخۆیی

١.١. دەستەی نیشتمانیی وردبینیی ستراتیژی و کارایی، دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکی هەڵسەنگاندنی چلۆنایەتی و ئەنجامی وارگێڕییەکانی دەوڵەت و ڕادەی گەیشتنیان بە ئامانجە ستراتیژییەکانی دەستوور لە ئەستۆدایە.

١.٢. ئەم دەستەیە لە ڕووی دارایی و کارگێڕییەوە بە ڕەبەقی سەربەخۆیە و لە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی ڕایەداردا نییە، تاوەکوو بتوانێت بە بێ لایەنی ڕەخنە لە کارایی دامەزراوەکان بگرێت.

دووەم: دانانی سەرکردایەتی

٢.١. دەستەکە لەلایەن ئەنجومەنێکی پسپۆڕی پێنج کەسییەوە بەڕێوە دەبرێت.

٢.٢. ئەندامان لەسەر پێشنیازی مەکۆی ژیران و بە ڕەزامەندیی زۆرینەی دوو لەسەر سێی مەکۆی نیشتمانی بۆ خولێکی هەشت ساڵەی نانوێکراوە دادەنرێن.

٢.٣. مەرجی ئەندامێتی، هەبوونی پسپۆڕیی باڵا لە بواری پلاندانانی ستراتیژی، ئابووری و بەڕێوەبردنی گشتییە.

سێیەم: ئەرکە ستراتیژییەکان

٣.١. ئەم دەستەیە خاوەنی ئەم دەسەڵاتانەی خوارەوەیە:

ئا. ئەنجامدانی "وردبینیی کارایی" بۆ گشت پڕۆژە نیشتمانییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا سەرچاوەکان بە باشترین شێوە بەکارهاتوون یان نا.

ب. هەڵسەنگاندنی ڕادەی گونجانی وارگێڕییە نوێیەکانی دەسەڵات لەگەڵ ئامانجە درێژخایەنەکانی کوردستان.

پ. ناسینەوەی ئەو دامەزراوانەی کە تووشی سستی یان بیرۆکراسیی ناپێویست بوون و پێشنیازکردنی ڕێکاری چاکسازیی خێرا.

ت. وردبینی کردن لە چلۆنایەتیی ئەو ڕاژەدارییانەی کە پێشکەش بە شارۆمەندان دەکرێن.

ج. پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە هەر پڕۆژەیەک کە ببێتە هۆی بەفێڕۆدانی سامانی نیشتمانی یان کاتی نەتەوە.

چوارەم: تێهەڵکێشی لەگەڵ دەوڵەتی ژیر

٤.١. دەستەکە تواناکانی "دەوڵەتی ژیر" بۆ چاودێریکردنی ساتوەختیی کارایی دامەزراوەکان لە ڕێگەی داتای گەورەوە بەکار دەهێنێت.

٤.٢. هەر دابەزینێکی ناتەندروست لە ئاستی کارایی فەرمانگەکاندا، پەرگاڵەکە بە شێوەیەکی خۆگەڕ دەستەی وردبینیی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

پێنجەم: ڕاپۆرتدان و ڕوونایەتی

٥.١. دەستەکە ساڵانە "ڕاپۆرتی کارایی نیشتمانی" بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ئاستی سەرکەوتنی هەر کاروبارێک (شالیارگەیەک) لە بەدیهێنانی بەڵێنەکانیدا دیاری دەکات.

٥.٢. ئەم ڕاپۆرتانە دەبنە سەرچاوەی سەرەکی بۆ مەکۆی نیشتمانی تاوەکوو لە کاتی لێپرسینەوە لە شالیارەکاندا پشتی پێ ببەستن.