دەقی ڕەسەنی دەستوور
دەروازە و بەندەکان
دەقی بڵاوکراو بە ڕیزبەندیی ڕەسەن، چوار زمان، بەستەری هەمیشەیی و ئامرازەکانی توێژینەوە.

ئەم دەروازەیە نەخشەی دامەزرێنەری جەستەی وارگێڕیی کۆماری کوردستان و میکانیزمی کارپێکەری دەمارە پەرگاڵی دەسەڵاتدارییەکەی دادەڕێژێ کە ویستمەندیی ڕەهای نەتەوەییه که لە دەروازەی یەکەمدا وەک بنەمایەکی بوونناسانە چەسپێنرا، لە قاڵبی دامەزراوەی دەستووریی تۆکمە و خاوەن دەسەڵاتی دیاریکراودا بەرجەستە دەبێت. فەلسەفەی بنەڕەتیی ئەم هەیکەلەیە، بنیاتنانی دەوڵەتێکە کە لە هەمان کاتدا هەم بەهێز و خاوەن ویستمەندی بێت بۆ پاراستنی سەروەریی و ڕاییکردنی ئامانجە ستراتیژییەکان، و هەم پابەند و وەڵامدەرەوە بێت بەرامبەر بە ویستی ئەو جەماوەرەی کە سەرچاوەی ڕەوایەتییەکەیەتی. ئەم دەروازەیەکۆڵەکەکانی دەسەڵاتی ڕایەدار، وەک مێشکی بڕیاردەر و بزوێنەری دەوڵەت، لەگەڵ پەیکەری دەسەڵاتە خۆماڵییەکان، وەک ڕەگی داکوتراوی دەسەڵاتدارییەتی لەنێو خاکی نیشتماندا، پێناسە دەکات. ئامانجی کۆتایی، دروستکردنی هاوسەنگییەکی وردە لەنێوان ناوەندێتیی پێویست بۆ یەکپارچەیی نەتەوەیی و ژیرانە بۆ مسۆگەرکردنی بەشداریی کارا و ڕاژەی نزیک لە شارۆمەندەوە، بە شێوەیەک کە پەیکەری دەوڵەت ببێتە شورەیەکی پۆڵایین بۆ کۆمار و ئامرازێکی کارا بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی.
سەرکۆماری کوردستان - سەرۆکی دەوڵەت و ڕایەدار
سەرکۆماری کوردستان وەک هێمای باڵای سەروەریی، یەکێتیی نەتەوەیی، درێژەداریی مێژوویی نیشتمان، لە ڕێگەی مانداتی ڕاستەوخۆی گشت شارۆمەندانی کوردستانەوە، نوێنەرایەتیی باڵاترین ئاستی ویستی…
پەرگاڵی وارگێڕی و سەقامگیریی دەوڵەت
پەرگاڵی وارگێڕی لە کۆماری کوردستاندا، فۆڕمی دەسەڵاتداریێتی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە و دەبێت پابەند و پارێزەری بنەما نەگۆڕەکانی دەستوور بێت، بە تایبەتی سەروەریی نەتەوەیی، یەکپارچە…
دەسەڵاتی ڕایەدار - کابینەی دەسەڵات
دەسەڵاتی ڕایەدار وەک کۆڵەکەی سەرەکیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و دڵنیابوون لە ڕاییکردنی دەستوور و قانوونەکان، لە کۆماری کوردستاندا بە سەرکردایەتیی باڵای سەرکۆمار بەڕێوە دەچێت. ئەم دەسەڵات…
دابەشکاریی کارگێڕی و دەسەڵاتە خۆماڵییەکان
دەسەڵاتە خۆماڵییەکان، وەک یەکەی بنەڕەتیی دیموکراسی و ڕاژەداری لە کۆماری کوردستاندا، لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەریی کارگێڕیی کارا و سەربەخۆیی دامەزراوەیی دادەمەزرێن، بە ئامانجی گەیاندنی…