دوو مەکۆیی لە دەستوورناسیی بەراوردکاریدا
جیاوازیی مۆدێلی کوردستان لە پەرلەمانی دوو ژووریی دەوڵەتانی دیکە
دوو مەکۆیی لە هەندێ دەوڵەت نوێنەرایەتیی یەکە فیدراڵەکان دەکات، لە هەندێکی دیکە میراتێکی مێژووییە و لە هەندێ پەرگاڵدا دەزگای پشکنینی دووەمە. دەستووری کۆماری کوردستان مەکۆی ژیران بە فەلسەفەی شارەزایی، پاراستنی درێژخایەن و هاوسەنگیی قانووندانان دادەمەزرێنێت. ئەم وتارە بەندەکانی ١٧، ١٨ و ٢١ لەگەڵ مۆدێلە ناسراوەکان بەراورد دەکات و ئاگاداری دەداتەوە کە وەرگرتنی ناو یان ڕێکار بەبێ گونجاندن بە مێژوو و پێویستیی کوردستان هەڵەیە.
